lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

لاوان و جیهانی ئه‌مڕۆ

لاوان و جیهانی ئه‌مڕۆ

هیچ هێزێک له‌ هێزی لاوان به‌هێزتر نییه‌، به‌مه‌رجێک ئه‌م هێزه‌ کارا سوودی لێوەربگیرێت و لێگه‌‌ڕێن ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت. گرینگی دان به‌ توێژی لاوان رووی راستەقینەی کۆمه‌ڵگایەکی پێشکه‌وتووه‌.

به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، کۆمه‌ڵگه‌ی دواکه‌وتوو، کۆمه‌ڵگه‌ی سست و لاواز، له‌ بایه‌خ و پێگه‌ی توێژی لاوان که‌م ده‌کاته‌وه‌ و وەلای دەخات، له‌ ئه‌نجامیشدا خۆی دەبێتە کۆسپ و ڕێگر له‌به‌رده‌م ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌دا.

هیچ هێزێک له‌‌‌ هێزی لاوان به‌‌‌هێزتر نییه‌‌‌، به‌‌‌مه‌‌‌رجێک ئه‌‌‌م هێزه‌‌‌ کارا سوودی لێوەربگیرێت و لێگه‌‌‌ڕێن ڕۆڵی ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ی خۆی ببینێت. گرینگی دان  به‌‌‌ توێژی لاوان رووی راستەقینەی کۆمه‌‌‌ڵگایەکی پێشکه‌‌‌وتووه‌‌‌.

به‌‌‌پێچه‌‌‌وانه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌، کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ی دواکه‌‌‌وتوو، کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ی سست و لاواز، له‌‌‌ بایه‌‌‌خ و پێگه‌‌‌ی توێژی لاوان که‌‌‌م ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ و وەلای دەخات، له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامیشدا خۆی دەبێتە کۆسپ و ڕێگر له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م ڕه‌‌‌وتی پێشکه‌‌‌وتنی کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌دا.

ئیمه چۆن له لاوان تیبگەین?

پێش له هەموو شتیک گرینگه جەخت لەسه ر ئەوه بکەینەوه که جیهانی ئێستا پێویستی بەهیز و فکر و داهینانی لاوان هه یه، بۆیه گرینگی نەدان و نەسەلماندنی ئەم راستییه لادانه له گرینگی لاوان له کومەڵگادا، وه گرینگتر لەوەش دەبیت به هێزەوە هەوڵ بدەین بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی کردەیی و گونجاو بۆ پاڵپشتی کردنی لاوان.

که ئاماژە بە میکانیزم دەکەم، مەبەستم ئەوه یه که ئەم جوره بیرکردنەوه یه دەبیت هەموو چەمک و بەشەکانی ژیان بگریتەوه، به تایبەت بەشەکانی کولتووری، ئابووری و سیاسی که ئه م بەشانه لەم کاتەدا له کوردستانی رۆژهەڵات زۆر گرینگه و به تەواوی پشت گوێ خراون.

هەربۆیه ئەم سەردەمەی ئێستا له هەموو کاتیک زیاتر پێویستی توانای لە بن نەهاتووی لاوان هەیه و ئەم توانا نەبڕاوەی لاوانیش نابێت تەنها له یەک بوار و شوێنی دیاریکراو سوودی لێ وەربگیرێت به ڵکو دەبێت له هەموو بەشەکانی حکومەت و کۆمەڵگادا وەگەڕبخرێت و تەنها بەو شێوەیه گۆڕانکاری دێته کایەوه و کومەڵگای کوردستان پێش دەکەوێت و دەتوانێت بگات به سەربەخۆیی و ئازادی تەواو و ئەتوانین رووبەڕوی ئەو رژێمه دڕندانه ببینەوه کە هیچ بوارێکیان بۆ ڕۆڵی چالاکی لاوان نەهێشتوەتەوە و ئەوەی بۆ لاوانیشی دەکەن تەنها کاریکی روکەشانەیه و بۆ فریودانی لاوان و خه ڵکی کوردستانه.

هەربۆیه لاوان هەرچەندە  دەسەڵات و بواریان پێ بدرێت ئەونده ئەتوانن رۆڵی کاریگەر ببینن له بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دروستدا، بۆ نمونەی ئەو دەستکەوتەکانی لاوان، ئەتوانین ئاماژه به سەرکەوتنی کچه وەرزش کاری کوردی خەڵکی شاری سنه خاتوو رۆژین غەفووری بکەین که توانی له بەشی هەڵدانی دارت که له شارستانی تەبرێز بەرێوەچوو پلەی سێیەم به دەست بهێنێت له ئاستی سەرتاسەری ئێران و میدالیای بڕۆنز وەربگریت و له دوای ئەویش سینا منوچهری وەرزشکاری  بهەشی جودو له کیشی 80 کیلۆ توانی له پاڵەوانی وەرزشی که له تاران بەرێوەچوو پلەی یەکەم به دەست بهێنێت و میدالیای زێرین وەربگرێت، ئەمەش ئەوه دەگەێنێت که لاوانی کورد سەرەڕای کەمی پێداویستی وەرزشی له شاره کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بەڵام توانیویانه که دەستکەوتی باش به ده ست بهینن له ئاستی جیهانی و سەرتاسەری ئێران دا.

بەلام بەداخه وه ئێستا له کوردستانی رۆژهەڵات لاوان بەهۆی دژواری ژیان بۆ به ده ست هێنانی بژێوی ژیانیان روو دەکەنه هەندێک کار که مەترسی لەسەر گیانیان دروست دەکات وەکو کۆڵبەری یان دەست فرۆشی که تێیدا رووبەڕوی چەندین کیشه و گرفت و ناخۆشی دەبنەوه کە ئەمەش سیاسەتێکی تری رژیمی ئاخوندی ئیرانه که بەرامبەر به لاوان به کاری دەهێنێت.

بە باشی دەزانم لێرەدا ئاماژە بەوه بکەم که یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ستراتیژه‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان، که‌‌‌ به‌‌‌ردی بناخه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ پێشکه‌‌‌وتووه‌‌‌کانه،‌ ڕێگە خۆش کردن و کارئاسانییه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م لاوان بۆ کاری سیاسی، ئابووری، وەرزشی و هیتر ئه‌‌‌مه‌‌‌یش به‌‌‌ پله‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌م بواردانە بە لاوان بۆ سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تیکردن لەو بوارانەدا بە کرده‌‌‌یی، دیاره‌‌‌ هه‌‌‌ر بوارێک که‌‌‌ لاوان تێیدا سه‌‌‌رکرده‌‌‌یی ده‌‌‌که‌‌‌ن، ئه‌‌‌و بواره‌‌‌ پتر گه‌‌‌شه‌‌‌ و پێشکه‌‌‌وتن به‌‌‌خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بینێت، چونکه‌‌‌ لاوان بیری سەردەمیانەی خۆیان بۆ پتر گۆڕانکاریی لە بوارانەدا دەخەنەگەڕ.

لاوان که ئەرک دەگرنه ئەستۆ بەو وزه و تینە لەبن نەهاتووەیان و له بوارە ی کاری تێدادەکەن رکابەرییەکی تەندروست بو پیشکەوتنی خۆیان و کارەکەیان دروستدەکەن که ئەمەش هەم خویان لێی سوندمەند دەبن و هەم کۆمەڵگا لێی سودمەند دەبیت و بوونی ئەم رکابەییە تەندروستە هانی زیاتری لاوان دادەت کە له هەموو بوارەکاندا بەشداری بکەن.

به‌‌‌کورتی، ستراتیژی گه‌‌‌شه‌‌‌ی توێژی لاوان له‌‌‌وه‌‌‌دایه‌‌‌ لاوان رۆڵی سەرەکیان لە سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تیکردن هه‌‌‌بێت و بواریان پێبدرێت، تاکو بتوانن پلان بۆ ئاینده‌‌‌ی خۆیان دابنێن، هه‌‌‌رخۆشیان کار بۆ جێبه‌‌‌جێکردنی پلانه‌‌‌کانیان بکه‌‌‌ن.

 

‌هێرش یوسفی


5 ساڵ و 9 مانگ و 2 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاوان و جیهانی ئه‌مڕۆ

لاوان و جیهانی ئه‌مڕۆ


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر