ژنێکی کوردی خەڵکی ناوچەی شنۆ لە رێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژیی و لەو رێگایەوە گیانی دا.بەپێی راپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، ژنێک بە ناوی “زارا مەجیدی†تەمەن 40 سال و خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری شنۆ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژیی و لە ئاکامدا گیانی داوە.ئەو ژنە ماوەی یەک ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و لە ماڵی باوکی دەژیا و دەوترێت کە لەم دواییانەدا ئەو ژنە ویستبووی بگەڕێتەوە لای مێردەکەی، بەڵام ماڵی باوکی “زارا†دژایەتیان لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ لای مێردەکەی کردووە و چەندین جار لێیان داوە و هەر بەو هۆیەوە زۆر کەوتووەتە ژێر زەخت و گوشار و شەوی رابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.جێگای ئاماژەیە، نەهامەتیی و کێشەکانی ژیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وای لە ژیانی هاوڵاتییان کردووە، کە چەندەها گیر و گرفتی جیاجیا بەرۆکی پێیان گرتووە و زۆر جار بە هۆی ئەم گرفتانە و نەریتی بوونی کۆمەڵگا، پەنا بۆ دیاردەی نەشیاوی خۆکوژیی دەبەن و لەم نێوەشدا کچان و ژنان یەکەم قوربانییانی ئەم دیاردەیەن.
ژنێکی کوردی خەڵکی ناوچەی شنۆ لە رێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژیی و لەو رێگایەوە گیانی دا.بەپێی راپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، ژنێک بە ناوی “زارا مەجیدی” تەمەن 40 سال و خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری شنۆ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژیی و لە ئاکامدا گیانی داوە.ئەو ژنە ماوەی یەک ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و لە ماڵی باوکی دەژیا و دەوترێت کە لەم دواییانەدا ئەو ژنە ویستبووی بگەڕێتەوە لای مێردەکەی، بەڵام ماڵی باوکی “زارا” دژایەتیان لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ لای مێردەکەی کردووە و چەندین جار لێیان داوە و هەر بەو هۆیەوە زۆر کەوتووەتە ژێر زەخت و گوشار و شەوی رابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.جێگای ئاماژەیە، نەهامەتیی و کێشەکانی ژیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وای لە ژیانی هاوڵاتییان کردووە، کە چەندەها گیر و گرفتی جیاجیا بەرۆکی پێیان گرتووە و زۆر جار بە هۆی ئەم گرفتانە و نەریتی بوونی کۆمەڵگا، پەنا بۆ دیاردەی نەشیاوی خۆکوژیی دەبەن و لەم نێوەشدا کچان و ژنان یەکەم قوربانییانی ئەم دیاردەیەن.