lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

29 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت تێدەپەرێت

29 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت تێدەپەرێت

29 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت تێدەپەرێت ئەو شارەی رۆژی 7ی پووشپەری 1366

29 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت تێدەپەرێت ئەو شارەی رۆژی 7ی پووشپەری 1366 لەلایەن رژێمی بەعسی لە ناوچووی عراق کیمیابارانکرا و لە ئەنجامدا زەرەر و زیانی گیانی ومالی زۆری لێکەوتەوە بەپێی ئامارەکان بە سەدان کەس شەهیدبوون و هەزارانی دیکە برینداربوون کە تائێستاش بریندارانی ئەو هێرشە چارەسەر نەکراون و بەدەست ئازار و ئێشی برینەکانیانەوە دەنالێنن و دەمرن . ئەم هێرش و کیمیابارانکردنەی شاری سەردەشت لە ئەنجامی شەری نێوان رژێمی بەعسی لە ناوچووی عێراق و رژێمی ئاخوندی ئێران هاتەئاراوە ئەو شەرەی جگە لە ماڵ وێرانی و کوژران و برینداربوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە هەردوولا قازانجێکی دیکەی نەبوو هەرچەند بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بە پێی بریار و رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان قەدەغەکراوبوو بەلام بەداخەوە ولاتانی جیهان لەو کاتەدا لە ئاست ئەو رووداو و تاوانە گەورەیە بێدەنگ بوون و هەڵوستێکی روون و ئاشکرایان نەبوو.
ئەوەی جێگەی سەرنجە دوای تێپەربوونی 29 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە تا ئێستا رژێمی ئاخوندی هەوڵی چارەسەرکردن و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و بریندارانی نەداوە وەک چۆن لە سەرجەم بوارەکانی دیکە کەمتەرخەمی زۆریی نواندووە بە هەمان شێوەش لە هەمبەر قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوان و بریندارانی ئەو کارەساتە کەمتەرخەمی زۆری نواندووە و تەنها کارێک کە لەو بۆنەیەدا دەیکەن بریتیە لە بەلێنی درۆ و جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانی خەلکی ئەگەر چی وەبیرهێنانەوەی ئەم کارەساتە دەبێتە هۆیی نوێبوونەوەی برین و ئازارەکان بەلام لەگەل ئەوەشدا پێویستە ئەم یادکردنەوانە لە بیر و زهنی هەموو تاکێکی کورد بمێنێت و نەوەی داهاتوو بە ئازار و ناخۆشیەکانی رابردووی نەتەوەکەمان ئاشنا بکەین .


 


8 ساڵ و 2 مانگ و 6 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

29 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت تێدەپەرێت

29 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت تێدەپەرێت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر