سەرۆکی بزووتنەوەی رۆشنگەری تونس رایگەیاند، ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی گەورەبووەتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم دابەشبوونێکی گەورەدایە و دەبێت هەموومان لەبەرامبەر ئەو مەترسییە گەورەیەدا قسەمان هەبێت و بتوانین بەرەنگاری ببینەوە.
سەرۆکی بزووتنەوەی رۆشنگەری تونس رایگەیاند، ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی گەورەبووەتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم دابەشبوونێکی گەورەدایە و دەبێت هەموومان لەبەرامبەر ئەو مەترسییە گەورەیەدا قسەمان هەبێت و بتوانین بەرەنگاری ببینەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، راشید ئەلغەنووشی، سەرۆکی بزووتنەوەی رۆشنگەری تونس لە فۆروومی ژمارە 10ی جەزیرە لە دەوحە وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "ئێمە ناتوانین جیاوازی بکەین لە نێوان دەستووری دەسەڵاتەکانی پێشوو و ئێستا، ئەوەی ئێستا لە تونس دەگوزەرێ لەڕووی سیاسییەوە وەک پێویست نییە و ناشتوانین بڵێن ئەو بزووتنەوەیەی ئێستا لە تونس گەشە دەکات بزووتنەوەیەکی سەرکەوتووە بەڵام دەبێت لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی خۆی بگونجێنێت و نابێت دژی دیموکراسی بێت ئەوهەنگاوەش دەبێت جێبەجێکات". راشید ئەلغەنووشی ئاماژەی بەوەشکرد" ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەرووی هەڕەشە و مەترسی گەورەبووەتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم دابەشبوونێکی گەورەدایە و دەبێت هەموومان لەبەرامبەر ئەو مەترسییە گەورەیەدا قسەمان هەبێت و بتوانین بەرەنگاری ببینەوە".