چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن. هەر چەند بڕیاری جەماوەر بۆ لابردنی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد لە سوریە تائێستانههاتو٠Žتهدى و خوێنێکی زۆر لەو پێناوەدا رژاوه,بەڵام لە ئاکامدا ئەو دەسەڵاتەش لە ناودەچێ و حوکمی کۆت و بەند لەو وەڵاتەش کۆتایی دێت.
رووخانی رژیمی بەشار ئەسەد کاریگەری زۆری دەبێ لە سەر ورەی خەڵکی ناوچەکە ولهبهرانبهردالاوازى دیکتاتۆرەکان،روداوهکان ئەوەدهسهلمێنن کە لە داهاتوویێکی نزیکدا خەڵکی ئێران لە بەرانبەر رژیم رادەپەرن و بە شێوەیێکی یەکگرتووانە هەوڵ بۆ لەناوبردنی ئەو دەسەڵاتە دەدەن. خەڵکی ئێران بە هەموو پێکهاتەو نەتەوەکانیەوە هەر بە هاتنی خومەینی و دار و دەستەکەی بۆ سەر دەسەڵات، بە دەست زوڵم و نابەرابەریەوە ناڵاندویانە و لە ئێستاشدا کەوتوونە ژێر فشاری قورسی هەژاری و بێکاری و گرانیەوە. رژیم ئەو راستیە باش دەزانێ کە چیتر جەماوەری ئێران تەحەمولی ئەو هەموو فشارە ناکەن و کەڵک لە هەر دەرفەتێک وەردەگرن بۆ راپەرین و لەناوبردنی دەسەڵاتە بێ بنەما و نادەستووریەکەیان. هەر بۆیە رژیم زیاتر لە هەموو کاتێ بۆ مانەوەی پشت دەبەستێ بە هێزی سەرکوت و چاوترسانی خەڵک.
لەم هەل و مەرجەی نوێیەی کە هاتۆتە ئاراوە، لاوان و خوێندکاران ئەرکێکی مێژووییان دەکەوێتە ئەستۆ و دەبێ پێشەنگ بن لە هاندان و رێکخستنی باقی چین و تووێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران دژ بە رژیمی دەسەڵاتداری ئاخوندی و کۆتایی هێنان بەو سیستەمە.
هەر بۆیە دەبێ خوێندکاران و لاوانی شۆرشگێڕی کوردستان ریزەکانیان یەکخەن و رێگە بۆ ئاڵووگۆرێکی بنەرەتی لە کوردستانی ئێران خۆش بکەن و روشنبیری و هوشیاری نەتەوەیی پەرە پێبدەن. پێشرەو بن لە یەکریزی و تەبایی لە کوردستاندا.
هەر بەو بۆنە پیرۆزەوە داوا لە لاوان و خوێندکارانی نێو ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دەکەین کە بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی زیاتر لە رابردوو کار بۆ بەرەو پێشبردنی بەرنامە و پرۆژە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی سازمانەکەیان بکەن و لەو پێناوەدا چالاکانە هەڵسوڕێن.
بروخێ رژیمی دیکتاتۆری ئێران و سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازانەی سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان و ئێران
هەر شەکاوە بێ ئاڵای سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی خوێندکارانی سازمانی خەبات
٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ کوردی