lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی دەستەی بەرێوەبەری بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوان

پەیامی دەستەی بەرێوەبەری بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوان

٠۸ەندامانی بەرێزی رێکخراوی لاوان!

لاوانی شۆرشگێری کوردستان!

بە بۆنەی هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوەکەمان گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین، و دڵنیاین کە

٠۸ەندامانی بەرێزی رێکخراوی لاوان!
لاوانی شۆرشگێری کوردستان!
بە بۆنەی هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوەکەمان گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین، و دڵنیاین کە هەر وەک چۆن لە رابردوودا پاڵپشت و هاندەرمان بوون، بۆ هەرچی باشتر بەرێوەبردن و بەرەپێش بردنی کارەکانمان لە داهاتووشدا هەر بەو شێوە هاوکارمان دەبن.
هەروەها چاوەڕوانین بە رەخنە و پێشنیارەکانتان هاوکاریمان بکەن و رێخۆشکەربن بۆ ئەوەی لە داهاتووشدا زیاتر لە کارو ئەرکە باشەکان بەردەوام بین و کەم و کورتیەکانمان بنەبڕ بکەین.
بێگومان بە خەبات و تێکۆشانی یەکانگیری هەموو لایەک دەتوانین بە ٠۸اواتی لە مێژینەی لاوان و تێکرای جەماوەری ووڵاتەکەمان بگەین.
بەرێزان :
لێرەدا پێویستە رایبگەێنین کە ٠۸ەگەر پاڵپشتی سازمانی خەبات و رێنوێنیەکانی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی نەبوایە، نەماندەتوانی لە کارو چالاکیەکانمان بەردەوام بین و بە سەر کەندو کۆسپەکانی سەر رێگەماندا دەرباز بین.
خۆشەویستان لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی رێکخراوەکەمان دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان چ لە باری سیاسی و چ لە باری ٠۸ابووریەوە بە قەیرانێکی سەختدا تێدەپەرێت و لاوان، بە بوونی دۆخی ٠۸ێستادا، زەرەرمەندی یەکەمن.
لەم هەلومەرجەدا، رژێمی ٠۸اخوندی بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەرکوت و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پشتیوانی لە گروپە ترۆریستەکان، لە بەرچاوی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی قێزەون و ناپەسەندە. ئەو سیاسەتە خراپ و دزێوانەی دەسەڵاتدارانی ئێران وای کردوە ئەو ڕژیمە گیرۆدەی قەیرانێکی جەرگبر بێتەوەو کۆتاییهاتی تەمەنی لە هەر کاتێک و دەورانێکی دیکە نزیکتر بۆتەوە. لەم هەلومەرجە ناسکەدا ٠۸ەرکی لاوان و خوێندکاران لە هەر کاتێکی دیکە قورسترەو پێویستە لاوان و رێکخراوە مەدەنیەکانی ناوخۆی تایبەت بە لاوان پێشڕەویی ناڕەزایەتی جەماوەری لە ٠۸ێران و کوردستان بکەن و ببنە رێنیشاندەری چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. لاوانی تێکۆشەر دەبێ‌ چیتر زۆڵم و ستەمی ٠۸ەو رژێمە قبووڵ نەکەن و هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە خۆسەپێن و دیکتاتۆرە وەگەر بخەن، و هەر وەک چۆن لە رابردوو لە سەختترین بارودۆخدا لە ٠۸ەرکە نەتەوەییەکانی خۆیان غافڵ نەبوون و تێچووی ٠۸ەو خەباتە سیاسی و مەدەنیانەشیان داوە لە داهاتوشدا هەر بەو شێوە سەربڵندانە بەردەوام دەبن.
لاوانی شۆرشگێر و ٠۸ازادیخواز!
رێکخراوی لاوانی خەبات هەر وەک چۆن لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەڵێنمانداوە درێژەپێدەری رێگای پڕ لە شانازی مامۆستای رێبەرمان جەنابی مامۆستا سەید جەلال حسێنی ریبەری نەتەوەیی گەلەکەمان و هەموو شەهیدانی سەربەرزی رێگای ٠۸ازادی کوردستان بین، بەڵێن دووپات دەکەینەوە لە داهاتووشدا لەسەر رێبازی خۆمان سوورتر لە رابردوو بۆ هێنانە دیی ٠۸اواتەکانی لاوانی نەتەوەکەمان چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە تێ‌ دەکۆشین.
جارێکی تر پیرۆزبایی گەرممان بە بۆنەی هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات پیرۆزبایی لە هەموو ٠۸ەندامان و لایەنگرانی رێکخراوەکەمان دەکەین و هیوادارین ساڵی داهاتوو ٠۸ەم یادە بە شکۆی هەرچی گەورەو بەرینتر لە نیشتمانی ٠۸ازادکراوی خۆماندا بکەینەوە.
سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان.
مەرگ و نەمان بۆ رژێمی دیکتاتۆری ٠۸اخوندی.
11رەشەمەی 1397
دەستەی بەرێوەبەری


5 ساڵ و 7 مانگ و 11 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی دەستەی بەرێوەبەری بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوان

پەیامی دەستەی بەرێوەبەری بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر