دۆخی خۆکوژیی لە ئیلام قەیراناویە
بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی لە پارێزگای ئیلام رایانگەیاندووە ئاماری خۆکوژی لەو پارێزگایە جێگای نیگەرانییە و لەئاستێکی مەترسیدار دایە.بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئێران لەجیهاندا لەئاستێکی خراپ دایه و لێپرسروانی حکومەتیش هیچ بەرنامەیەکیان سەبارەت بە چارەسەری کێشەکۆمەڵایەتییەکاندا نییه.بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییە حکومەتییەکان، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی بڵاویان کردەوە، ئامارەکانی خۆکوژی لەپارێزگای ئیلام بە بەراوردلەگەڵ ساڵانی پێشوو کەمتر بووەتەوە بەڵام دیسان دۆخی خۆکوژی لەو پارێزگایە زۆر جێگای نیگەرانییە.ئەوەش لەکاتێک دایە کە بەرپرسانی حکومەت ئاماری راستی لەبارەی خۆکوژی و زیانە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو ناکەنەوە.بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی رفاەی ئێران، پارێزگای ئیلام پلەی یەکەمی لەبواری بێکاریدا هەیە و حەشیمەتی ئەو پارێزگایە لەژێر هێڵی هەژاری وڵات دان.پارێزگای ئیلام سەرجەم 585 هەزار کەس حەشیمەتی هەیە کە لەئاستی ئێراندا پلەی یەکەمی خۆکوژی هەیە و تەنیا لەماوەی یەک ساڵدا 2 هەزار کەس لەو پارێزگایە خۆکوژیان کردووە.تەمەنی خۆکوژی لە ئیلام کەمتر لە 30 ساڵ راگەیەندراوە و ژنان زیاتر دەست بۆ خۆکوژی دەبەن.ئاماری خۆکوژییەکان لە ئێران بۆ بێکاری، جیابوونەوەی ژن ومێرد، دابڕان لەشوناس “ێنومیâ€، خەمۆکی، هەژاری و چەندین هۆکاری دیکە دەگەڕێتەوە.بەپێی ئاماری پزشکی دادوەری ئێران لە ماوەی ساڵەکانی 1380 هەتا 91١ی هەتاوی زیاتر لە 30 هەزار کەس لە ئێران بەهۆی خۆکوژی گیانیان داوە.
بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی لە پارێزگای ئیلام رایانگەیاندووە ئاماری خۆکوژی لەو پارێزگایە جێگای نیگەرانییە و لەئاستێکی مەترسیدار دایە.بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئێران لەجیهاندا لەئاستێکی خراپ دایه و لێپرسروانی حکومەتیش هیچ بەرنامەیەکیان سەبارەت بە چارەسەری کێشەکۆمەڵایەتییەکاندا نییه.بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییە حکومەتییەکان، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی بڵاویان کردەوە، ئامارەکانی خۆکوژی لەپارێزگای ئیلام بە بەراوردلەگەڵ ساڵانی پێشوو کەمتر بووەتەوە بەڵام دیسان دۆخی خۆکوژی لەو پارێزگایە زۆر جێگای نیگەرانییە.ئەوەش لەکاتێک دایە کە بەرپرسانی حکومەت ئاماری راستی لەبارەی خۆکوژی و زیانە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو ناکەنەوە.بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی رفاەی ئێران، پارێزگای ئیلام پلەی یەکەمی لەبواری بێکاریدا هەیە و حەشیمەتی ئەو پارێزگایە لەژێر هێڵی هەژاری وڵات دان.پارێزگای ئیلام سەرجەم 585 هەزار کەس حەشیمەتی هەیە کە لەئاستی ئێراندا پلەی یەکەمی خۆکوژی هەیە و تەنیا لەماوەی یەک ساڵدا 2 هەزار کەس لەو پارێزگایە خۆکوژیان کردووە.تەمەنی خۆکوژی لە ئیلام کەمتر لە 30 ساڵ راگەیەندراوە و ژنان زیاتر دەست بۆ خۆکوژی دەبەن.ئاماری خۆکوژییەکان لە ئێران بۆ بێکاری، جیابوونەوەی ژن ومێرد، دابڕان لەشوناس “ێنومی”، خەمۆکی، هەژاری و چەندین هۆکاری دیکە دەگەڕێتەوە.بەپێی ئاماری پزشکی دادوەری ئێران لە ماوەی ساڵەکانی 1380 هەتا 91١ی هەتاوی زیاتر لە 30 هەزار کەس لە ئێران بەهۆی خۆکوژی گیانیان داوە.