مانگرتن لە خواردنی سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان پێی نایە ٢٩هەمین ڕۆژی خۆی
مانگرتن لە خواردنی سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان پێی نایە ٢٩هەمین ڕۆژی خۆی
. سەرلەبەیانی ١٦ی جۆزەردان، مەئموورانی ئەمنیەتی زیندانیی ئێڤین، محەممەد سەدیق کەبوودوەندیان لە نەخۆشخانە هێنایەوە بۆ زیندان.ئیزندان و گەڕانەوەیی کەبوودوەند لە سەر داوی پزیشکانی زیندان، سەبارەت بە بارودۆخی ناڵەباری جیسمانی ناوبراوە بووە.بیست و نۆهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خورادنی ئەو ڕۆژنامەوانە بە هۆی کەمبوو, "پتاسیم"ی خوێن بووە، بەڵام سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان ئەوەی دووپات کردوەتەوە، هەتا داواکارییەکانم جێبەجێ نەبێت، درێژە بە مانگرتنەکەم دەدەم.دوو ڕۆژ پێش، کەبوودوەندلە سەر پێشنیاری خزم و نزیکان و چالاکانی مەدەنی کوردستان، ڕەزامەندیی خۆی سەبارەت بە کەڵکوەڕگرتن لە دەوا و دەرمان دەربڕی.ماوەیەک پێش ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا لە ژێر ناو نیشانی "گیان ڕۆژنامەوانی بە هەڵە دەستبەسەر کراوی کورد لە ئێران بە تاڵە مویەکەوە گرێدراوە " و نیگەرانی خۆی بە نیسبەت دۆخی تەندروستی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەبڕی و ڕاگەیاند: گیانی ئەو ڕۆژنامەوانە لە دەستی بەرپرسانی ئێران دایە.کەبوودوەند لە ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە "اتهامات جدید" دەربڕی و هەروەها ڕەت کردنەوەیی ماددەی ١٣٤ی یاسایی سزا نوییەکان"تجمیع جرائم" سەبارەت بە ناوبراو دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.کەبوودوەند ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردوەتەوە و داواکاری ئازاد کردنی بێ ئەمڵاو ئەوڵا بە کارێک بووە.محەممەد سەدیق کەبوودوەند ڕۆژی سێشەممە ١٤ی جۆزەردان لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە سەرپەرەستی دادوەر محەممەد موقیسیە بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی نیزام دادگایی کرا.