سێ لاوی باکووری کوردستانی ئێران حوکم دران
دەزگای دادوەریی رژێمی ئاخوندی ئێران لە ورمێ، حوکمی ٤٢ مانگ زیندانی بەسەر ٣ لاوی کورددا سەپاند. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو برا بە ناوەکانی هووشەنگ پیرووززادەگان و محەممەد پیرووززادەگان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ، بە ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندان، حوکم دران. ئەو حوکمە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا و بە بڕیاری دادوەر چابۆک لە لقی یەکی ئەو دادگایە دەرکراوە. تاوانی ئەو دوو لاوە کە ٢ ساڵی بۆ هووشەنگ پیرووززادەگان بڕاوەتەوە، "هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی" ڕاگەیەندراوە. برایانی پیرووززادەگان لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٤، لە دەورووبەری ورمێ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیران.هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووەØ› هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ناسنامەی ئەو کەسە بە، نەسرەدین دالاییâ€میلان بڵاوبووەتەوە کە لە کۆتایی وەرزی پاییزی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هەرسێکیان بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی لە بەندی زیندانییانی غەیرە سیاسی ڕاگیراون و دۆخی گشتییان نالەبارە.
دەزگای دادوەریی رژێمی ئاخوندی ئێران لە ورمێ، حوکمی ٤٢ مانگ زیندانی بەسەر ٣ لاوی کورددا سەپاند. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو برا بە ناوەکانی هووشەنگ پیرووززادەگان و محەممەد پیرووززادەگان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ، بە ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندان، حوکم دران. ئەو حوکمە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا و بە بڕیاری دادوەر چابۆک لە لقی یەکی ئەو دادگایە دەرکراوە. تاوانی ئەو دوو لاوە کە ٢ ساڵی بۆ هووشەنگ پیرووززادەگان بڕاوەتەوە، "هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی" ڕاگەیەندراوە. برایانی پیرووززادەگان لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٤، لە دەورووبەری ورمێ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیران.هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووەØ› هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ناسنامەی ئەو کەسە بە، نەسرەدین دالاییمیلان بڵاوبووەتەوە کە لە کۆتایی وەرزی پاییزی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هەرسێکیان بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی لە بەندی زیندانییانی غەیرە سیاسی ڕاگیراون و دۆخی گشتییان نالەبارە.