ده‌به‌ست به‌شێوه‌یێک که سیسته‌مێکی چه‌ند به‌رابه‌ر دیکتاتۆریان هێنا ئاراوه و هه‌ر نه‌دایه‌کی ئازادیخوازانه‌یان به‌خه‌یانه‌ت به‌ووڵات وئینقلاب ناوهێنا.
گه‌لی کوردکه‌تامه‌زرۆی ئازادی بوو، وهیواداربوو مافه‌کانی له‌ده‌ست چووی بۆ بگه‌رێته‌وه به‌داخه‌وه نه‌ک به‌مافه له‌ده‌ست چووه‌کانی نه‌گه‌یشت به‌ڵکووکه‌وته‌به‌ر بێ ره‌حمانه‌ترین شێوه‌کانی سه‌رکوت وچه‌وساندنه‌وه، هه‌ربۆیه به‌ناچاری رێگه‌ی خه‌بات وبه‌ربه‌ره‌کانی له‌به‌رانبه‌ر ئیستبدادی هه‌ڵبژاردو هاوکات له‌گه‌ڵ باقی ئازادیخوازانی ئێرانی‌دا له به‌رامبه‌ر ئه‌و رژیمه‌دا وێستایه‌وه و ئاماده نه‌بوو که مل به ده‌سه‌ڵاتێکی له‌و چه‌شنه بدات که‌له‌ژێرناوی وه‌ک دین و برایه‌تی موسڵمانان، هه‌موو ئازادیه‌کان ژێر پێ ده‌نێ و له حاست داواکانی گه‌لی کوردا هێرشی بۆسه‌رماڵ وژیانی خه‌ڵکی کوردستان په‌یره‌وده‌کرد.
له‌وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا که کوردستان پێی دا تێدهپهر٠ی، هێزێکی سیاسی له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه شکلی گرت و پێی نایه مه‌یدانی سیاسی کوردستانه‌وه، که به به‌رنامه و رێباز و ئایدۆلۆژیا جیاواز بوو له هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. هێزێک که مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی کردبووه ئامانج و دینی وه‌ک فکر و ئایدۆلۆژی هه‌ڵبژارد. هێندێ جار ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که بۆ چی سازمانی خه‌بات، ئیسلامی وه‌ک ئایدۆلۆژی هه‌ڵبژاد و بۆ چه‌ندین ساڵ له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه کاری کرد? له جواب‌دا ووته‌یێکی مامۆستا سه‌یید جه‌لالی نه‌مر دێنمه که ده‌یفه‌رموو، ئه‌گه‌ر هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییان بکردایه و خۆیان به دوور بگرتایه له ئایدۆلۆژیه کمۆنیستی و سوسیالیستیه‌کان ئه‌وا پێویستی نه‌ده‌کرد سازمانی خه‌باتیش دین بکاته فکر و ئایدۆلۆژی خۆی و ته‌نها خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ده‌کرد.
بێ شک له‌و قۆناغه‌دا تێکر٠ای هێز و لایه‌نه کوردستانیه‌کان و بگره‌زو٠Žربه‌ى ئێرانیه‌کانیش که له کوردستاندا رێگه‌ی چالاکیان هه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازی بکه‌ن،خه‌باتی ئیدۆلۆژیان ده‌کرد. به شێوه‌یێک بوو که هه‌ر که‌س باسی کورد و مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بکردایه به ورده بورژوا و پیاوی ئیمپریالیزم له قه‌له‌م ئه‌درا و ئه‌نواعی شایه‌عه و قسه‌ی ژه‌هراویان بۆ ساز ئه‌کرد، به کورتی پێیان وابوو ئینقلابی و شۆرشگێر٠ ئه‌و هێزه‌یه که چه‌پ بێ و چه‌پایه‌تی بکات. که به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌سته ئه‌ونده زاڵ بوو که بۆ چه‌ند ساڵی ره‌به‌ق شهر٠ی خۆکوژی و براکوژی لێکه‌وته‌وه و تا ئێستاش ئاسه‌واری ماوه.
سازمانی خه‌بات که جیاوازیی هه‌بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه، تووش کێشه و ده‌ردی سه‌ریان کرد‌و پیله‌ی جۆراوجۆری پێ گیرا و به به‌رنامه له چه‌ند لاوه هێرشی کرایه سه‌ر و به زۆر په‌لکێشی ئاگری شه‌ر٠ کرا. هه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌یێک که‌وتنه هێرش کردنه‌سه‌ر سازمان و زمانیان به هه‌موو بارێک‌دا له دژی دهسوور٠ا و هه‌وڵی زۆر درا بۆ له مه‌یدان به‌ده‌ر کردنی.
مێژووی زیاتر له سێ ده‌یه‌ی سازمانی خه‌بات ئه‌کرێ به‌م جۆره پۆلین بکرێ.
یه‌که‌م: ساڵی ١٣٥٨ که ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عزه‌دین دامه‌زرا، ئه‌رکی هه‌ره گرینگ و قورسی ئه‌و ده‌فته‌ره له سه‌ر شانی مامۆستا شێخ جه‌لالی نه‌مر و هاوه‌ڵانی بوو، له‌و ساڵه‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان به‌تایبه‌ت له باشووری کوردستانی ئێران، شه‌ر٠ دژ به هێزه‌کانی رژیم ده‌ستی پێ کرد بوو و هه‌ست به مه‌ترسی شهر٠ی گشتی و سه‌رتاسه‌ری ده‌کرا،مامۆستا سه‌ییدجه‌لال له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له هاورێیانی سه‌ردانی جنوبی کوردستانی کرد و ده‌ستی کرد به هاندانی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچانه و نیاز و به‌رنامه‌کانی رژیمی نوێی بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه روون کرده‌وه. له شهر٠ی سه‌رتاسه‌ری رژیم دژ به کورد که به شهر٠ی سێ مانگه ناسراوه و له ٢٨ی گه‌لاوێژی هه‌مان ساڵ و به فتوای خومه‌ینی ده‌ستی پێ کرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌فته‌ر زۆر قاره‌مانانه به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزانه بوونه‌وه و چه‌ندین ده‌رسی خو٠Žراگری و قاره‌مانه‌تیان تۆمار کرد، که ئه‌کرێ ئیشاره به شهر٠ی قه‌ره‌چیاوه‌ی سه‌قز که شه‌هید سه‌ید خه‌لیل و شه‌هیدسه‌یید عه‌بدولکه‌ریم فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ده‌فته‌ریان ده‌کرد، ئێرانشای سه‌قز مامۆستا شێخ جه‌لالی هه‌رگیز نه‌مر و شه‌هید سه‌ید عه‌بدولکه‌ریم سه‌رپه‌ره‌ستی شه‌ره‌که‌یان کرد، کامیاران شه‌هید کاک عه‌بدولکه‌ریم سه‌رپه‌رستی هێزه‌کانی ده‌فته‌ری کردوه، که‌لی خان که له‌لایه‌ن هێزی به‌رگری ده‌فته‌ر و هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئه‌نجام دراو هێزه‌کانی رژیمیان تێک شکاند ژماره‌یه‌کی زۆر له تانک و تۆپی هێزه‌کانی رژیم ده‌ستی به سه‌ردا گیرا. هه‌روه‌ها شهر٠ی ده‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر که له که‌وپێچی ده‌شته‌تاڵی بانه به فه‌رمانده‌یی شه‌هید سه‌ید عه‌بدولکه‌ریم ده‌ستی پێ کرد‌و له ده‌روازه‌ی ئه‌و شاره هێزه‌کانی رژیم له ناوچوون، به پێی ئاماره‌کانی رژیم که له رۆژنامه‌ی ئیتلاعاتی ١٣٥٨ بڵاو کرایه‌وه زیاتر له ٥٠ ٠ که‌س له‌و هێزانه کوژران، به‌ڵام شاهیدانی عه‌ینی و به‌شدارانی ئه‌و شه‌ره باس له ٧٠ ٠ که‌س کوژراو بریندار و تێکشکاندنی زیاتر له ٨٠ ده‌زگا ماشینی ئه‌و هێزانه ده‌که‌ن. که له دوایی دا و به دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات ئه‌و قاره‌مانه‌تیه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ده‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ریان به رۆژی پێشمه‌رگه ناوزه‌د کرد.
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عزه‌دیندا چالاکیان ده‌کرد، له ساڵی ١٣٥٩دا سازمانی خه‌باتیان پێک هێنا بۆیه ناکرێ که باس له مێژووی سازمانی خه‌بات ده‌کرێ، ئیشاره به کار و چالاکیه‌کانی رابردونه‌کرێ و پێم وایه ئه‌وه به‌شێکی گرینگی مێژووی سازمانی خه‌بات و پێکهێنه‌رانی سازمانه.
به راگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتیش وه‌ک ته‌شکیلاتێکی نوێ و به‌به‌رنامه، هه‌روه‌ها به دانانی بنکه و باره‌گا له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان، له‌لایه‌ن هێزه کوردستانیه‌کانی دیکه که هۆکه‌ی جۆرێک خۆبینی و ته‌کره‌وی بوو تووشی کێشه و شه‌ر٠ و هێرشی ته‌بلیغی ژه‌هراوی بوویه‌وه و بۆ ماوه‌یێکی زۆر به بیانووی جۆراوجۆر کۆسب و ته‌گه‌ره‌ی ده‌خرایه به‌رده‌م، هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته نابه‌جێه‌ی ئه‌و هێزانه له‌لایێک و هێرشه سه‌ربازیه‌کانی رژیم بۆ سه‌ر کوردستان له‌لایێکی دیکه، بوونه فشارێکی قورس بۆ سه‌ر سازمانی خه‌بات به جۆرێک که ده‌بوو ئه‌و هێز و پوتانسیه‌له‌ی که هه‌یه‌تی له‌لایێک بۆ به‌رنگاری له‌گه‌ڵ رژیم و دیفاع له کوردستان و له‌لایێک بۆ دیفاع له بوونی خۆی و مانه‌وه‌ی به کار بێنێ، هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که سازمانی خه‌بات نه‌توانێ بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان وه‌ک پێویست په‌ل بکێشێ. له ده‌یه‌ی شه‌ست دا له‌گه‌ڵ چر٠ و به‌ربڵاو بوونه‌وه‌ی هێرشی هێزه‌کانی رژیم بۆ سه‌ر کوردستان سازمانی خه‌بات وه‌ک هێزێکی به‌توانا له مه‌یدان و بوونی هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی به‌باوه‌ر٠ و قاره‌مان، توانی له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان هه‌ر له ناوچه‌ی مه‌هاباد، بۆکان، سه‌رده‌شت، بانه، سه‌قز و مه‌ریوان چالاکی به‌رچاوی هه‌بێ و به‌رنگاری هێزه داگیرکه‌ره‌کان بێته‌وه و زه‌به‌ی کاریگه‌ریان لێ بوه‌شێنێ. به‌داخه‌وه له ناوه‌راستی ده‌یه‌ی ٦٠ دا رێزه‌کانی سازمان خه‌بات تووشی لێکترازان و ئینشعاب بووه‌وه و ئه‌و رووداوه سازمانی خه‌باتی تووشی کێشه‌ی ناوخۆیی کرد، هه‌ر بۆیه سازمانی خه‌بات بۆ چه‌ندین ساڵ ئاساری ئه‌و جیابوونه‌وه‌ی به سه‌ره‌وه ما و کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو له سه‌ر کار و چالاکیه‌کانی. به سه‌ر ئه‌وه‌شدا سازمانی خه‌بات به‌رده‌وام بوو له چالاکیه نیزامی و ته‌شکیلاتی و ته‌بلیغیه‌کانی دژ به رژیمی داگیرکه‌ری ئێران و رێکخستنه‌وه‌ی ئه‌ندام و به‌شه‌کانی.
به سه‌رهه‌ڵدانى جه‌ماوه‌رى و روودانى ئینتفازه له کوردستانى عێراق، مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسه‌ینی وه‌ک سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات له رێگه‌ی رادیۆ ده‌نگی خه‌باتی کوردستان و به‌شداری له کۆر٠ و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی رانیه کرد و هانی خه‌ڵکی دا دژ به رژیمی به‌عس به‌رده‌وام بن و راپه‌رین به ئه‌نجام بگه‌یێنن. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سازمانی خه‌بات له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا شانازیێکی گه‌وره‌یه و لاپهر٠هیێکی زێر٠ینه له مێژوویدا ده‌دره‌وشێته‌وه.
له دوای سه‌رکه‌وتنی ئینتفازه رژیمی ئێران ده‌ستی ئاواڵه بوو له باشووری کوردستان و ده‌ستی کرد به ترۆر و ر٠هشه کوژی چالاکانی سیاسی کورد و سازمانی خه‌باتیش وه‌ک باقی هێزه‌کانی کوردستانی ئێران ژماره‌یێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی به ده‌ستی تیمه‌کانی ترۆر شه‌هید کران، هاوکات له‌گه‌ڵ فشاره سیاسیه‌کان، چالاکی نیزامی که‌م ره‌نگ بوویه‌وه و به‌شێوه‌یێکی کاتی و له به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق راگیرا.
دووهه‌م: هه‌رێمی کوردستان بووه مه‌یدانی رمپازێنی هێزه ئیتلاعاتی و ترۆریسته‌کانی رژیمی ئێران و فشارێکی زۆر خرایه سه‌ر هێزه کوردیه‌کانی ئێران که له‌وێ جێگیر بوون، سازمانی خه‌بات له‌و ماوه‌دا تووشی ده‌یان قه‌یرانی جۆراوجۆری وه‌ک نه‌داری و هه‌ژاری و کۆچ و کۆچبار بۆوه. که ئه‌وه کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو له سه‌ر چالاکی و ههڵسوور٠انی سازمان به جۆرێک ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی سازمان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ به مه‌ترسیه‌کی زۆر و له‌و پهر٠ی نه‌داری دا کار و باره‌کانی خۆیان رادهپهر٠اند.
له کۆتایی ده‌یه‌ی ٧٠ ی هه‌تاوی دا، فشاره‌کانی رژیم بۆ سه‌ر سازمانی خه‌بات به ئه‌ندازه‌یێک زیادی کرد که به ناچار بنکه و باره‌گاکانی له ناوچه‌ی سلێمانی به‌ره‌و هه‌ولێر گواسته‌وه. له دوای جێگیر بوونی له هه‌ولێر سازمان ده‌ستی کرد به خۆ رێخستنه‌وه‌ی نێوخۆیی و سازماندانه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌کانی که له ئاکامدا توانی له ساڵی ١٣٨٤ کۆنگره‌ی سێهه‌می خۆی له که‌شێکی ئارام‌دا ببه‌ستێ.
سێهه‌م: به پرۆڤه کردنی وه‌زعی ناوچه و جیهان و ئێران و کوردستان و ئه‌و ئاڵووگۆرانه‌ی له دوای رووخانی رژیمی دیکتاتۆری به‌عس هاتنه ئاراوه، سازمانی خه‌بات توانی له دوای ١٧ ساڵ به سه‌ر کۆنگره‌ی دووهه‌میدا، کۆنگره‌ی سێهه‌می خۆی ببه‌ستێ. ئه‌و کۆنگره سه‌ره‌تا و نوقته گۆرانێک بوو له سازمانی خه‌باتدا، به له به‌رچاوگرتنی کاڵ بوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له ئایدۆلۆژیه‌کان و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له نێو خه‌ڵک و هێزه کوردستانیه‌کان، سازمانی خه‌باتیش توانی ئاڵووگۆر٠ له به‌رنامه و ئامانجه‌کانی دا پێک بێنێ وهه‌روه‌ها نوێ کردنه‌وه له ئورگان و به‌شکانی دا بکات و به رۆحێکی نوێوه بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو بنێ. له ماوه‌ی ئه‌و چوارساڵه‌دا توانی له رێگه‌ی ئه‌ندامانی ئوروپاوه چه‌ندین کۆمیته‌ی رێکخستن سازکا و کاری سیاسی و ته‌شکیلاتی له ئوروپا و قاره‌ی ئه‌مریکا ده‌ست پێ بکات.
له ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاویدا کۆنگره‌ی چواره‌م به‌سترا، له‌م کۆنگره‌دا دووباره له سه‌ر به‌رنامه‌کانی کۆنگره‌ی سێهه‌م پێداگری کرایه‌وه و توانی چه‌ند ئاڵووگۆر٠ێک له قه‌باره‌ی سازمانی خه‌باتدا دروست بکات، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی دامه‌زرانی رێکخرا و ناوه‌ندی جیاجیا به ئامانجی خزمه‌ت به تێکر٠ای چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان، خرا به‌ر باس و به‌رنامه‌ی کاریه‌وه.
له سه‌ر رێنمایه‌کانی کۆنگره‌ی چواردا توانرا ناوه‌ندێکی سینفی سیاسی بۆ توێژی لاوان له ساڵی ١٣٩٠ دا پێک بێت، ئه‌و ناوه‌نده ئێستا خاوه‌ن لۆگۆ و به‌رنامه و ماڵپهر٠ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به جیددی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که به هاکاری کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سازمان، له وه‌ڵاتانی ئوروپایی و له هه‌ر شوێنێکی دیکه که بۆی بلوێ کۆمیته‌ی رێکخستنی خۆی دامه‌زرێنێ. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خوێندکاران، کۆمیته‌ی خوێندکاران پێکهاتووه‌و ئه‌و کۆمیته‌له خۆ ئاماده کردندایه بۆ به‌ستنی کونفرانسی یه‌که‌م و دیاری کردنی به‌رنامه و کاری داهاتووی خۆی.
کۆمیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌بات که له ٧ی خه‌رمانانی ١٣٨١دا دامه‌زراوه، به پشتیوانی سه‌رکردایه‌تی سازمان خه‌ریکی ئاماده‌کاری و به‌ستنی کونفرانسی خۆیانن و به ته‌مان له داهاتوویێکی نزیکدا و پێش به‌ستنی کۆنگره‌ی پێنجی سازمانی خه‌بات کاره‌کانیان ته‌واو بکه‌ن و پێداچوونه‌وه‌یێک به شێوه‌ی کار و به‌رنامه‌کانی خۆیاندا بێنن.
سازمانی خه‌بات له پێناو نزیکی هه‌موو لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵکی کوردستان له یه‌ک ساڵی رابردوودا پرۆژه‌یێکی ١٠ خاڵی خسته به‌رده‌م لایه‌نه‌کان به‌و ئامانجه‌ی ئه‌و هێزانه کۆتایی به‌و پرش و بڵاویه بێنن و به‌و جۆره لێک نزیک بوونه‌وه‌یێک بێته ئاراوه و هه‌روه‌ها زه‌مانه‌تێک بێت که هێزه کوردستانیه‌کان خۆ به‌دوور بگرن له شه‌ر٠ و کێشه‌ی نێوخۆیی و سه‌ره‌تایێک بێ بۆ نزیکی و ته‌بایی له نێویاندا. هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌کانی دا توانیویه‌تی په‌یوه‌ندیێکی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان هه‌بێ و ئه‌و دۆستایه‌تیانه به رێزی به‌رانبه‌ره‌وه راگرێ.
له پێوه‌ند به ئه‌حزابی ئێرانی جیاواز له سازمانی موجاهیدین که په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیێکی کۆنه و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی ٧٠ ی هه‌تاوی، توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، وه‌ک به‌لووچ و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه شۆرشگێر٠هکانی دیکه په‌یوه‌ندیێکی سالم رێک بخات.
له دوای ئه‌و پۆلێنبه‌ندی و کورته مێژووه‌ی سازمانی خه‌بات بۆمان روون ده‌بێته‌وه که ئه‌و هێزه به پێی قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجه‌کان به هه‌ست کردن به مه‌سئولیه‌ته‌وه له حاست نه‌ته‌وه‌ی کورد و بزوتنه‌وه و داوا ره‌واکانی هه‌ڵسووکه‌وتی کردوه.
ئه‌مساڵ یادی ٥ی خه‌رمانان له هه‌ل و مه‌رجێکدا ده‌که‌ینه‌وه که جیاوازه له ساڵانی پێشوو، له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر له ناوچوون و ئێستا وه‌ڵاتی سوریه که هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی رژیمی ئێرانه، به‌ره‌و رووخان ده‌چێ و تا ئێستا کونترۆڵی به‌شێکی زۆر له خاکی سوریه‌ی له ده‌ست داوه. به رووخانی
رژیمی سوریه، به‌و پێیه‌ی هه‌ل و مه‌رجی خه‌ڵکی ئێران به هۆی به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی رژیمه‌وه رۆژ له دوای رۆژ دژوارتر و مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه. بێ‌کاری، هه‌ژاری و گرانی به ته‌واوی ته‌نگی به خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه، له هه‌مانکاتدا رژیم تا دێ زیاتر پشت به هێزی سه‌رکوت ده‌به‌ستێ و هه‌موو جۆره ماف و ئازادیێکی خه‌ڵکی ئێران پێشێل ده‌کا، هه‌روه‌ها له کوردستاندا له هه‌موو ئامرازێک بۆ سه‌رکوت و بێ ده‌نگ کردنی خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و به شێوه‌یێکی به‌رنامه بۆدارێژراو دیارده‌ی موخه‌دیرات په‌ره پێ ده‌دا و تا دێ کوردستان زیاتر میلیتاریزه ده‌کرێ و بچووکترین جووڵه و چالاکی به توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کا، ئه‌ونده خۆی له مه‌ترسیدا ده‌بینێ که رێگه به هیچ چالاکیێکی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی نادا‌و هه‌ر نه‌وعه کۆر٠ و کۆبه‌ندێک به سیاسی ده‌کرێ و به‌رخوردی له‌گه‌ڵ ده‌کا. سه‌رانی ئه‌و رژیمه باش هه‌ستیان به‌وه کردوه که له دوای کۆتایی هاتنی رژیمه‌که‌ی ئه‌سه‌د نۆبه‌ی وانه، له‌وه تێگه‌یشتوون که رقی جه‌ماوه‌ر کڵپه بکات هیچ هێزێکی سه‌رکوت ناتوانێ به‌ری پێ بگرێ. هه‌روه‌ک چۆن له سوریه به سه‌ر ئه‌و هه‌موو جینایه‌ت و کوشت و بر٠ و ماڵوێرانیه‌ی رژیمی به‌عس به سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و وه‌ڵاته‌یدا هێناوه، له‌گه‌ڵ هه‌ر جینایه‌تێکدا خه‌ڵک رق ئه‌ستوورتر ده‌بن و بێ راوه‌ستان له پێناو له ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌ره‌و پێش ده‌چن.
گوومانی تێدا نیه خه‌ڵکی ئێرانیش کێردیان به ئێسک گه‌یشتووه و به یه‌ک جره‌قه بێ راوه‌ستان تا کۆتایی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌رۆن. هه‌ر بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ی کورد ئاماده‌تر و به ده‌رس وه‌رگرتن له رابردوو له پێناو مافه‌کانمان حه‌کیمانه هه‌نگاو بنێین و کادر و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران هه‌ر وه‌ک چۆن له رابردوودا چاونه‌ترس و قاره‌مانانه تێکۆشاون، ئێستاش که رژیمی ئێران له رووخان و له‌ناوچوون زیاتر هیچ رێگه‌یێکی نه‌ماوه، بێ ده‌سته‌وه‌ستان و به ووریاییه‌وه له پێناو ئامانجه به‌رزه‌کانی سازمانه‌که‌یان که رزگاری کورد و کوردستانه هه‌نگاو بنێن.