lawan

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو منداڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە

پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو منداڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە

پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو منداڵاندا دیاردەیەکی بەربڵاوە، بۆیە ئەمە هەمیشە هۆکاری ناڕەزایەتی و نیگەرانی لایەنگران و چالاکڤانانی مافەکانی ژنان و منداڵان بووە.

لە وەرزەکانی بەهار، هاوین و پاییزی رابردوودا لە پارێزگای لوڕستان بەپێی ئامارەکان لانیکەم سێ کچی کەمتر لە 10 ساڵ ئەویش بەپێی مۆڵەتی دادگا ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە.

بەپێی ئەو ئامارە هەر لەو 9 مانگەدا 670 کچی تەمەن 10 تاوەکو 14 ساڵان و سێ هەزار و 173 کچی 15 تاوەکو 19 ساڵان ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە.

لە پارێزگای لوڕستان پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو کوڕانیشدا هەیە، لەو 9 مانگەدا لانیکەم هەشت کوڕی تەمەن 10 تاوەکو 14 ساڵان و 445 کوڕی 15 تاوەکو 19 ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە.

عەلی کازمی، راوێژکاری دەزگای دادی ئێران دەڵێت ساڵانە 500 تاوەکو 600 هەزار منداڵ لە ئێراندا ژیانی هاوبەش پێکدەهێنن. هەڵبەت هەموو ئەمانە ئەو منداڵانە لە خۆ دەگرێت کە پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان تۆمارکراوە. ئاماری ژیانی هاوبەشی نافەرمی روون نییە". 

یاسای مەدەنی ئێران پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی بۆ کچان لانیکەم 13 ساڵ و بۆ کوڕانیش لانیکەم 15 ساڵ دەستنیشان کردووە. بەڵام بەپێی رەزامەندیی سەرپەرشت و دادگاش، لە تەمەنی کەمتر لەوەش دەتوانن ژیانی هاوبەش پێکبهێنن.

کۆنڤانسیۆنە جیهانییەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی منداڵان 18 ساڵ بۆ سەری وەک تەمەنی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش دەستنیشان کردووە.

سەرەتای پاییزی ئەمساڵ پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایەکی بۆ گۆڕانکاری لە لانیکەمی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشدا پەسند کرد، بەڵام دواتر کۆمیسیۆنی حقوقی و دادوەری پڕۆژە یاساکەی راگرتووە.

پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ ژنان، دەرەنجامی نێگەتیڤی تەندروستی زۆر خراپی بۆ ژنان هەیە و لەکاتی منداڵبووندا ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

رەخنەگرانی دەڵێن، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە منداڵیدا دەبێتە هۆی دابڕان لە خوێندن، منداڵێکیش کە ناخوێنێت لە داهاتوودا لە بواری داراییەوە سەربەخۆ نابێت و بەمجۆرە ئەم دیاردەیە لە نەوەکانی داهاتووشدا درێژە ژیانی خۆی دەدات.

سەرچاوە: رووداو

5 ساڵ و 9 مانگ و 1 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو منداڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە

پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو منداڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی

لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر