lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

په‌یامی فیدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی ئێران له‌ ٣٣هه‌مین ساڵوه‌گه‌‌ڕی شه‌هید کرانی نه‌مر فواد مسته‌فا سوڵتانی

 په‌یامی فیدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی ئێران له‌ ٣٣هه‌مین ساڵوه‌گه‌‌ڕی شه‌هید کرانی نه‌مر فواد مسته‌فا سوڵتانی
.

به‌شدارانی کۆڕیادی هێمای خه‌بات‌و خۆراگری شه‌هید فواد مسته‌فا سوڵتانی!
ئه‌مرۆکه‌ ٣٣ ساڵ به‌ سه‌ر شه‌هیدکرانی یه‌کێک له‌ رێبه‌ر و ئوستووره‌‌و که‌سایه‌تی‌‌یه‌ کاریزمایی‌یه‌‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته‌ شه‌هید فواد مسته‌فا سوڵتانی‌دا تێپه‌‌ڕ ده‌بێØ› ئه‌گه‌رچی ٣٣ساڵ به‌ر له‌ ئێستا به‌ شه‌هید بوونی ناوبرا خه‌سارێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراو له‌ ره‌وتی بزاڤی رزگاریی‌خوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتØ›

به‌ڵام سه‌ر باقیی ئه‌مه‌ش شوێن په‌نجه‌‌و کاریگه‌رییه‌کانی کاک فواد هێشتا به‌ سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌باتی رزگاری‌خوازیی کوردستانه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌‌و که‌سایه‌تیی و توانامه‌ندی‌و هه‌نگاوه‌ پراکتیکی‌یه‌کانی ناوبراو تاکوو هه‌نووکه‌ش شیاوی راڤه‌ و هه‌‌ڵسه‌نگاندنن. شه‌هید فواد یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تی‌یه شۆڕشگێرانه‌ بوو که‌ له‌ دوای سه‌رکووتی جووڵانه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی ٤٦-٤٧ ی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات له‌ لایه‌ن رێژیمی پاشایه‌تی‌وه‌ به‌ هاوکاری کۆمه‌ڵێک له‌ خوێندکارانی رادیکاڵ‌و چه‌پ له‌ ژێر کارتێکه‌ری ئه‌و ڵاپه‌‌ڕه‌ زێرینه‌ی مێژووی خه‌باتی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بناغه‌ی رێکخراوێکیان دانا که‌ دواتر به‌ کۆمه‌ڵه‌ ناوزه‌ند کرا. زۆری نه‌کێشا که‌ به‌هۆی چالاکی بێ وچان به‌ مه‌به‌ستی وشیارکردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌تکێشان تاکوو مانگی گه‌لاوێژی ١٣٥٧ی هه‌تاوی‌ که‌وته‌ به‌ندی‌خانه‌‌و به‌ داخه‌وه‌ هه‌ر ته‌نیا پاش ١١ مانگ له‌ ئازادبوونی ‌و دوایی هاتنه‌ سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی له‌ ٩ی خه‌رمانانی ١٣٥٨ی هه‌تاوی‌و ته‌نیا ١٢ رۆژ دوای فتوای دژه‌ گه‌لیی خومه‌ینی دژی گه‌لی کورد له‌ سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاریی‌دا شه‌هید کرا.

له‌ ساڵوه‌گه‌ری شه‌هید بوونی  ئه‌م رێبه‌ره‌ مه‌زنه‌ ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه‌ له‌ روانگه‌ی ئێمه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ‌و شیکاریی کردنێکی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی شێواز‌و راسپارده‌کانی ناوبراوه‌ بۆ نه‌وه‌ی نوێ‌و چالاکانی چه‌پ له‌ کوردستانه‌.

شه‌هید فواد وه‌ک زانایه‌کی سیاسی له‌ بواری  تیۆرییه‌وه‌، یه‌کێک له‌ پێشه‌نگه‌کانی دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تی به‌ گشتی‌و مێتۆدی سۆسیالیزمی رووسی به‌ تایبه‌تی بووه‌‌و له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ پرسی شۆرشه‌ جه‌ماوه‌ری‌یه‌کان‌دا، به‌ مه‌به‌ستی پڕ کردنه‌وه‌ بۆشایی تیۆرییه‌کانی ئه‌م مژاره‌ به‌ چه‌شنێکی هاوڕا له‌ گه‌ڵ ئانتۆنیۆ گرامێشی، به‌رده‌وام ته‌رکیزی له‌ سه‌ر ئاماده‌‌کاری کولتووریی‌و فکریی‌و هه‌روه‌ها به‌‌ڕه‌ودان به‌ باوه‌‌ڕ‌ و هزر، پێش له‌ ده‌ستپێکی هه‌ر چه‌شنه‌ شۆرشێک کردۆته‌وه‌‌ و له‌ روانگه‌ی ناوبراو شۆرشی سۆسیالیستی پێویستی به‌ ئاماده‌کاریی کولتووری ‌و فکری‌ هه‌یه‌، پێش له‌ خۆسازدانی سیاسی و نیزامیØ› که‌ به‌ پێی دۆخی سه‌رده‌م ئه‌م جۆره‌ گۆشه‌نیگایه‌ ده‌کرێ به‌ نوێگه‌رایی‌ له‌ خه‌باتی چه‌پ له‌ کوردستان‌ وته‌نانه‌ت ئێرانیش‌دا ناوزه‌د بکرێ. جیا له‌مه روانگه‌ی رئالیستی کاک فواد له‌ هه‌مبه‌ر راده‌ی توانا‌و پتانیسێلی بزاڤی شۆرش‌گێری له‌ هه‌ر قۆناغێکی دیاری‌کراودا، یه‌کێکی دیکه‌ له‌ لێهاتوو‌یی‌یه‌کانی ناوبڕا دێته‌ ئه‌ژمار. هه‌روه‌ها شه‌هید فواد له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ پرسی ئایین‌دا تێکۆشاوه‌ فام‌کردنی کاڵ له‌ چه‌مکی ئایین له‌ رێگه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی زانستی‌یه‌وه‌ بسڕێته‌وه‌و له‌ ئاستی پڕاکتیکی‌شدا، شه‌هید فواد به‌ حه‌ق فه‌سلێکی نوێی له‌ مێژووی خه‌بات له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردۆته‌وه‌‌و شانازی هێنانه‌ ئارای مێتۆدێکی نوێ له‌ به‌‌ڕێوه‌به‌ریی رێکخراوه‌یی له‌ لایه‌ن چاوه‌دێرانی سیاسی‌یه‌وه‌ تا راده‌یه‌کی به‌رچاو بۆ ناوبرا تۆمار کراوه‌.

شه‌هید فواد له‌ وه‌رێ خستنی مانگرتنی ٢٤ رۆژه‌ی زیندانی‌یه‌ سیاسی‌یه‌کانی گرتووخانه‌ی سنه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری پاشایه‌تی‌و هه‌روه‌ها وره‌ به‌خشین به‌ مانگرتووان ده‌وری هه‌ره‌ سه‌ره‌کی گێراوه‌‌و دوای رووخانی رێژیمی پاشایه‌تیش له‌ ریکخستنی کۆڕه‌وی مێژوویی خه‌ڵکی مه‌ریوان بۆ ئوردووگای کانی‌میران به‌ نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌ هه‌مبه‌ر رێژیمی کۆماری ئیسلامی رۆڵی رێبه‌ری نواندووه‌. شه‌هید فواد جیا له‌مانه‌ یه‌کێک له‌و کاراکتێر‌و که‌سایه‌تی‌یه‌ سیاسیانه‌ی کوردستان بووه‌ که‌ له‌ هاندان‌و به‌شداریکردنی ژنان له‌ شۆڕش‌و دامه‌زراندنی شۆراکان به‌ تایبه‌ت له‌ شار و ئاواییه‌کانی سنه ‌‌و مه‌ریوان رۆڵی مێحوه‌ری گێراوه‌.

پاش ده‌رچوونی فتوای خومه‌ینی دژ به‌ گه‌لی کورد ‌و ته‌نیا ٦ رۆژ دوابه‌دوای ئێعدامی ٢ برای له‌ لایه‌ن ئاخووند خه‌ڵخاڵی جه‌للاده‌وه‌، کاک فوادیش وه‌کوو یه‌کێک له‌ پێشه‌نگه‌کانی به‌رخۆدان له‌ به‌رامبه‌ر داگیرکاریی‌دا له‌ ته‌مه‌نی لاوێتی واتا له‌ ٣١ ساڵه‌یی‌دا له‌ سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاریی جه‌ماوه‌ریی‌دا شه‌هید ده‌کرێ.

به‌رز بێ یادی رێبه‌ر‌ و شۆرشگێری لاو، شه‌هید فواد مسته‌فا سووڵتانی!

سه‌رکه‌وتوو بێ خه‌باتی رزگاریی‌خوازی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!

فیدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی ئێران

٩ی خه‌رمانانه‌ی ١٣٩١ی هه‌تاوی



12 ساڵ و 2 مانگ و 24 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی فیدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی ئێران له‌ ٣٣هه‌مین ساڵوه‌گه‌‌ڕی شه‌هید کرانی نه‌مر فواد مسته‌فا سوڵتانی

په‌یامی فیدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی ئێران له‌ ٣٣هه‌مین ساڵوه‌گه‌‌ڕی شه‌هید کرانی نه‌مر فواد مسته‌فا سوڵتانی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر