رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی ڕێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ کۆبوونەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی ڕێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە سەرەتا بە ساتێک بێدەنگی بۆ سەرجەم گیانبەختکردووانی کوردستان دەستی پێکرد و هەروەها کۆبوونەوەکە لە دوو پەنێل پێکهاتبوو کە ڕێکخراوەکان ئامانج و وتەکانی خۆیان پێشکەش کرد.
لە پەنێلی یەکەم دا هەر ڕێکخراوەیەک هەڵوێست و تێبینی خۆی لە دوای تاوتۆ کردنی باروودۆخی لاوان لە ئێران و کوردستان، ئاڵووگۆڕی ناوچەکە و پرس و تەوەرە گرینگەکانی ڕۆژ و جیهان بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس ڕاگەیاند و لە دوای ئەوە ڕێکخراوەکان بە نووسینی ڕاگەیاندنێکی هاوبەش و هاوئاهەنگ،هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامییان بایکۆت کرد کە مەبەست و ئامانجی ڕاگەیاندنەکە لە لایەن پێشەوا عەلیپوور، سکرتێری یەکیەتی لاوانی دیموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بە میدیاکان کرا.
پەنێلی کۆتایی تەرخان کرا بۆ تاوتۆکردنی پڕەنسیبەکانی لێژنەی هاوئاهەنگی ڕیکخراوەکانی لاوان و دووپات کردنەوەی بابەتەکان و بڕیاردرا کە لێژنەکە بە بەهێزی بە چەندین کاری هاوبەش و چالاکی بەردەوام کارا بکرێتەوە و بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ بەستنی دووهەمین کۆنفڕانسی لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئامادە بێت.
٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی
١٦ی ژانویەی ٢٠ ٢٠ ی زایینی
لێژنەی هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات