lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

35 خەباتى بێ ووچان لە پێناو گەل و نیشتمان

35 خەباتى بێ ووچان لە پێناو گەل و نیشتمان
ئارام سلێمانی

سازمانی خەباتی کوردستان ئەم ساڵ پێدەنێتە 36ساڵەی تەمەنی کار و تێکۆشانی خۆی لە پێناو رزگاری نەتەوەی کورد لەدەست رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران. ئەو رژێمەی کە تائێستاشی لەگەڵدابێت بەرداوامە لە سەر سیاسەتی حاشا لە مافی گەلانی ئێران بەگشتی و کورد بەتایبەتی ، سازمانی خەبات لەماوەی ئەو 35 ساڵەدا یەکێک بووە لەو رێکخراوانەی کە تائێستا سەری بۆ ویست و داواکارییەکانی دوژمنی کورد دانەنواندووە و شێلگیرانە هەوڵی رزگاری و سەرخستی خەباتی ڕەوای گەلەکەمانی داوە و لەو پێناوەشدا دەیان قارەمانێتی و داستانی خوڵقاندووە کە بوونەتە جێگەی شانازی بۆ گەلەکەمان.



سازمانی خەبات لە هەل و مەرجێکی ناسک و هەستیار دا بوونی خۆی وەک هێزێکی تێکۆشەری کورد لە کوردستانی ئێران راگەیاند. لەبەرانبەر رژیمێکدا تاوی دایە خەبات و تێکۆشان کە بچووکترین بروای بە مافی گەلانی ئێران نەبوو و هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکاری بە بیانووی جۆراوجۆر کەوتە زیندانی کردن و شکەنجەدان و شەهیدکردنی ئەو کەسانەی کە داوای مافی خۆیان و نەتەوەکانیان دەکرد، بەتایبەتی کورد کە یەکێکە لەو نەتەوانەی زۆرترین پێشێلکاری و ستەمی لەبەرانبەر داکراوە. رژێم کە گەلی کوردی وەک وەک گەلێکی دیموکرات و حەقخواز و وریا و ئاشنا بە مافەکانی بە گەورەرترین دژمنی خۆی دەبینی، لە ژێر ناوی جیاخواز و کافر هەموو هەولێکی بۆ کپ کردنی دەنگی مافخوازانەی بە کار هێنا.
رژێمی ئاخوندی لە ماوەی 36 سالی رابردوو نەک نەیتوانی و نەیویست خزمەتی خەڵکی ئێران بکات بەڵکو تەنانەت خەیانەتی لە کەسە نیزیکەکانی خۆیشی کرد و ئەوانەی لە خەیاڵی بووژانەوە و شۆڕشی ئیسلامی دەستیان لە هیچ جینایەتێک بۆ مانەوەی ئەو دەسەڵات نەپاراست ئەمرۆ هەست بە پەشیمانی و شکست دەکەن. ئێرانی ئەمرۆ ولاتێکی دیکتاتۆر لێدراوە کە دانیشتووانی زیاتر لە هەر کاتێکی تر هەست بەو راستیە دەکەن، کە ئەم حکومەتە پێویستی بە گۆرانێکی بنچینەیی و ئێران پێویستی بە شۆڕشێکی سیاسی و فەرهەنگی یە و خۆپیشاندان و نارەزایەتیە بەرەوامەکان لە دژی رژێمی ئاخوندی بەشێکیان دەنگدانەوەی جیهانی بە دوای خۆیدا هێناوە زەنگی ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتدتارانی ئاخوندییە.
گەلی کورد هەر زوو ناوەرۆکی راستەقینەی ئاخوندانی بۆ دەرکەوت و خەبات و تێکۆشان لە دژی ئاخوندانی مێشک ووشک و جینایەتکاری دەست پێکرد. یەکێک لەو رێکخراوانەی کە لەپێناو ئەو ئامانجەدا دامەزرا سازمانی خەباتی کوردستان بوو کە لەسەرەتاوە بە ناو و ئارم و بەرنامەیەکی جیاوازتر لە حیزب و رێکخراوەکانی تری کوردستانی ئێران لە 5ی خەرمانانی 1359 بە رامبەر بە 27 ئاگۆستی 19980 بە دەست پێشخەری کۆمەلێک مامۆستا لە پێش هەمووشیانەوە مامۆستا سید جەلال حوسێنی هاتە ناو مەیدانی خەبات و تێکۆشانی دژبە رژێمی ئاخوندی ئێران و بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن نیشتیمان پەروەرانەوە پێشوازی لێکر.
دامەزراندنی سازمانی خەبات دەرفەتێکی نوێ بوو بۆ زۆرێک لە خەلکی کوردستان کە دەیانویست لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی نەتەوەکەمان خەبات بکەن و لەسەر ئەو بیر و باوەرەی کە هەیانە خزمەتی گەل بکەن. لەماوەی ئەو ساڵیانەی سازمانی خەبات لە تێکۆشاندا بووە زۆر سادقانە و راستگۆیانە بۆ گەیشتنی گەلەکەمان بە مافەکانی لە هەوڵدابووە و خاوەنی دەسان داستانی قارەمانەتی و حەماسەی نەبەردی پێشمەرگانەیە و هەروەرها خاوەنی کاروانێکی دوردرێژی سەروەرانی گەل ، شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستانە کە لە ریزەکانی سازمانی خەبات گیانی پاکیان پێش کەش بە کوردستان کردووە. یەکێک لەو هەوڵانەی کە لەلایەن سازمانەوە درا بۆ پێشخستنی خەباتەکەی و گەیاندنی دەنگی گەلەکەمان ئەوەبوو کە پاش چەند سالێک لە دامەزراندنی توانی هەم رۆژنامەیەک بە ناوی تێکۆشان دەربکات وهەمیش رادیۆیەک بە ناوی رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران دابمەزرێنن کە دەورونەخشێکی بەرچاویان بینی لە گواستنەوەی هەواڵ و چالاکی پێشمەرگە و هەروەها دەرفەتێک بۆ ئەوەی کە لە رێگەی ئەم دەزگایانەوە پەرە بە بواری رۆشنبیرکردن و ئاشنا کردنی خەلکی بە ماف و ئەرکەکانیان و هەروەها دەرخستنی تاوانەکانی رژێم بدرێت.
ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە لەگەڵ هەموو سەختی و هەوراز و نشێوەکانی مەودای خەباتی ، بە بەردەوامی ریساڵەتی مێژوویی خۆی وەک هێزێکی تێکۆشەری نەتەوەیی و نیشتمانی بەرەو پێش دەبات سەربەرزانە لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان و خزمەت بە گەل و نیشتیمان ماوەتەوە و رۆژ بەرۆژیش زیاتر بەرەو پێشتر دەچێت .
سازمانی خەبات لە پێناو دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی کە مافی هەموو پێکهاتەکانی کوردستانی تێدا دەستبەر بکرێ‌ تێدەکۆشێ و بۆ وەدی هێنانی ئەو خەونەش لەهیچ گیانبازییەک دریغی ناکات و هەروەها ئامادە نییە بچووکترین لادان و هەڵخلیسکان بکات لە سەر بنەما راستەقینە و ئوسوولیەکانی کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پێی دەناسرێتەوە. بێگومان ئاسۆی گەلەکەمان بە بوونی هێز و لایەنی تێکۆشەری وەک سازمانی خەبات روونە و دواجار سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان و روورەشی و رووخان بۆ دەسەڵاتدارانی ملهوری ئاخوندییە.

صورةسازمانی خەباتی کوردستان ئەم ساڵ پێدەنێتە 36ساڵەی تەمەنی کار و تێکۆشانی خۆی لە پێناو رزگاری نەتەوەی کورد لەدەست رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران. ئەو رژێمەی کە تائێستاشی لەگەڵدابێت بەرداوامە لە سەر سیاسەتی حاشا لە مافی گەلانی ئێران بەگشتی و کورد بەتایبەتی ، سازمانی خەبات لەماوەی ئەو 35 ساڵەدا یەکێک بووە لەو رێکخراوانەی کە تائێستا سەری بۆ ویست و داواکارییەکانی دوژمنی کورد دانەنواندووە و شێلگیرانە هەوڵی رزگاری و سەرخستی خەباتی ڕەوای گەلەکەمانی داوە و لەو پێناوەشدا دەیان قارەمانێتی و داستانی خوڵقاندووە کە بوونەتە جێگەی شانازی بۆ گەلەکەمان. سازمانی خەبات لە هەل و مەرجێکی ناسک و هەستیار دا بوونی خۆی وەک هێزێکی تێکۆشەری کورد لە کوردستانی ئێران راگەیاند. لەبەرانبەر رژیمێکدا تاوی دایە خەبات و تێکۆشان کە بچووکترین بروای بە مافی گەلانی ئێران نەبوو و هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکاری بە بیانووی جۆراوجۆر کەوتە زیندانی کردن و شکەنجەدان و شەهیدکردنی ئەو کەسانەی کە داوای مافی خۆیان و نەتەوەکانیان دەکرد، بەتایبەتی کورد کە یەکێکە لەو نەتەوانەی زۆرترین پێشێلکاری و ستەمی لەبەرانبەر داکراوە. رژێم کە گەلی کوردی وەک وەک گەلێکی دیموکرات و حەقخواز و وریا و ئاشنا بە مافەکانی بە گەورەرترین دژمنی خۆی دەبینی، لە ژێر ناوی جیاخواز و کافر هەموو هەولێکی بۆ کپ کردنی دەنگی مافخوازانەی بە کار هێنا.  رژێمی ئاخوندی لە ماوەی 36 سالی رابردوو نەک نەیتوانی و نەیویست خزمەتی خەڵکی ئێران بکات بەڵکو تەنانەت خەیانەتی لە کەسە نیزیکەکانی خۆیشی کرد و ئەوانەی لە خەیاڵی بووژانەوە و شۆڕشی ئیسلامی دەستیان لە هیچ جینایەتێک بۆ مانەوەی ئەو دەسەڵات نەپاراست ئەمرۆ هەست بە پەشیمانی و شکست دەکەن. ئێرانی ئەمرۆ ولاتێکی دیکتاتۆر لێدراوە کە دانیشتووانی زیاتر لە هەر کاتێکی تر هەست بەو راستیە دەکەن، کە ئەم حکومەتە پێویستی بە گۆرانێکی بنچینەیی و ئێران پێویستی بە شۆڕشێکی سیاسی و فەرهەنگی یە و خۆپیشاندان و نارەزایەتیە بەرەوامەکان لە دژی رژێمی ئاخوندی بەشێکیان دەنگدانەوەی جیهانی بە دوای خۆیدا هێناوە زەنگی ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتدتارانی ئاخوندییە.
گەلی کورد هەر زوو ناوەرۆکی راستەقینەی ئاخوندانی بۆ دەرکەوت و خەبات و تێکۆشان لە دژی ئاخوندانی مێشک ووشک و جینایەتکاری دەست پێکرد. یەکێک لەو رێکخراوانەی کە لەپێناو ئەو ئامانجەدا دامەزرا سازمانی خەباتی کوردستان بوو کە لەسەرەتاوە بە ناو و ئارم و بەرنامەیەکی جیاوازتر لە حیزب و رێکخراوەکانی تری کوردستانی ئێران لە 5ی خەرمانانی 1359 بە رامبەر بە 27 ئاگۆستی 19980 بە دەست پێشخەری کۆمەلێک مامۆستا لە پێش هەمووشیانەوە مامۆستا سید جەلال حوسێنی هاتە ناو مەیدانی خەبات و تێکۆشانی دژبە رژێمی ئاخوندی ئێران و بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن نیشتیمان پەروەرانەوە پێشوازی لێکر.
دامەزراندنی سازمانی خەبات دەرفەتێکی نوێ بوو بۆ زۆرێک لە خەلکی کوردستان کە دەیانویست لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی نەتەوەکەمان خەبات بکەن و لەسەر ئەو بیر و باوەرەی کە هەیانە خزمەتی گەل بکەن. لەماوەی ئەو ساڵیانەی سازمانی خەبات لە تێکۆشاندا بووە زۆر سادقانە و راستگۆیانە بۆ گەیشتنی گەلەکەمان بە مافەکانی لە هەوڵدابووە و خاوەنی دەسان داستانی قارەمانەتی و حەماسەی نەبەردی پێشمەرگانەیە و هەروەرها خاوەنی کاروانێکی دوردرێژی سەروەرانی گەل ، شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستانە کە لە ریزەکانی سازمانی خەبات گیانی پاکیان پێش کەش بە کوردستان کردووە. یەکێک لەو هەوڵانەی کە لەلایەن سازمانەوە درا بۆ پێشخستنی خەباتەکەی و گەیاندنی دەنگی گەلەکەمان ئەوەبوو کە پاش چەند سالێک لە دامەزراندنی توانی هەم رۆژنامەیەک بە ناوی تێکۆشان دەربکات وهەمیش رادیۆیەک بە ناوی رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران دابمەزرێنن کە دەورونەخشێکی بەرچاویان بینی لە گواستنەوەی هەواڵ و چالاکی پێشمەرگە و هەروەها دەرفەتێک بۆ ئەوەی کە لە رێگەی ئەم دەزگایانەوە پەرە بە بواری رۆشنبیرکردن و ئاشنا کردنی خەلکی بە ماف و ئەرکەکانیان و هەروەها دەرخستنی تاوانەکانی رژێم بدرێت.
ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە لەگەڵ هەموو سەختی و هەوراز و نشێوەکانی مەودای خەباتی ، بە بەردەوامی ریساڵەتی مێژوویی خۆی وەک هێزێکی تێکۆشەری نەتەوەیی و نیشتمانی بەرەو پێش دەبات سەربەرزانە لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان و خزمەت بە گەل و نیشتیمان ماوەتەوە و رۆژ بەرۆژیش زیاتر بەرەو پێشتر دەچێت .
سازمانی خەبات لە پێناو دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی کە مافی هەموو پێکهاتەکانی کوردستانی تێدا دەستبەر بکرێ‌ تێدەکۆشێ و بۆ وەدی هێنانی ئەو خەونەش لەهیچ گیانبازییەک دریغی ناکات و هەروەها ئامادە نییە بچووکترین لادان و هەڵخلیسکان بکات لە سەر بنەما راستەقینە و ئوسوولیەکانی کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پێی دەناسرێتەوە. بێگومان ئاسۆی گەلەکەمان بە بوونی هێز و لایەنی تێکۆشەری وەک سازمانی خەبات روونە و دواجار سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان و روورەشی و رووخان بۆ دەسەڵاتدارانی ملهوری ئاخوندییە.

9 ساڵ و 2 مانگ و 14 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

35 خەباتى بێ ووچان لە پێناو گەل و نیشتمان

35 خەباتى بێ ووچان لە پێناو گەل و نیشتمان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر