lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامى رێزدار بەرێوەبەرى گشتى سازمانى خەبات ى کوردستان بە بۆنەى پێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنى رێکخراوى لاوانى خەبات

پەیامى رێزدار بەرێوەبەرى گشتى سازمانى خەبات ى کوردستان بە بۆنەى پێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنى رێکخراوى لاوانى خەبات

بە بۆنەی پێنجەمین ساڵرۆژی دامەزرانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی بە بەرپرسان و ئەندامانی رێکخراوی لاوان و تێکرای لاوانی خۆراگری تێکۆشەری کوردستان پێشکەش دەکەم.


لاوانی تێکۆشەر

ئەویندارانی رێگەی ئازادی

هۆگرانی رێبازی شەهیدان

لە کاتێکدا کە یادی پێنجەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە کە بەشێکی زۆر لە جیهان و وولاتانی ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست بە تایبەت، لە گەڵ قەیرانی گەورەو مەترسیدار بەرەوروبوون. هێرشی  رێکخراوی مرۆف کوژ و ترۆریستی داعش لە دووساڵی رابردوداو کوشتاری بێرحمانەی ئینسانەکان بە دەستی ئەو خوین رێژانە، و بە تایبەت هێرشی بەربڵاویان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و قەتڵوعامی کوردانی یەزیدی و 

خوڵقاندنی جینایەتی سامناک لە بەرانبەریاندا و هەروەها هێرشی ترۆریستی داعش بۆ سەر فەرانسە و بلژیک و هەرەشە بۆ سەر تەواوی ئوروپا، دەرخەری درندەیی ومەترسی لە رادەبەدەری ئەو جینایەتکارانەیە بۆ سەر کوردستان بە تایبەت و جیهان بە تێکرا.

 بە سەرهەڵدانی داعش رژیمی ئاخوندی هەلی زیاتری دەست کەوت تا زیاتر دەخالەت و دەستێوەردان لە کاروباری ووڵاتانی ناوچەکە بکات و بە کردەوە جەنگ و مالوێرانی لە سوریە پەرە پێدا. ئاخوندە ملهورەکان بە بەرپاکردنی ئاژاوەو بشێوی لە ناوچەکەدا بە دوای سیاسەتی ناردنی بەناو ئینقلابی خومەینی و پێکهێنانی حکومەتی سەر بە خۆیان لە ووڵاتی عێراق،لوبنان،بەحرێن،سوریەو یەمەن دان. بە داخەوە ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان لە جیات ئەوەی سنوورێک بۆ دەستێوەردانەکانی حکومەتی ئاخوندان دابنێن و لە حاست ئەو گشتە سەرەرۆییانە بێ‌ دەنگ نەبن، بەو بێ‌ دەنگی و رێگە چۆڵکردنانە، هاوکاری حکومەتی ئاخوندیان کردوە بۆ جێ‌ بەجێ‌ کردنی سیاسەتی ئاژاوەو دەست تێوەردان لە کاروباری ووڵاتاندا.

لاوانی خوێن گەرم

دلسۆزانی بە وەفای رێبازی شەهیدان

•ئەرکی سەرشانی ئێوەی تێکۆشەر ئەوەیە کە کورەی خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادی و بەختیاری هاونیشتمانیان و ئاوەدانی کوردستان جوڵانەوەی ئازادیخوازانە لە بەرانبەر رژیمی ستەمگەری ئاخوندی گەرم و بە تین رابگرن.وەک ئاشکرایە رژیمی ملهوری ئاخوندی هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو سەرکوتی لاوانی دەست پێکرد ولە ئێستاشدا بەردەوامە لە جینایەت و شکەنجەو پێ‌شێل کردنی مافی لاوانی. لاوانی ئێران و کوردستان لە ژێر قورس ترین شێوەکانی چەوساندنەوەدان.

•لاوانی تێکۆشەر 

 لەم سەردەمەدا کە هێندێک  پشت لە رێبازی شەهیدان دەکەن و لە بەر خۆشی خۆیان لە بەڵینیان بە هەفاڵانی شەهید و لە خۆێندا شەڵال  پاشگەز دەبنەوە ئێوە لاوانی تێکۆشەرو ماندویی نەناسن کە دەتوانن لە سەنگەرە جیاجیاکانی خەباتی ئازادیخوازانەوە لە ریزی رێکخراوی لاوان تێکۆشانی خۆتان پەرە پێ‌ بدەن.سەنگەری ووشیاری و فیکری و سەنگەری خوێندن و زانست و لە هەموویان گرینگتر سەنگەری هەمیشەیی ئازادیخوازیی و ماف خوازیی و سەنگەری سازمانی خەبات ی خوێناوی.

ئاشکرایە کە  مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی تێکۆشەرو چەند کەسایەتی نیشتمان پەروەر سازمانی خەبات یان دامەزراندو بەو کارە گەورەو مەزنە خزمەتێکی گەورەیان بە جوڵانەوەی ماف خوازانەی گەلی کورد و شۆرشی حەقخوازانە بەرانبەر رژیمی سەرکوتگەری ئاخوندی کردوە. بەڵام نابێ‌ ئەو راستیە حاشاهەڵنەگرە لە بیر بکەین کە لاوانی خۆێن گەرم و تێکۆشەرو گیانباز هەر لە سەرەتای دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستان سنگیان کردۆتە قەڵغان و دیفاعیان لە بوون و مەوجودیەتی سازمانی خەبات کردوە و لە بەرەو پێش بردن و بەردەوام بوونی دەوری سەرەکی یان گێراوە و هەر لە بەر ئەو دەورە کاریگەرەیان بە بەردەوامی وەک پێشرەو سەرقافڵەی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەباتن.

ئەمرۆ کە یادی دامەزرانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان دەکەینەوە دەبێ‌ ئەوە وەبیر بێنیننەوە کە نەوەد لە سەدی شەهیدانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات لاوانی فیداکارو گیان بەخش بوون.هەر ئەو لاوه نەبەزانە بوون کە ژمارەیەکی بەرچاویان گیانی خۆیان فیدای گەل و نیشتمان کردوە ژمارەیەکیان لە ئێستادا لە ریزە جیاجیاکانی  سازمانی خەباتدان و سازمانیان لە هێرشە هەمە لایەنەکان کە مەبەست لە ناوبردن ونەمانی بوو پاراستوە.

لە سەر ئەو بنەما مێژووییە گرینگەو بەو تایبەتمەندیەی لاوانی تێکۆشەر هەیانە و بەو هەست و توانا لە رادەبەدەریان کە لە ریزەکانی رێکخراوەکەتان نیشانی دەدەن، گومانم نیە کە دەتوانن لە پەرە پێدانی رێکخراوی لاوان و گەشە پێدانی سازمانی خەبات دەوری بەرچاو  و سەرەکی بگێرن.

دلنیام لەوەی کە رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان لە ساڵانی داهاتودا کاری بەرچاوتر و ئەرکی گرینگتر لە ئەستۆ دەگرێ‌ و گەشەی زیاتر  سەرکەوتنی  زیاتر دەستێنی. 

 لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم و بە باوەر بە گەیشتنی گەلی کورد بە مافەکانی و روخانی رژیمی ملهوری ئاخوندی ئێران 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەرێوەبەری گشتی

بابەشێخ حوسەینی 10ی بانەمەری 1395

8 ساڵ و 4 مانگ و 10 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامى رێزدار بەرێوەبەرى گشتى سازمانى خەبات ى کوردستان بە بۆنەى پێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنى رێکخراوى لاوانى خەبات

پەیامى رێزدار بەرێوەبەرى گشتى سازمانى خەبات ى کوردستان بە بۆنەى پێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنى رێکخراوى لاوانى خەبات


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر