lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی رۆژی هەینی محەمەد عەلی کلای پاڵەوانی جیهانی بۆکسێن لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا


ئێوارەی رۆژی هەینی محەمەد عەلی کلای پاڵەوانی جیهانی بۆکسێن لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا

کۆچی دوایی کرد، کلای رۆژی پێنج شەممە بەهۆی بونی کێشە لە کۆئەندامی هەناسەیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ولایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا.محەمەد عەلی کلای سێ جار لەسەر یەک بووە بەپاڵەوانی جیهانی بۆکسێن لە کێشی قورسدا، یەکەم یاریزانی بۆکسێن بووە کە سێ جار لەسەر یەک ئەو نازناوە بباتەوە.محەمەد عەلی کلای لەماوەی ژیانی وەرزشیدا دووچاری چەندین کێشەو ئاستەنگ بۆتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی رەتی کردەوە خزمەتی سەربازی بکات لە ریزەکانی سوپای ئەمریکادا لە کاتی شەری ڤێتنامدا. محەمەد عەلی کلای لە ساڵی ١٩٨٠  دا لە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ لاری هوڵمزدا شکستی هێناو لە ساڵی ١٩٨١یشدا لە بەرامبەر یاریزانی بۆکسێن تریفۆر باربیکدا بەهەمان شێوە شکستی هێنا لەدوای ئەو دوو شکستە لە ساڵی ١٩٨١ دا وازهێنانی لە یاری بۆکسێن راگەیاند. کلای لە ساڵی ١٩٨٤ەوە توشی نەخۆشی پارکنسون بووە، بریاریشە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی لە شوێنی لە دایکبوونی لە ولایەتی کنتاکی بەرێوەبچێت.محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد


8 ساڵ و 25 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر