دەوڵەتی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەمەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان و بە تایبەت ئێران بڵاو کردەوە.
دەوڵەتی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەمەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان و بە تایبەت ئێران بڵاو کردەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رژێمی ئاخوندی ئێرانی لە پاڵ وڵاتانێک وەک، کوریای باکوور، کوبا، تاجیکستان و چین وەک وڵاتانی ئیستبدادی و دیکتاتۆر ناو لێ بردووە کە بە شێوەی بەربڵاو مافی شارۆمەندان پێشێل دەکەن. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ساڵی رابردووی میلادی لە سێدارەدانەکان لە ئێران درێژەی هەبووە بە شێوەێک کە زیاتر لە 964 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە 33 حاڵەتی لە بەر چاوی خەڵکەوە بووە. هەروەها لەم راپۆرتەدا باس لە شکەنجەی زیندانیان و بە تایبەت زیندانیانی سیاسی کراوە و رەخنەی توند لە شێوەی ناڵەباری کردار لەگەڵیان
کراوە.