lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

به‌ریتانیا ده‌نگی‌ به‌جیابوونه‌وه‌دا لەیەکێتی ئەوروپا

به‌ریتانیا ده‌نگی‌ به‌جیابوونه‌وه‌دا لەیەکێتی ئەوروپا

رۆژی پێنج شەمە ولاتی بەریتانیا راپرسیەکی سەبارەت بە مانەوە یان دەرچوونی

رۆژی پێنج شەمە ولاتی بەریتانیا راپرسیەکی سەبارەت بە مانەوە یان دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە بەشداری 48 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو بەرێوەبرد و به‌‌‌گۆێره‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌نجامی‌ کۆتایی گشتپرسیەکە 17 ملییۆن کەس دەنگی بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دالە بەرامبەریشدا 16 ملییۆن کەس دەنگی بە مانەوە لەو یەکێتیە دا 

بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە سارچاوە هەوەڵدەریەکان بلاوبۆتەوە 51.9% به‌‌‌شداربووان ده‌‌‌نگیان به‌‌‌جیابوونه‌‌‌وه‌‌‌ داوه‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌کێتی‌ ئه‌‌‌وروپا و له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ریشدا 48.1% هاوڵاتیان به‌‌‌ریتانیا ده‌‌‌نگیان به‌‌‌مانه‌‌‌وه‌‌‌ داوه‌‌‌.
لایەنگرانی دەرچوونی بەریتانیان لە یەکێتی ئەوروپا خۆشحالی خۆیان بەو ئەنجامە راگەیاند نایجل فاراگ، سه‌‌‌رۆکی‌ پارتی‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆی‌ به‌‌‌ریتانیا که‌‌‌ له‌‌‌دژی‌ مانه‌‌‌وه‌‌‌ بوو له‌‌‌ یه‌‌‌کێتی‌ ئه‌‌‌وروپا له‌‌‌وتارێکدا له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م لایه‌‌‌نگرانی‌ پارته‌‌‌که‌‌‌ی‌ رایگه‌‌‌یاند، "جیابوونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ به‌‌‌ریتانیا له‌‌‌ یه‌‌‌کێتی‌ ئه‌‌‌وروپا ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی‌ هه‌‌‌ڵهاتنی‌ رۆژێکی‌ نوێ بۆ وڵاته‌‌‌که‌‌‌مان و پێویسته‌‌‌ ده‌‌‌یڤید کامیرۆنی‌ سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیران رێز له‌‌‌ بڕیاری‌ ده‌‌‌نگده‌‌‌ران بگرێت و ده‌‌‌ستله‌‌‌کاربکێشێته‌‌‌وه‌‌‌". 
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لەپێشەوە بوونی دەنگی جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بەهای پۆند لە بەرامبەر دۆلارەوە بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەهاکەی گەیشتووەتە ژێر 1.4 دۆلار کە لە ساڵی 1985 تاوەکو ئێستا رووینەداوە.



بەپێی رای زۆرێک لە چادێران بە چونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا چاوەروان دەکرێت ئابووری‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ و یه‌‌‌کێتی‌ ئه‌‌‌وروپا زیانی‌ گه‌‌‌وره‌‌‌یان پێبکه‌‌‌وێت.

سەرچاوە : ئاژانسە هەوەڵدەرییەکان




8 ساڵ و 3 مانگ و 2 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌ریتانیا ده‌نگی‌ به‌جیابوونه‌وه‌دا لەیەکێتی ئەوروپا

به‌ریتانیا ده‌نگی‌ به‌جیابوونه‌وه‌دا لەیەکێتی ئەوروپا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر