کۆمەڵێک لە کاسبکارانی سەر سنووری بانە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە هێرشیان کرایەسەر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوە، چەندین ماشینی سەربە هێزی ئینتیزامیی شاری ئارمەردە، هێرشیان کردووەتە سەر کاسبکارانی ناوچەکە و کەلوپەلی ئەوانیان تێک و پێک داوە.کەسانی چەکدار لە بۆسەیەکدا دەستڕێژیان لە ٢ ماشینی کاسبکاران کردووە و بە سەدان هەزار تمەن زەرەریان پێâ€گەیاندوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند کەØ› شوێنی کەمینەکە لە "بلەکێ" هەڵکەوتووە و قەبارەی بارەکە کە بریتی بوو لە کەلوپەلی تاناکۆرا، بە زیاتر لە ١.٥ میلیارد تمەن دەخەمڵێندرێت.هەروەها ٥ سەر ئەسپی کاسبکاران لەو گولەبارانەدا بەکوشت چوون.دەوترێت خاوەنی ئەو بارانە، لە هاووڵاتییانی چەند شار و شارۆچکەی کوردستانی ئێران بوون کە بە مەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان لە سنووری بانە کردووە.
کۆمەڵێک لە کاسبکارانی سەر سنووری بانە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە هێرشیان کرایەسەر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوە، چەندین ماشینی سەربە هێزی ئینتیزامیی شاری ئارمەردە، هێرشیان کردووەتە سەر کاسبکارانی ناوچەکە و کەلوپەلی ئەوانیان تێک و پێک داوە.کەسانی چەکدار لە بۆسەیەکدا دەستڕێژیان لە ٢ ماشینی کاسبکاران کردووە و بە سەدان هەزار تمەن زەرەریان پێگەیاندوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند کەØ› شوێنی کەمینەکە لە "بلەکێ" هەڵکەوتووە و قەبارەی بارەکە کە بریتی بوو لە کەلوپەلی تاناکۆرا، بە زیاتر لە ١.٥ میلیارد تمەن دەخەمڵێندرێت.هەروەها ٥ سەر ئەسپی کاسبکاران لەو گولەبارانەدا بەکوشت چوون.دەوترێت خاوەنی ئەو بارانە، لە هاووڵاتییانی چەند شار و شارۆچکەی کوردستانی ئێران بوون کە بە مەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان لە سنووری بانە کردووە.