lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید

لاوانی شۆرشگێر!
کادر و ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەبات!
بەڕێزان ئەمڕۆ یادی کۆچی دوایی رێبەرێکی نەتەوەیی و ئایینی دەکەینەوە کە هەر لە سەرەتای تەمەنی لاویەتی بە

لاوانی شۆرشگێر!
کادر و ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەبات!
بەڕێزان ئەمڕۆ یادی کۆچی دوایی رێبەرێکی نەتەوەیی و ئایینی دەکەینەوە کە هەر لە سەرەتای تەمەنی لاویەتی بە هەست کردن بە بەشخۆراوی نەتەوەکەی بۆ ڕزگاری و بەختەوەری گەلی کوردو دەستەبەرکرانی ئازادی تێ‌ بکۆشێ‌ و دەست لە ژیانی خۆش و بێ کێشە بۆ خۆی و بنەماڵەکەی هەڵگرێ‌ و ژیانی پر لە شانازی پێشمەرگایەتی و بەربەرەکانێ لەگەڵ داگیرکەرانی خاک و نەتەوەکەی هەڵبژارد و لەو رێگایەدا هەموو ژیانی خۆی کردە قوربانی.
بەرێزان مامۆستای رێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات هەر لە سەرەتای چوونە ناو کاری سیاسی و حیزبیدا باوەرێکی تەواوی بە وزە و توانای لاوان هەبوو بە کردەوەش لە دوای دامەزراندنی سازمانی خەبات ٠۸ەو بیرۆکەی سەلماند و لاوان بە بەردەوامی دەور و نەقشی خۆیان لە بەرێوەبەری ٠۸ەرک و کارە سازمانیەکاندا پێ سپێردراوە و لاوانیش بەرپرسیارەتی دیاریان لە ٠۸ەستۆ بووە و ٠۸ەرکەکانی خۆیان بە باشی راپەراندووە و سەلماندوویانە کە کاریگەری فکر و هزری جەنابی مامۆستایان بە بەردەوامی لەسەر بووە.
مامۆستا سەیید جەلالەدین حسێنی تەنیا رێبەرێکی سیاسی نەبوو بەڵکوو بیرمەند، ٠۸ەدیب و شاعیرێکی بە توانای گەلەکەمانە کە بەرهەمەکانی سەرچاوەی بەکەڵک و گرینگن و پێویستە لاوانی ٠۸ێمە کەڵکی لێ وەر بگرن و وانەی کوردایەتی یەکگرتوویی و پیکەوە ژیانی لێ فێر بن و فکر و ٠۸ەندیشەی خۆیان بە بەهرە گرتن لە زانستی ٠۸ەدەبی وسیاسی مامۆستا بەهێزتر و کامڵتر بکەن.
هۆگرانی رێبازی جەنابی مامۆستا،
لە کاتێکدا بە دڵێکی پر لە خەم و پەژارەوە نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای رێبەر و ٠۸ەدیبی ناوداری گەلەکەمان دەکەینەوە کە بارودۆخی رژێمی ٠۸اخوندی ٠۸ێڕان لە هەموو کات زیاتر لە قەیرانی سیاسی و ٠۸ابووریدایە و زۆر وێ‌ دەچێ‌ رۆژەکانی کۆتایی تەمەنی نگریسی خۆی تێپەر بکات هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژیمە فشارەکانیان بۆ سەر خەڵک بە گشتی و لاوان بە تایبەتی زیاتر کردووە و لاوان لە هەموو لاێکەوە کەوتوونەتە بەر پەلاماری هێزەسەرکوتگەرەکان. بێگومان رژێم بەم چەشنە کردارە دژە مرۆییانەی خۆی دەیەوێت لاوان لە ٠۸ەرک و کاری سەرەکی خۆیان دوور بخاتەوە، بەلام بە خۆشیەوە لاوانی ٠۸ێمە چۆکیان بۆ داگیرکەران دانەداوە ولە ٠۸ێستادا لە هەموو کات زیاتر وشیارانە ٠۸ەرکی سەر شانی خۆیان بەڕێوەبردوەو و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەگەنە ٠۸ەو باوەرەی کە تاکە رێگای کۆتایی هاتنی ستەم و چەوساندنەوە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی رەشی رژێمی ٠۸اخوندییە و تاکوو ٠۸ەو رژێمە نەڕوخی نە گەلی کورد و نە هیچ کام لە نەتەوەکانی تری ٠۸ێران بە ماف و داوا رەواکانی خۆیان ناگەن.
لە کۆتاییدا جارێکیتر ٠۸ێمە رێبوارانی رێگای پر لە شانازی جەنابی مامۆستا و قوتابیانی قوتابخانەی سازمانی خەبات بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە درێژەدەری ٠۸ەو رێبازە پر لە شانازیە بین و تاکوو رووخانی رژێمی کۆنەپەرەست و دیکتاتۆری ٠۸اخوندی لە هەوڵ و تێکۆشان بەردەوام بین.
جارێکیتر بەرز و بەرێز بێت نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلالەدین حسێنی
بروخێ رژێمی ٠۸اخوندی ئێران
سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان

رێکخراوی لاوانی خەبات
دەستەی بەڕێوەبەری


5 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر