lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راگەێندراوی کومیتەی خوێندکارانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خویندنی 1391-1392

راگەێندراوی کومیتەی خوێندکارانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خویندنی 1391-1392

ئوستادان و مامۆستایانی تێکۆشەر!
خوێندکاران و فێرخوازانی نیشتمانپەروەر!
بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی خوێندنەوە جوانترین پیرۆزبایی تان پێشکەش دەکەین و بەو هومێدەین ساڵی داهاتووی خوێندن لێوان لێو بێ لە سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر لە باری خوێندن و زانستدا.

 لە کاتێکدا خوێندکاران خۆیان بۆ خوێندن و بارهێنان لە ناوەندەکانی پەروەردە ئامادە کردوە، لە ئێراندا لە ژێر زەخت و فشارێکی زۆردان، بە پێی ئامارەکان  37 لەسەد لە منداڵان و لاوانی تەمەن 7 بۆ 19 ساڵ لە خوێندن بێ بەشن، زانکۆکان بە توندترین شێوە لە لایەن بەرپرسانی ئەمنیەتیەوە چاودێری دەکرێت، جیاوازی رەگەزی لە زانکۆکان پەرەی سندووە و زۆربەی کچانی خوێندکار ئەمساڵ بە هۆی گۆرینی بەشەکانی خویندن و جیاکردنەوەی بەشەکانیان لە خویندن بێ بەش کراون. بە دەست پێکرنی ساڵی نوێی خوێندن زۆربەی خوێندکاران بە هۆی جیاوازی بیروباوەریانەوە یان دەستبەسەر کراون و یان لە خوێندن بێ بەش کراون، خوێندکاران بە تایبەت خوێندکارانی کەمینە نەتەوەییەکان لە خوێندن و نووسین بە زمانی زگماگی خۆیان بێ بەشن، خوێندنگاکان وڵام دەرەوەی رێژەی خویندکاران نیە و بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی حکومەتی جامی جەم 50 هەزار خوێندکار لە زانستگاکانی دەوڵەتی جێگای مانەوەیان نیە. بە هۆی جیاوازیە نەتەوەیی و رەگەزیەکانی کە لە نێو زانکۆکاندا پەیرەو دەکرێ بەشی زۆری خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا لە مافەکانیان بێ بەش دەکرێن و هەل و مەرجێکیان بۆ دەخولقێندرێ کە نەتوانن بەردەوام بن لە خوێندن، ئەوانەشی کە بە رەنج و ماندووبوونێکی زۆر درێژە بە خوێندن دەدەن، دەبێ لەلایەن ئورگانە ئەمنیەتیەکانی زانکۆکانەوە تەئید بکرێن و لە دوای ئەوەش دەکەونە ژێر چاودێریێکی چڕی ئەو ئورگانانەوە، بە دەیان کەس لە خوێندکارانی کورد، ئەستێرەدار کراون و رێگەیان پێنادرێ لە ساڵی داهاتوودا بچنەوە زانستگاکان، هەروەها بە دەیان کەسی دیکەیان لە زیندانەکاندا بەندکراون.

 بەو پێ یە پێویستە خوێندکارانی ئێران و خوێندکارانی کورد لە سەر بەدی هێنانی مافەکانیان بێدەنگ نەبن و هەوڵ بدەن لە پێناو مافە نەتەوەیی  و مەدەنی و زانستی دابین کردنی فەزایێکی ئازاد و وەک هەمیشە لە خوێندنگاکانیانەوە دژبە هەر چەشنە زۆڵمو زۆرێکی داگیرکەران و چەوسێنەران بوەستنەوە.

کۆمیتەی خوێندکارانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران خۆی بە پشتیوانی خەباتی ئازادخوازانەی خوێندکاران دەزانێ پشتیوانی لە هەر هەوڵێکی مافویستانەی ئەو چینە روناکبیر و تێکۆشەرەی کوردستان و ئێران دەکات.




کۆمیتەی خوێندکاران

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

1ی رەزبەری 1391






11 ساڵ و 10 مانگ و 3 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەێندراوی کومیتەی خوێندکارانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خویندنی 1391-1392

راگەێندراوی کومیتەی خوێندکارانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خویندنی 1391-1392


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر