چوار منداڵی کورد کە بە ئێعدام مەحکوم کراون لە ئێستادا لە زڤیندانی سنە راگیراون.
چوار منداڵی کورد کە بە ئێعدام مەحکوم کراون لە ئێستادا لە زڤیندانی سنە راگیراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یۆسف مەحەمەدی، سیاوەش مەحەمەدی، ئامانج ئۆوەیسی و هێمن ئەورامینژاد چوار مندالی کوردی مەحکوم بە ئێعدامن کە لە کاتی تێوەگلان بە تاوانەوە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پەروەندەی سێ لەو کەسانە تا ئێستا لە دیوانی باڵای نیزام و پزیشکی دادوەری لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. حوکمی ئێعدامی هێمن هەورامی نژاد کە بە تۆمەتی کوشتن بە قەساس مەحکوم کراوە بە پشتراستکردنەوەی لە لایەن دیوانی یاڵای نیزامەوە نێردراوە بۆ ژووری بەرێوەچوونی حوکمەکەی. جێگەی باسە کە بە پێی مادەی 91 لە یاسای سزادانی ئیسلامی کەسێک کە تەمەنی کەمتر لە 18 ساڵ بێت و یان لەمەر سەلامەتی عەقلی شەک هەبێت بە ئێعدام سزا نادرێت.