lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

‌سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند

‌سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی گشتپرسیەکەی بەریتانیاو دەرچوون لە یەکێتی ئەورووپا

‌سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانی‌ به‌‌‌ریتانیا ده‌‌‌ست له‌‌‌کارکێشانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ راگه‌‌‌یاند

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی گشتپرسیەکەی بەریتانیاو دەرچوون لە یەکێتی ئەورووپا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەست لە کارکێشانەوەی خۆیی راگەیاند 

دێڤد کامیرۆن کە سەرپەرشتی هەلمەتی مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا دەکرد دوای بلاوبوونەوەی ئەنجامی کۆتایی گشتپرسیە کە بریتیبوو لە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا بە رێژەی 51% ئەمرۆ هەینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەست لە کارکێشانەوی خۆیی راگەیاند 

دێڤد کامیرۆن سەرەرایی دلتەنگی بەو ئەنجامە رایگەیاند کە " پێویستە رێز لە دەنگی دەنگدەران بگیرێت و گومانی لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا نیە" هەروەها رایگەیاند "به‌‌‌ریتانییه‌‌‌کان قسه‌‌‌ی‌ خۆیان کرد و پێویسته‌‌‌ شانازی‌ به‌‌‌ دیموکراتیه‌‌‌تی‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانیمانه‌‌‌وه‌‌‌ بکه‌‌‌ین".

دێڤد کامیرۆن هەر لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا رایگەیاند کە تا سێ‌ مانگی دیکە وەک سەرۆک وەزیران لە کارەکەی بەردەوامدەبێت و داوای ئەوەبوو کە کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت

دەیڤد کامیڕۆن ناوی تەواوی دەیڤد ویللیام دۆناڵد کامیڕۆنە لەدایک بووی ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٦٦ ، ناوبراو لە ئێستادا پلەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیای مەزن هەیە ، لەپێشوودا وەزیری خزمەتگوزاری مەدەنی بووە لەگەڵ سەرۆکی پارتی پارێزگاران بووە ،وەهەروەها ئەو خوێندکاری فەلسەفەی سیاسی ی ئابووری بووە لەزانکۆی ئۆکسفۆڕد



8 ساڵ و 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‌سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند

‌سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر