lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

مەحکووم کردنی منداڵێکی کورد بە ئێعدام لە زیندانی سنە

مەحکووم کردنی منداڵێکی کورد بە ئێعدام لە زیندانی سنە

کەیۆمەرس نەسیری، مێرمنداڵی کوردی راگیراو لە زیندانی سنە بە تۆمەتی کوشتن لە تەمەنی 17 ساڵیدا بە ئێعدام مەحکووم کراوە.



کەیۆمەرس نەسیری، مێرمنداڵی کوردی راگیراو لە زیندانی سنە بە تۆمەتی کوشتن لە تەمەنی 17 ساڵیدا بە ئێعدام مەحکووم کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کەیۆمەرس نەسیری لە لایەن لقی یەکی دادگای سزادانی سنەوە بە سەرۆکایەتی حامد سۆڵتان بەخش بە ئێعدام مەحکووم کراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، تۆمەتی ناوبراوو ئەوەیە کە لە ساڵی 1393، لە شەرێکی بە کۆمەڵدا کەسێکی کوشتووە. کەیۆمەرس لە بانەمەری 1376 لە دایکبووە و لە کاتی تاوانەکەیدا تەمەنی 17 ساڵان بووە. جێگەی باسە کە چوار منداڵیتر لە زیندانی سنە راگیراون کە لە کاتی تێوەگلان بە تاواندا تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە. سازمانی دیدەبانی مافی مرۆڤ پێشتر لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە تەنیا 5 وڵات تییایاندا منداڵ بە ئێعدام سزا دەدرێت کە ئێران لە پلەی یەکەمی ئەو پێنج وڵاتەدایە.


8 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەحکووم کردنی منداڵێکی کورد بە ئێعدام لە زیندانی سنە

مەحکووم کردنی منداڵێکی کورد بە ئێعدام لە زیندانی سنە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر