lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

رێورەسمی کۆتایی دەورەیێکی تری سیاسی نیزامی سازمانی خەبات ی کوردستان

رێورەسمی کۆتایی دەورەیێکی تری سیاسی نیزامی سازمانی خەبات ی کوردستان

خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە 12ی خاکەلێوەی 1395 رێورەسمی چەکدارکردنەوەی پۆلێکی تر لە لاوانی خوێن گەرمی کوردستان لە بنکەی باشیکی سازمانی خەبات بەرێوە چوو. رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی (شەهیدانی خاکەلێوە) کە لە گوندی قۆپان لە میحوەری باشیک بەرێوە چوو


 

خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە 12ی خاکەلێوەی 1395 رێورەسمی چەکدارکردنەوەی پۆلێکی تر لە لاوانی خوێن گەرمی کوردستان لە بنکەی باشیکی سازمانی خەبات بەرێوە چوو. رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی (شەهیدانی خاکەلێوە) کە لە گوندی قۆپان لە میحوەری باشیک بەرێوە چوو، سەرەتا بە دەقیەقیێک وێستان بۆ رۆحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

پاشان بەرێز کاک تاهیر عەبوو فەرماندە و راوێژکاری کومیسیۆنی سیاسی نیزامی و بەرپرسی دەوری شەهیدانی خاکەلێوە، راپۆرتی کۆتایی ئەو دەورەیەی پێش کەش کرد. 

کاک تاهیری عەبوو لە میانەی قسەکانی دا تیشکی خستە سەر نەخش و دەوری پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە رابردوو و ئێستا و بە بیرهێنانەوەی مێژووی ئەو داستانە پڕ حەماسیانەی بە دەستی پێشمەرگە چاونەترسەکانی سازمانی خەبات تۆمار کراون ، ئەرک و کەسایەتی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی لە باری نیزامی و هەروەها لە باری ئەخلاقی شۆڕشگیرانە بۆ داهاتوو وێنا کرد. بەرێز کاک تاهیر لە درێژەی راپۆرتەکەی دا بە باس کردنی دۆخی هەستیاری ناوچەکە ئەرکی هێزی پێشمەرگەی بە قورستر لە رابردوو هەڵسەنگاند و پێویستی خۆراهێنان و پەروەدرەی بەردەوام و وشیاری سیاسی بۆ پێشمەرگەکان بە حەیاتی زانی. 

دواتر پەیامی دەورە لە لایەن یەکێک لە هاورێیانی تازە پەیوەست بوو بە هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات خوێندرایەوە.

لە بڕگەی کۆتایی رێورەسمەکەش وێرای بەرێوەبردنی چەند جوڵەی نیزامی چەکی شەرەف و کەرامەت لە لایەن بەرێز کاک بێهروز ئەردەڵان کارگێری کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێش کەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان کرا و ئەوانیش بە بەڵینی وەفاداری بە رێبازی مامۆستا سەید جەلالی هەرگیز نەمر و ماچ کردنی ئالای شەکاوەی کوردستان بە رەسمی ئەرکی پێشمەرگایەتی خۆیان دەست پێکرد. 

سازمانی خەبات ی کورستانی ئێران ماوەی ساڵیک و نیوە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لە سەنگەرەکانی پێشەوە رووبەرووی هێزی ترۆریستی داعش دەبێتەوە و لە میحوەری باشیک لە چەندین نوقتە پارێزگاری لە خاکی کوردستان

دەکات. 

 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

کومیسیۆنی سیاسی نیزامی

12/1/1395


8 ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێورەسمی کۆتایی دەورەیێکی تری سیاسی نیزامی سازمانی خەبات ی کوردستان

رێورەسمی کۆتایی دەورەیێکی تری سیاسی نیزامی سازمانی خەبات ی کوردستان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر