lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

قوتابییەکی کورد بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کرۆواسی هەڵبژێردرا

قوتابییەکی کورد بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کرۆواسی هەڵبژێردرا

قوتابییەکی کوردی خەڵکی شاری سنه بە ناوی "مەتین محەممەدی" بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کرۆواسی ڕەوانە کرا.



قوتابییەکی کوردی خەڵکی شاری سنه بە ناوی "مەتین محەممەدی" بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کرۆواسی ڕەوانە کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوای ڕاهێنان و تێپەڕکردنی ٥ قۆناغی ئۆردووی تیمی، مەتین محەممەدی، قوتابیی کوردی خەڵکی شاری سنه، بۆ وڵاتی کرۆواسی ڕەوانە کرا. متین محمدی کێبڕکێکانی پاڵەوانییەتی فووتسالی قوتابیانی جیهان، لە ڕێکەوتی ١٦ هەتا ٢٠ ی خاکەلێوە لە شاری پورکی وڵاتی کرۆواسی بەڕێوە دەچێت. مەتین محەممەدی وەرزشوانی کورد، ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە و ماوەی ٦ ساڵە بە شێوەی تایبەتی وەرزشی فووتسال ئەنجام دەدەات. محەممەدی لەژێر ڕاهێنەریی ڕەزا ڕەحمانیدا کاری فووتساڵی دەست پێکردووە. وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ئێران سەرەڕای دابین نەکردنی ئیمکاناتی پێویست لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتەوە، توانیویانە لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا سەرکەوتن بەدەست بێنن.


8 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قوتابییەکی کورد بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کرۆواسی هەڵبژێردرا

قوتابییەکی کورد بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کرۆواسی هەڵبژێردرا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر