%20ی خوێندکاران لە ئێران ماددە سڕکەرەکان بەکاردەهێنن
ئاماری خوێندکارانی تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکان لە ئێران رۆژ لە دوای رۆژ رووی لە زیادبوون دایە و ئەوەش مەترسییەکی جیددیە بۆسەر توێژی خوێندکار لەزانکۆکانی ئێراندا.بەرپرسێکی بەرنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە، 9% کوڕان و 11% کچانی خوێندکار لەزانکۆ دەوڵەتییەکان ماددە سڕکەرەکان بەکار دێنن.ئەو بەرپرسە رایگەیاندووە، زیاتری خوێندکاران جۆری ماددەی “حەشیش و کۆدۆئین†بەکار دێنن و ئاماری گیرۆدەبوون بە ماددە سڕکەرەکان لە زانکۆکانی ئێراندا جێگای نیگەرانییە.ئەو بەرپرس حکومەتییە لەدرێژەدا رایگەیاندووە 76%ی خوێندکارانی زانکۆ دەوڵەتییەکان ئیمکاناتی خوێندنیان نییە ئەوەش هۆکارێکە کە تووشی ماددە سڕکەرەکان دەبن.هەواڵدەریی حکومەتیی “ئیسنا†لەزاری بەرپرسێکی حکومەت بڵاوی کردووەتەوە کێشەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی سەرەکیترین هۆکاری راکێشانی خوێندکاران بۆ تووشبون بە ماددە سڕکەرەکانن.سەرۆکی رێکخراوی “بێهزیستی ئێران†لەو پێوەندییەدا رایگەیاندووە، 57%ی ئەو کەسانەی ماددە سڕکەرەکان بەکاردێنن کاریان هەیە کە لەو رێژەیە 64%یان ئاستی خوێندەواریان دیپلۆم و 21%ی ئەو کەسانەش بڕوانامەی کارناسیان هەیە.بەپێی ئامارەکان لەساڵی 1390ی هەتاویدا لەکۆی حەشیمەتی 15 هەتا تەمەن 64 ساڵ لەئێراندا 2.65%یانن گیرۆدە بە ماددە سڕکەرەکانن.رێژەی لاوانی تووش بوو بە ماددە هۆشبەرە سەنعەتییەکان لە ئێران و گیان لەدەستدان بە هۆی بەکارهێنانی ئەم ماددە هۆشبەرەانە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بە توندی رووی لە زۆر بوون کردووە.ئامارەکانی رێکخراوی پزشکیی یاسایی باس لەوە دەکەن کە رۆژانە لانیکەم 11 کەسی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان گیانیان لەدەست دەدەن.لە ماوەی ساڵی 1392ی هەتاوی، دوو هەزار و 957 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە لە ئەم ئامارەدا 2 هەزار و 727 کەس پیاوان و 230 کەسیان ژنان پێکیان هێناوە.
ئ
اماری خوێندکارانی تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکان لە ئێران رۆژ لە دوای رۆژ رووی لە زیادبوون دایە و ئەوەش مەترسییەکی جیددیە بۆسەر توێژی خوێندکار لەزانکۆکانی ئێراندا.بەرپرسێکی بەرنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە، 9% کوڕان و 11% کچانی خوێندکار لەزانکۆ دەوڵەتییەکان ماددە سڕکەرەکان بەکار دێنن.ئەو بەرپرسە رایگەیاندووە، زیاتری خوێندکاران جۆری ماددەی “حەشیش و کۆدۆئین” بەکار دێنن و ئاماری گیرۆدەبوون بە ماد
دە سڕکەرەکان لە زانکۆکانی ئێراندا جێگای نیگەرانییە.ئەو بەرپرس حکومەتییە لەدرێژەدا رایگەیاندووە 76%ی خوێندکارانی زانکۆ دەوڵەتییەکان ئیمکاناتی خوێندنیان نییە ئەوەش هۆکارێکە کە تووشی ماددە سڕکەرەکان دەبن.هەواڵدەریی حکومەتیی “ئیسنا” لەزاری بەرپرسێکی حکومەت بڵاوی کردووەتەوە کێشەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی سەرەکیترین هۆکاری راکێشانی خوێندکاران بۆ تووشبون بە ماددە سڕکەرەکانن.سەرۆکی رێکخراوی “بێهزیستی ئێران” لەو پێوەندییەدا رایگەیاندووە، 57%ی ئەو کەسانەی ماددە سڕکەرەکان بەکاردێنن کاریان هەیە کە لەو رێژەیە 64%یان ئاستی خوێندەواریان دیپلۆم و 21%ی ئەو کەسانەش بڕوانامەی کارناسیان هەیە.بەپێی ئامارەکان لەساڵی 1390ی هەتاویدا لەکۆی حەشیمەتی 15 هەتا تەمەن 64 ساڵ لەئێراندا 2.65%یانن گیرۆدە بە ماددە سڕکەرەکانن.رێژەی لاوانی تووش بوو بە ماددە هۆشبەرە سەنعەتییەکان لە ئێران و گیان لەدەستدان بە هۆی بەکارهێنانی ئەم ماددە هۆشبەرەانە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بە توندی رووی لە زۆر بوون کردووە.ئامارەکانی رێکخراوی پزشکیی یاسایی باس لەوە دەکەن کە رۆژانە لانیکەم 11 کەسی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان گیانیان لەدەست دەدەن.لە ماوەی ساڵی 1392ی هەتاوی، دوو هەزار و 957 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە لە ئەم ئامارەدا 2 هەزار و 727 کەس پیاوان و 230 کەسیان ژنان پێکیان هێناوە.