lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

نابێت ژنان بۆ چارەسەری کێشەکانیان تەنیا خۆیان بە هەشتی مارسەوە ببەستنەوە!

نابێت ژنان بۆ چارەسەری کێشەکانیان تەنیا خۆیان بە هەشتی مارسەوە ببەستنەوە!

وەک دەزانین لە رۆژی هەشتی مارسی هەموو ساڵێک بابەتی توندووتیژی و بێ مافی ٠۸افرەتان دێتە بەر باس و بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەبێتە خۆراکی راگەیاندنەکان و کاتەکانی خۆیانی پێ پر دەکەنەوە و هەروەها فمێنیستەکان بە هەردوو رەگەزیەوە و رێکخراوەکانی بواری ٠۸افرەتان لێرەو لەوێ چەند کۆر و سمینارێک دەگرن و باس لە ٠۸امارەکانی توندووتیژی دژی ٠۸افرەتان دەکەن و دوای کەمتر لە حەفتەێک چیتر ٠۸ەو باسانە دەکەونە پشت گوێ تا ساڵی داهاتوو.

وەک دەزانین لە رۆژی هەشتی مارسی هەموو ساڵێک بابەتی توندووتیژی و بێ مافی ٠۸افرەتان دێتە بەر باس و بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەبێتە خۆراکی راگەیاندنەکان و کاتەکانی خۆیانی پێ پر دەکەنەوە و هەروەها فمێنیستەکان بە هەردوو رەگەزیەوە و رێکخراوەکانی بواری ٠۸افرەتان لێرەو لەوێ چەند کۆر و سمینارێک دەگرن و باس لە ٠۸امارەکانی توندووتیژی دژی ٠۸افرەتان دەکەن و دوای کەمتر لە حەفتەێک چیتر ٠۸ەو باسانە دەکەونە پشت گوێ تا ساڵی داهاتوو. لێرەدا پێویستە ٠۸ەوە بڵێین کە بێمافی ٠۸افرەتان و توندووتیژی بەرانبەریان تەنیا تایبەت بە ناوچە یان وڵاتێک نیە و لە هەموو جیهان ٠۸ەو دیاردەیە دەبینرێت، تەنیا جیاوازی نێوان وڵاتان ٠۸ەوەیە کە لە هێندێک وڵاتدا ژنان توانیویانە بە خۆراگری و بەربەرەکانێ لەگەڵ نیزامی پیاوسالاردا مافەکانی خۆیان بە یاسا رێک بخەن و پشتگیریێکی یاساییان هەبێت کە هەر چەند دەتوانین بڵێین لەو وڵاتانەشدا ٠۸ەو دیاردەیە بنەبر نەبووە. بەس ٠۸ەگەر باس لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بکەین و بە تایبەتیتر باسی نەتەوەی کورد کە لەم جۆغرافیایەدا هەڵکەوتووە بکەین دەبینین کە توندووتیژی دژ بە ٠۸افرەتان لە دیاردەوە بووە بە حاڵەت و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەستیان هەیە لەم تاوانانەدا و یاسای زۆربەی وڵاتانیش دژ بە مای ٠۸افرەت و بە شێوەێک پاڵپشتی نەریتی پیاوسالارانەیە، وەک نموونە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی. ترکیا و بە تایبەت ٠۸ێران. لە وڵاتی ٠۸ێرانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ٠۸اخوندی بە چاوخشاندنێک بە یاساکانی ٠۸ەو رژێمە بۆمان دەردەکەوێت کە هەموویان دژ بە مافی ژنن و ژنان لە هیچ بوارێکدا لە کۆماڵگا دەرەتانی خۆدەرخستن و گەشەکردنی بۆ نەماوەتەوە و تەنیا و تەنیا دەبێت لە ژووری ماڵەوە خەریکی کاری مالداری بێت کە لەم نێوانەشدا بنەماڵە و کۆمەڵگاش بە شێوەێک پاڵشتن بۆ ٠۸ەم کردەوە تاوانبارانە. نابێت لە بیری کەین کە تاوان دژ بە ژنان تایبەت بە رۆژێک یان کاتێکی دیاریکراو نیە و لە هەموو کات و ساتێکدا تاوان دژ بە ژنان روو دەدات و ناشبێت باسکردن لەو حاڵەتە دزێوانە تایبەت بکرێت بە رۆژ یان کاتێکی دیاریکراو بە تایبەت ژنان لە ٠۸ێران زۆر لێبراوانە دەست بدەنە دەستی یەکتر و تا گەیشتن بە مافەکانیان هیچ ٠۸استەنگێک نەتوانێت پێشیان پێ بگرێت و ترس وچاوسوور کردنەوەی رژێم هەر وەک چۆن نەیتوانیوە ژنی کورد بە چۆکدا بێنێت دەبێت ژنانی نەتەوەکانیتری ٠۸ێران ژنی کورد وەک نموونە وەر بگرن و بۆ گەیشتن بە ٠۸اواتەکانیان تێ بکۆشن. لێرەشدا جێی خۆیەتی باسێک لە ژنانی کورد لە ناو ریزەکانی شۆرشدا بکەین و ٠۸ەرک و تێکۆشانیان بەرز بنرخێنین و ٠۸اماژە بە باقی ژنانی کورد لە کوردستانی ٠۸ێران بکەین کە تا کەی ٠۸ەم هەموو تاوانانەی رژێم و کۆمەڵگا دژ بە خۆیان قبووڵ دەکەن و سەر بۆ ٠۸ەو سیاسەتە نامرۆڤانە دادەنەوێنن، وەک ٠۸اشکرایە لە کۆمەڵگای ٠۸ێران و بە تایبەت کوردستان، لەشفرۆشی، ٠۸ێعتیاد، کارتۆن خەوی و مانەوە لەسەر شەقامەکان لە دیاردەوە بووە بە حاڵەت و زەرەرمەندی یەکەم تەنیا ژنان خۆیانن و دواتر پەل و پۆدەهاوێژێت بۆ باقی چین و توێژەکانیتری ناو کۆمەڵگا، کە وایە ژنی کورد باشترین بژاردەی لەبەر دەستدایە بۆ رزگار بوون لەو حاڵەتانە و ٠۸ەویش پەیوەست بوون بە ریزەکانی شۆرشە کە بنەماڵە دەبێە لەم رێگایەدا نەک هەر رێگر نەبن بەڵکوو پشت و پەنای کچان و ژنان بن بۆ رزگاری و گەیشتن بە کۆمەڵگاێکی یەکسان و بەرانبەر و بۆ ٠۸ەم مەبەستەش ریزەکانی سازمانی خەبات باشترین و گۆنجاوترین بژاردەیە بۆ درێژەدان بە شۆرش پشت بە پشتی برا پێشمەرگەکانمان تاکوو رووخانی رژێمی کۆنەپەرستی ٠۸اخوندی و گۆمەڵگاێکی دادپەروەر کە دڵنیام بە هاتنتان بۆ ناو ریزەکانی سازمانی خەبات دەگەین بە ٠۸امانجەکانمان.

سەرکەوێت بزووتنەوەی یەکسانیخوازی گەلی کورد

مەرگ و نەمان بۆ رژێمی کۆنەپەرەستی ٠۸اخوندی

هەستی جەعفەری


5 ساڵ و 6 مانگ و 4 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نابێت ژنان بۆ چارەسەری کێشەکانیان تەنیا خۆیان بە هەشتی مارسەوە ببەستنەوە!

نابێت ژنان بۆ چارەسەری کێشەکانیان تەنیا خۆیان بە هەشتی مارسەوە ببەستنەوە!


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر