lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کۆبوونەوەی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی نەروێژ

کۆبوونەوەی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی نەروێژ

رۆژی شەممە 28ی دیسەمبەری 2019 کومیتەی نەروێژی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی گشتی بەرێوەبرد....

رۆژی شەممە 28ی دیسەمبەری 2019 کومیتەی نەروێژی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی گشتی بەرێوەبرد.
کۆبوونەوەکە سەرەتا بە دەقیقەیەک وەستان بۆ رێز گرتن لە رۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لەلایەن کاک سارۆ حوسەینی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان دەستی پێ کرد.
کاک سارۆ سەرەتا ئیشارەی بە چلەی شەهیدانی راپەرینی مانگی خەزەڵوەر لە شارەکانی ئێران و کوردستان کرد و بەرێزەوە یادی لەو شەهیدانەی کردەوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران و ئازادی بە پەلەی بۆ گیراوانی ئەو راپەرینە خواست. ناوبراو هەروەها باسێکی لە باروودۆخی هەنووکەیی کوردستان بەگشتی و لاوانی خوێن گەرمی ناوخۆی ووڵات بەتایبەتی کرد.
جێگەی باسە لە کۆبوونەوەکەدا کاک عەبدوڵڵای قادری بەرپرسی کومیتەی نەروێژی سازمان ئامادەبوو وە باسێکی بەپێزی لەبارەی ئەرک و پێویستی چالاک بوونی لاوان بەتایبەت کۆمیتەی نەروێژ کرد و هانی لاوانی ریزەکانی کومیتەی نەروێژی سازمانی دا زیاتر لە رابردوو لە کاروچالاکیەکاندا دەور بگێڕن و رێگەی شەهیدانی سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلالی نەمر ون نەکەن.
کاک عەبدوڵڵای قادری لە درێژەی باسەکەیدا یەکڕیزی و هاوڕێیەتی نێوان ئەندامانی رێکخراوی لاوانی بەپێویستیەکی حەتمی بۆ پێشخستنی کار و ئەرکە سازمانی نەتەوەییەکان زانی.
دواتر کاک سارۆ حوسەینی جەختی لە گرنگی بیری سەردەمیانەی لاوان کردەوەو بەپێویستی زانی کە لاوانی ریزەکانی ڕێکخراو سوود لە ئاست و توانای لاوان لە بارە جیاوازەکانی خوێندنیان ببین و بە ئایدیا و بیروبۆچوونی سەردەمیانە رێکخراوی لاوان و ئامانجەکانی بەرەوپێش بەرن.
ناوبراو رۆڵی بوونی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێرانی لە پێناو خزمەت بە لاوانی ستەم لێکراوی کوردستان و لاوانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات بە گرینگ و پێویست پێناسە کرد و شێواز و میکانیزمەکانی کارکردنی ئەندامانی رێکخراو بەشێکی دیکەی قسەکانی کاک سارۆ بوو.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ئەندامانی رێکخراوی لاوان بە راو بۆچوونەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەند کرد و بریار لەسەر چەند رێوشوێنێکی تایبەت بۆ گەرم داهێنانی لاوان و پەرەپێدانی تواناکانیان و بەربڵاوترکردنی چالاکیەکان درا.


4 ساڵ و 10 مانگ و 24 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی نەروێژ

کۆبوونەوەی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی نەروێژ


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر