سێ لاوی کورد لە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کران
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 25ی خاکەلێوەی 1395، سێ لاوی کورد لە شاری بۆکان بە ناوەکانی، ئەفشین حەیدەرزادە، حامد حەیدەرزادە و سەعید حەیدەرزادە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کران. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم سێ لاوە کوردەدا ماڵەکەیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشکنراوە و دواتر ئەو سێ لاوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. جیچگەی باسە کە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ەئم هەواڵە هیچ زانیاریێک لەمەر شوێن و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم سێ هاووڵاتیە کوردە لە بەر دەست دا نیە.