رۆژی سێشەممە رێکەوتی 25ی خەرمانان لە بنکەی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی دەستەی بە رێوەبەری رێکخراوی لاوان کۆبوونەوەیەک بۆ بەشێک لە کادر و ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەبات پێک هێنرا. کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ باسکردن لە بارودۆخی ئێستای لاوان لە ناوچەکە بەگشتی و کوردستانی ئێران بەتایبەتی و هەروەها کار و بەرنامەکانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ داهاتوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەگشتی و سازمانی خەبات بە تایبەتی دەستی پێکرد و لە پاشاندا لەلایەن خاتوو سەحەری قاسم زادە ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان برگەکانی کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەبووان شیکرایەوە.
برگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ راپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی لاوانی خەبات کە لە لایەن بەرێز کاک ئارام سلێمانی پێش کەش کرا. بەرێز سلێمانی لە ووتەکانی دا تیشکی خستە سەر چەندین بابەتی هەستیار و گرینگی پێوەندیدار بە لاوان و ئاماژەی بە بارودۆخی نەخوازراوی لاوان بە هۆی شەر و بوونی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان و گرووپە ترۆریستیەکان لە ئاستی ناوچەکە کرد. بەرێز سلێمانی وێرای ئاماژە بۆ رەهەندەکانی کێشە و کۆسپەکانی بەردەم لاوان ووتی: ئەوەی کە زۆر گشگیرە و کێشەی زۆربەی لاوانە بریتیە لە بێکاری و نەبوونی ژیانێکی سەقامگیر و باشە. جێبەجی نەکردنی ویست و داواکاریەکانی لاوان لە لایەن دەسەلات دارانەوە و یان خود پەرەسەندنی شەر و کێشەکانی ئەو ژینگەیە وای کردووە کە بەشێکی بەرچاو لە توێژی لاوان رووبکەنە ولاتانی ئەوروپا بۆ مەبەستی بەدەست هێنانی ژیانێکی باشتر. بەرێز سلێمانی رووکردنە دەرەوەی ولاتی بە چارەسەر نەزانی بۆ کێشەکانی لاوان و لەو پەیوەندیەدا ووتی: کە چوونی لاوان بۆ دەرەوەی ولات جگە لەوەی کە دەبێت هۆی ئەوەی کە ئەو لاوانە رووبەرووی مەترسی زۆر ببنەوە و زۆرجار کە گەیشتنە ئەو خەیالانەی کە کۆشکیان لەسەر بونیات نابوون بەو دەرئەنجامە ناگەن کە خوازیاری بوون. لە بەشێکی تری قسەکانی بەرپرسی گشتی رێکخراوی لاوان سەبارەت بە رەوشی لاوان لە کوردستانی ئێران بە وردی قسەی کرد و لەبەشێک لەو تەوەرە وتی کە رەوشی لاوان لە کوردستانی جیاوازترە لەو بارودۆخەی کە لە پارچەکانی تری کوردستان هەیە بە داخەوە لە کوردستانی ئێران بە هۆی بوونی رژێمی ئاخوندی لە سەر دەسەلات ئاماری توشبووان بە مادەی هۆشبەر و بەتایبەت لە نێو توێژی لاوان و خوێندکار و نەبوونی دەرفەتی کار و پیشەیەکی گونجاو و فشار و سەرکوتی رژێم رۆژ لە دوایی رۆژ زیادتری کردووە و بۆتە هۆی دروست بوونی مەترسی گەورە بۆ سەر ژیان و داهاتوویان . بەرپرسی گشتی رێکخراوی لاوان، رژێمی ئاخوندی بە هۆکاری هەموو ئەو کێشانە زانی و رایگەیاند کە رژێم بە هیچ شێوەیەک لە هەولی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەدا نیە و بەڵکوو هۆکارێکی سەرەکیە لە زیادکردنی کێشەکانی لاوان .لە بەشێکی دیکەی قسەکانی بەرێز کاک ئارام سلێمانی تیشک خرایە سەر کار و بەرنامەی رێکخراو بۆ لاوانی کوردستان و رایگەیاند کە لە ئێستادا ئەرکی سەرەکی ئێمە هەوڵدانە بۆ وشیارکردنەوەی لاوان لە پلان و بەرنامەکانی رژێم و دەرخستنی راستیەکانە. بەرێز سلێمانی جارێکی دیکە پێی لەسەر ئەوە داگرتەوە کە بە دڵنیاییەوەتەنیا چارەسەری کێشەکانی وەڵاتی ئێران لە ناوبردنی دەسەڵاتی ئاخوندییە و بە رووخانی رژێمی ئاخوندی بەشێکی زۆر لە کێشەکان چارەسەر دەبن و وەدی هاتنی ئەو خەونەشی بە هەوڵ و تێکۆشانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەتی چینی لاوان زانی.
هەر سەبارەت بە رەوشی لاوان لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کاک سارۆ حوسێنی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان بابەتێکی سەبارەت بە کۆچی لاوان بۆ دەرەوەی ولات و و هۆکار و دەرئەنجامەکانی پێش کەش کرد.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوان بە سەرنج و تیب٠Žینی و پێشنیارەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد .