lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەستپێکردنی سالی نوێی خوێندن لە ئێران و کوردستان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەستپێکردنی سالی نوێی خوێندن لە ئێران و کوردستان

مامۆستایان و خوێندکارانی نیشتیمان پەروەر!

بەبۆنەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان و دەستپێکردنی سالی نوێی خوێندنی 1394
-1395لەلایەن دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران لە ئێران بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین و هیوادارین لە سالی نوێی خوێندندا بە سەرکەوتویی قۆناغەکان ببڕن و لە حاست نەتەوەکەیان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن .
بەداخەوە ئێمە لە کاتێکدا پێشوازی لە سالی نوێی خوێندن دەکەین کەنەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێران سالانێکە رۆلەکانی بە زمانێک فێری خوێندن و نووسین دەبن کە نەزمانی خۆیان و نە زمانی نەتەوەکەیانە و سەرەرا٠ی ئەوەی لە مادە دەستورییەکانی یاسای بنەڕەتی رژیمی ئاخوندی ، ئەو مافە دراوە بە نەتەوەکان کە بەزمانی خۆیان بخوێنن ،بەلام تا ئێستا تەنها لە چوار چێوەی قسەدایە و نەچۆتە باری جێبەجێکردنەوە . مندالانی نەتەوەکەمان لە سەرەتایی کردنەوەی خوێندنگاکان دەبێت بە زمانێکی دیکەبخوێنن،کە ئەمەش بێبەش کردنی مافی سەرەتایی هەرکەسێکە کە دەبێت بەزمانی دایکی بخوێنێ‌ .
لە ئێستادا سیستەمی خوێندن و رەوشی خوێندکاران لە ئێران بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی لە قەیراندایە.ئەگەر ئاورێکی خێرا لە بارودۆخی خوێندکاران بدەینەوە دەبینین کە لە ژینگەیەکی ناتەندروست و شوێنێکی نەگونجاو و بە کەمترین ئیمکانیەت درێژە بە خوێندن دەدەن و بەشێکی زۆری خوێندنگاکانیش پێویستی بە نۆژەنکردن و چاککردنەوەی بە پەلە هەیە و هەندێکیشیان ئەگەری روخانیان لێدەکرێت کە بۆتە جێی نیگەرانی و مەترسی بۆ سەر گیانی خوێندکاران. هەتا هەنووکەش دەسەلات لە راست خوێندن و پێداویستیەکانی خوێندن بێ مشوورە و تەنانەت زۆر جار و لە هێندێک ناوچە بە مەبەست خۆی لە دابین کردنی پێداویستیەکان دەبوورێ‌.
سەرەڕای هەموو ئەو دۆخە ناهەمووارە توندبوونی کەشی ئەمنیەتی و پولیسی لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەوەندەی تر ژیانی لە مامۆستا و فێرخوازان تێکداوە و چاودیرییە توندەکان لەسەر خوێندکاران و دیاردەی حەراست و بەسیجی دانش ئاموزی و خویندکارانی زەربدەری ئەو چەمکانەن کە خوێندکارانی بێزار کردووە و هەموو هەولێکی دەسەڵات ئەوەیە کە لە بورای ئیدئۆلۆژی خوێندن بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و رێگەی هەناسە کێشانی جیاواز نەدا. هەر ئەوەشە هۆکاری ئەوەی کە سالانە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران دەستبەسەر دەکرێن و دەخرێنە زیندانەکانەوە. بێگومان ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە خوێندکاران بێ‌ گوێدانە ئەو مەترسیانەی کە رووبەروویان دەبێتەوە لەبەرانبەر دەسەڵات و ویستە ناحەقەکانی دەوێستنەوە و رووبەرووی دەسەڵات دەبنەوە و چالاکی و خۆپیشاندان دژی رژێم بەرێوە دەبەن. بیگومان چاوەرێی ئەوە لە خوێندکارانی نیشتیمان پەروەر دەکرێت کە وەک هەمیشە سەری ڕم بن لە هەموو شۆڕشەکاندا.
لەبەر ئەو هۆیانە وێرای ئەوەی کە سالانە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران لەلایەن دام دەزگا ئەمنییەتیەکانی رژێم رووبەرویی سەرکووت و شکەنجە و زیندانی کردن دەبنەوە، بە داخەوە لە پرۆسەیێکی مەرگهێنەر دا توشی موادی هۆشبەر دەکرێن و نەک تەنیا ژیانی خۆیان بەڵکو داهاتوو و ژیانی کۆمەڵگاش دەکەنە ئامانج..
ئێمە وەک رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران وێرایی پیرۆزبایی دووبارەمان رێزدەگرین لە ماندووبوونی مامۆستایانی نیشتیمان پەروەر و داواکارین کە خوێندکاران و مامۆستایان وەک هەمیشە داکۆکاری مافەکانی خۆیان بن و لە دژ بە پلان و پێشلکارییەکانی دەسەڵاتی رەشی ئاخوندان ببنەوە کە لە دژی خۆیان و سەرجەم کۆمەڵگا بەرێوە دەچێ.

رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری

صورةبەبۆنەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان و دەستپێکردنی سالی نوێی خوێندنی 1394-1395لەلایەن دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران لە ئێران بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین و هیوادارین لە سالی نوێی خوێندندا بە سەرکەوتویی قۆناغەکان ببڕن و لە حاست نەتەوەکەیان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن . بەداخەوە ئێمە لە کاتێکدا پێشوازی لە سالی نوێی خوێندن دەکەین کەنەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێران سالانێکە رۆلەکانی بە زمانێک فێری خوێندن و نووسین دەبن کە نەزمانی خۆیان و نە زمانی نەتەوەکەیانە و سەرەرا٠ی ئەوەی لە مادە دەستورییەکانی یاسای بنەڕەتی رژیمی ئاخوندی ، ئەو مافە دراوە بە نەتەوەکان کە بەزمانی خۆیان بخوێنن ،بەلام تا ئێستا تەنها لە چوار چێوەی قسەدایە و نەچۆتە باری جێبەجێکردنەوە . مندالانی نەتەوەکەمان لە سەرەتایی کردنەوەی خوێندنگاکان دەبێت بە زمانێکی دیکەبخوێنن،کە ئەمەش بێبەش کردنی مافی سەرەتایی هەرکەسێکە کە دەبێت بەزمانی دایکی بخوێنێ‌ .
لە ئێستادا سیستەمی خوێندن و رەوشی خوێندکاران لە ئێران بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی لە قەیراندایە.ئەگەر ئاورێکی خێرا لە بارودۆخی خوێندکاران بدەینەوە دەبینین کە لە ژینگەیەکی ناتەندروست و شوێنێکی نەگونجاو و بە کەمترین ئیمکانیەت درێژە بە خوێندن دەدەن و بەشێکی زۆری خوێندنگاکانیش پێویستی بە نۆژەنکردن و چاککردنەوەی بە پەلە هەیە و هەندێکیشیان ئەگەری روخانیان لێدەکرێت کە بۆتە جێی نیگەرانی و مەترسی بۆ سەر گیانی خوێندکاران. هەتا هەنووکەش دەسەلات لە راست خوێندن و پێداویستیەکانی خوێندن بێ مشوورە و تەنانەت زۆر جار و لە هێندێک ناوچە بە مەبەست خۆی لە دابین کردنی پێداویستیەکان دەبوورێ‌.
سەرەڕای هەموو ئەو دۆخە ناهەمووارە توندبوونی کەشی ئەمنیەتی و پولیسی لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەوەندەی تر ژیانی لە مامۆستا و فێرخوازان تێکداوە و چاودیرییە توندەکان لەسەر خوێندکاران و دیاردەی حەراست و بەسیجی دانش ئاموزی و خویندکارانی زەربدەری ئەو چەمکانەن کە خوێندکارانی بێزار کردووە و هەموو هەولێکی دەسەڵات ئەوەیە کە لە بورای ئیدئۆلۆژی خوێندن بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و رێگەی هەناسە کێشانی جیاواز نەدا. هەر ئەوەشە هۆکاری ئەوەی کە سالانە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران دەستبەسەر دەکرێن و دەخرێنە زیندانەکانەوە. بێگومان ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە خوێندکاران بێ‌ گوێدانە ئەو مەترسیانەی کە رووبەروویان دەبێتەوە لەبەرانبەر دەسەڵات و ویستە ناحەقەکانی دەوێستنەوە و رووبەرووی دەسەڵات دەبنەوە و چالاکی و خۆپیشاندان دژی رژێم بەرێوە دەبەن. بیگومان چاوەرێی ئەوە لە خوێندکارانی نیشتیمان پەروەر دەکرێت کە وەک هەمیشە سەری ڕم بن لە هەموو شۆڕشەکاندا.
لەبەر ئەو هۆیانە وێرای ئەوەی کە سالانە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران لەلایەن دام دەزگا ئەمنییەتیەکانی رژێم رووبەرویی سەرکووت و شکەنجە و زیندانی کردن دەبنەوە، بە داخەوە لە پرۆسەیێکی مەرگهێنەر دا توشی موادی هۆشبەر دەکرێن و نەک تەنیا ژیانی خۆیان بەڵکو داهاتوو و ژیانی کۆمەڵگاش دەکەنە ئامانج..
ئێمە وەک رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران وێرایی پیرۆزبایی دووبارەمان رێزدەگرین لە ماندووبوونی مامۆستایانی نیشتیمان پەروەر و داواکارین کە خوێندکاران و مامۆستایان وەک هەمیشە داکۆکاری مافەکانی خۆیان بن و لە دژ بە پلان و پێشلکارییەکانی دەسەڵاتی رەشی ئاخوندان ببنەوە کە لە دژی خۆیان و سەرجەم کۆمەڵگا بەرێوە دەچێ. رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری

8 ساڵ و 7 مانگ و 24 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەستپێکردنی سالی نوێی خوێندن لە ئێران و کوردستان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەستپێکردنی سالی نوێی خوێندن لە ئێران و کوردستان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر