lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

لاوانی تێکۆشەری کوردستان!
لاوانی خۆڕاگر لە ریزەکانی رێکخراوی لاوانی خەبات!

بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان گەرمترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین، هیوادارین کە ئەم یادە

لاوانی تێکۆشەری کوردستان!
لاوانی خۆڕاگر لە ریزەکانی رێکخراوی لاوانی خەبات!

بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان گەرمترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین، هیوادارین کە ئەم یادە ببێتە مایەی خۆشی و ئاشتی بۆ لاوان بە گشتی و لاوانی کوردو لاوانی ئێران بەتایبەتی و ئەم رۆژە ببێتە هەوێنی گەیشتنی لاوان بە گشت مافەکانیان و وەدیهاتنی ئامانج و ئاواتەکانیان.

ساڵی ۱۹۹۹ نەتەوە یەکگرتووەکان ۱۲ی ئاگوستی بە رۆژی جیهانی لاوان ناساند، هەر لە دوای ئەو بڕیاڕەی نەتەوەیەکگرتوەکان هەموو ساڵێک و لە هەمان رۆژدا لە سەرانسەری جیهاندا یادی ئەو ڕۆژە بەرز رادەگیرێ.
جێگەی باسە کە دیاریکردنی رۆژێک بۆ لاوانی جیهان هەنگاوێکی ئەرێنی و گرینکە، بەڵام پێویستە ئەو بزانین کە بەتەنیا ناساندنی رۆژێک و یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە، وەڵامدەرەوەی تێکرای خواست و داواکارییەکانی لاوان نیە و پێویستە جیاواز لە یاد کردنەوەی ئەو ڕۆژە، بەردەوام گرینگی بە ویست و داوای لاوان و پێشخستن و پەرەپێدانی تواناکانیان بدرێ و پاڵپشتی بەردەوام بکرێن.
بەداخەوە لە کوردستان و ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی، بە بەردەوامی هەوڵی لاوازکردن و دوورخستنەوەی لاوان لە مەیدانی کارکردن و چالاکی دراوەو بە مەبەست و تۆمەتی هەڵبەستراو پیلانەکانیان بۆ مل کەچ کردن و بێدەنگ کردنی لاوان و سەرکوتکردنیان خستۆتە گەر.
رژێمی ئاخوندی کە بە باشی هەست بە توانا و چاونەترسی لاوانی کورد دەکا، ترسی لە ئیرادەیان هەیەو دەزانێ کە بە پێشڕەوی و ڕاپەڕینی لاوانی کورد و لاوانی ئێران پایە لەرزۆکەکانی دەسەڵاتەکەیان خۆ ناگرێت و بەرەو روخان و لە ناچوون دەچێت، هەربۆیە هەوڵ دەدا، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی مەوادی موخەدیر، دروستکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی، زیندان، ئەشکەنجە، سێدارە و چەندین شێوازی دیکە هەوڵ بۆ کەم توانا کردن و لەناوبردنی لاوان دەدات.
سەرەرای فشارە بەدەوامەکانی رژێم، بە خۆشیەوە لاوانی خوێن گەرم و چاونەترسی کورد سڵ لە دوژمن ناکەن و هەمیشە ئامادەی رووبەڕنەوەی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە بوون و پەیوەست بوونی بەردەوامی لاوانی خەباتگێر بە ریزی پڕشانازی سازمانی خەبات و رێکخراوی لاوان نموونەی ئەو خۆڕاگری و شۆرشگێریە پیشان دەدات.
بە تایبەت لاوانی ریزەکانی سازمانی خەبات و رێکخراوی لاوان هەمیشە ئامادەی قوربانیدانن لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان و گەیاندنی دەنگی دڵێریان بە هەموو دنیا و سەرخستنی خەباتی رەوای گەلەکەمان و پێویستە لاوان لە ریزی رێکخراوەکەمان لە هەوڵی زیاتری خۆ تەیارکردن و پێگەیاندن بن بە خوێندن و خوێندنەوە و فێربوون لە کەسانی خاوەن تەجرووبە و تێگەیشتووی نێو ریزەکانی سازمانی خەبات و رێکخراوەکەمان و وانەی شۆرشگێری و چاونەترسیان لێ وەرگرن.

بەم بۆنەوە جارێکی دیکە رێکخراوی لاوانی خەبات پیرۆزبایی بە لاوانی تێکۆشەر ڕادەگەێنێ‌ و هیواخوازە کە لاوانی خۆشەویستی کورد بە زوویی لە کوردستانی و ئێرانی ئازادا بە ماف و ئامانجەکانی خۆیان بگەن.

بڕوخێ‌ رژێمی ئاخوندی
سەرکەوێ‌ خەباتی شێلگیرانەو تێکۆشانی جەماوەرو لاوانی ئازادیخواز.

رێکخراوی لاوانی خەبات
دەستەی بەڕێوەبەری
۱۲ ئاگۆستی ۲۰۱۹


5 ساڵ و 4 مانگ و 17 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر