lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سه‌ردانی هەیئه‌تێکی سەرکردایەتی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ڕێکخراوی لاوان

 سه‌ردانی هەیئه‌تێکی سەرکردایەتی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ڕێکخراوی لاوان
چالاکی لاوان

دوانیوەرۆی رۆژی دووشەممە ٢١ی مای ٢٠١٩ ی زاینی هەی٠۸ەتێکی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ٠۸ێران بە سەرپەرشتی بەرێز عومەر فەخرەدین فەر سکرتێری یەکیەتی لاوانی

دوانیوەرۆی رۆژی دووشەممە ٢١ی مای ٢٠١٩ ی زاینی هەیئه‌تێکی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز عومەر فەخرەدین فەر سکرتێری یەکیەتی لاوانی حدکا بە مەبەستی نوێکردنەوەی دیدارو تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی تایبەت بە لاوانی کوردستان، سەردانی رێکخراوی لاوانی خەباتیان کرد و لە لایەن بەڕێز فواد جەعفەری بەرێوەبەری رێکخراوی لاوانی خەبات و به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
بە پێی هەواڵ هەردوو لایەن وێرای تاوتوێکردنی دۆخی ئێستاو ئه‌وقەیران و کێشانەی کە تووش خەڵکی کوردستان و بە تایبەت لاوان بووە، کاری هاوبەشی نێوان رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێرانیان بە زەروورەتێکی حەتمی و گرنگ زانی و هیوایان خواست کە بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی، بۆ گەیشتن بە ماف و ویستی نەتەوەکەمان هەوڵ بدرێ رێکخراوەکانی لاوان زیاتر لە رابردوو پێکەوە پێوەندیان هەبێ‌. 
دوو لایەن باوەڕیان وابوو ئەم جۆرە کۆبوونەوە و دانیشتنانە دەبێتە هۆی هیوا و هومێد لە نێو لاوان لە کوردستانی ئێران. وبۆ ئه‌ومەبەستە چەندین بەرنامە و گەڵاڵەی کاری تاوتوێ کرا.
جێگەی باسە لەو دانیشتنەدا چەند گەڵاڵە بۆ نزیکی زیاترو کاری هاوبەش قسەو باسیان لەسەر کرا و بریار درا ئه‌م جۆرە دیدارو کۆبوونەوانە درێژەیان هەبێ.


5 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سه‌ردانی هەیئه‌تێکی سەرکردایەتی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ڕێکخراوی لاوان

سه‌ردانی هەیئه‌تێکی سەرکردایەتی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ڕێکخراوی لاوان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر