ماردین زاهدی
کلتوری هەر نەتەوەێک پێکهاتوە لە بیرکردنەوە و باوەڕکان و داب و نەریت و کۆی بیرو هزری ئەو نەتەوە.
ئەم بیروباوەڕانەیه کە چۆنیەتی ژیان، لە ڕابردووەوە تا ئێستاو مانەوەی ئەو کۆمەڵگەش دیاری ئەکات.
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی هاودەنگی و تەبایی لە نێو کۆمەڵگە، ئاشنایی لەگەڵ داب و نەریت و کلتوری ئەو کۆمەڵگەیە.
لە ڕاستیدا کلتور و داب ونەریتی کۆمەڵگە دەتوانێ ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لە شێوازی بیرکردنەوە و ڕەوشتی ژیانی ئەو کۆمەڵگەو لەو ڕێگەوە هێزو توانای دیاری ئەکات.
لە کۆمەڵگەو وڵاتانێک کە سیستەمی دیموکراسی پەیڕەو دەکرێ، ئەو دەرفەتە هەیە کە هەموو نەتەوەکان بە ئازادی کلتوری خۆیان بەڕێوەبەرن و هیچ سنورێکیان بۆ دیاری نەکراوە، بەڵام لە وڵاتانێک کە سیستەمی دیکتاتۆری
و فاشیستی بەردەوامە، مرۆڤ لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێ بەشە و لە دەربڕینی ئازادانەی بیرو هزری خۆیان وەک ئایین و زمان و هتد ...بێ بەشن.
بەهۆی سیاسەتی دژە کوردانەی داگیرکەرانی کوردستان لە ئەم بارودۆخە ئەستەمەی ئێستا دروست کراوە، وەکو خەڵکێکی چەوساوە کەوتوینەتە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆران. لە ئێران لە سەردەمی ڕەزاشا و ئێستاش، ئەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرانە، ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانەیان لەگەڵ کورد پەیڕەو کردووەو وەکو هاوڵاتی پلە دوو هەژمارمان دەکەن، بە شێوەێیک قسەکردن بە زمانی کوردی زۆر ڕێگە پێدراو نیەو لە هێندێک قۆناغیشدا قەدەغە و تاوان بوو.
ئەم کردەوانە بۆ لە ناوبردنی کلتوری نەتەوەی کورد بوە کە لەگەڵ خۆڕاگری کوردان ڕوبەڕو بوەو و تا ئێستاش بەردەوامە.
دوای داگیرکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە لایەن خومەینی و هاتنە سەرکاری ئینقلابی بە ناو ئیسلامی، ئاڵوگۆڕێیک ڕووینەداو ئەم ڕژیمە لە سیاسەتی ڕەگەزپەرەستانەی خۆی بەردەوام بووە لە چوارچێوەی ئایین بەتەمای شەڕ لەگەڵ نەتەوەی کورد لە ژێرناوی جیهاد لەگەڵ دژە ئینقلاب ،هەر سیاسەتی ڕابردوو بە دژمان پەیڕەو کراوەتەوە.
جینایەتی زۆریان لە بەرانبەر کورد ئەنجام دا، بەڵام نەتەوەی کورد هیچ کات کۆڵی نەداو تەسلیمی ئەو دەسەڵاتە نەبوە.
لە کۆمەڵگەی نوێدا لاوان ڕۆڵی ڕێ نیشاندەریان هەیە و هێزی کار پێشەڕەوی ڕێگای پیشکەوتن بوەو کۆمەڵگە بەرەو سەرکەوتن دەبات. بەڵام ئەگەر لە هێزی کاربە پێچەوانەوە کەڵکی لێ وەربگیرێ دەبێتە هۆی ڕوخانی کۆمەڵگە.
یەکێک لە ڕێگاکان بۆ بەلاڕێبردنی لاوان، کەڵک وەرگرتن لە شەڕی نەرم و هێرشی کلتوریە کە لە درێژ ماوە دەتوانێ هەموو کلتوری کۆمەڵگە لەناو ببات. سنوردار کردنی ڕۆڵی لاوان و سەرکوتی ئاخێزەکانیان، بوە هۆی لە ناوبردنی کەسایەتی زۆربەی لاوان و دوور کەوتنەوەیان لە پێوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و ڕقی زیاتریان لەو ڕژیمە هەڵگرتووە.
دیکتاتۆری زاڵ بە سەرکۆمەڵگەو فشارەکان لە سەردەمی ڕەفسەنجانی و لەکاتی سەرۆک کۆماری خاتەمی بەناوی ئازادی لە چوارچێوەی یاسا، بیرکردنەوەی گۆڕانی لەناو مێشکی خەڵک لە ناوبرد.
هێرشی کلتوری، کردەوەێیکە نادیار و دارێژڕاو بەکەڵک وەرگرتن لە ئامرازی جۆراجۆر، بە مەبەستی لەناوبردنی باوەڕەکان، گۆڕینی بایەخەکان ،بەلاڕێ بردنی هزرو بۆچونەکان، گۆڕینی داب و نەریت و پڕەنسیبی ئەخلاقی ئەو کۆمەڵگە. هێرشی کۆمەڵایەتی بریتیە لە پوچکردنی بیرو هزر و کلتور و شارەستانیەتی نەتەوەیی و ڕەگەڵەکی کۆمەڵگە و لاوازکردنی کەسایەتی مرۆڤەکان هاوکات لەگەڵ زاڵ کردنی ترس بەسەریاندا و جێگیر کردنی بیرو هزری جیاواز و داگیرکار بێجگە لە ڕێگەی لەناوبردنی پڕەنسیبی فکری و ئەخلاقی و نەتەوەیی ناهێنێتە دی .
ئاخوند خاتەمی بەسیاسەتێیکی نەرم و هەڵخەڵەتێنانە و هێرش بۆ پێکهاتەی بنەڕەتی کۆمەڵگە توانی تاڕادەێیک کاریگەری بخاتە سەرخەڵکی ساویلکەو ئەمە بوە هۆی دوبەرەکی کلتوری لەنێوان دەیەی ٦۰و ·۰و بوە هۆی ئەوەی لە نێوان لاوانی ئەم دوو قۆناغە دوورکەوتنەوەی زیاتر ڕوبدات.
ئازادی بیروبۆچون و ئاشنایی لە کلتوری جیهانی کردەوێیکی درووستە بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کە مرۆڤەکان کلتوری خۆیان باشتر بناسن و نەک لە ڕویی نەزانیەوە توشی کلتوری داگیرکەر بن و لە دابو نەریتی خۆیان دورکەونەوە یان مافی هەڵبژاردنیان هەبێت.
بەڵام لە دەسەڵاتی ئاخوندی دا وانیە و ئەم ڕژیمە بە سەپاندنی کلتور و باوەڕکانی خۆیان لە قوتابخانەو زانکۆکان، مافی قسەکردن و خوێندن بە زمانی زکماکی ڕێگە پێ نەدراوە و مرۆڤ ناچارە هزر و باوەڕەێیک کە لە ڕێگەی کتێب و سەرچاوەی ناڕاست دێتە ناو مێشکی و مرۆڤ لە بنەڕەت و ڕەچەڵکی خۆی دوور دەکەوێتەوە بخوێنێ.
ئەم شێوە هێرشی کلتوری بەناوی ڕۆشنبیری و مۆدێرنیتە بوەتە هۆی دوورکەوتنەوەی لاوان لە کلتوری خۆیان و دوور کەوتنەوەیان لە ڕەوشتی کلتوری، ڕێگاێیکە بۆ بوشایی لەنێوان تاکی کۆمەڵگە و بۆ لە ناوبردنی تەبایی و یەکدەنگی. حاشاهەڵنەگرە کە هەر نەتەوەێیک لە ژێردەسەڵاتی حکومەتێیکی دیکتاتۆر ئەگەر هەستی ناسیۆناڵیستی نەبێت زۆر بە ئاسانی
لە ڕووی کلتوری و فەرهەنگی وردە وردە لەناو بچێت.
بە بەربڵاوبون و پەڕەپێدانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دەست پێڕاگەیشتنی زانیاری دروست و ڕاستەقینە، لاوان باشتر دەتوانن شوناسی خۆیان بناسێنن و ببنە هۆی پەرەگرتنی ئەو شوناسەو
و لاوان دەتوانن بەکەڵک وەرگرتن لە ئەزمونەکانی ڕابردوو، ڕاستیەکانی کلتوری لەگەڵ هەمووان دابەش بکەن. هەرچەند ڕژیم بە هەموو توانای خۆی لە دژی ئەم شێوە تێکۆشانە ڕاوەستاوە و زیاتر لە ڕابردوو بە دوای جیاوازی دانان لە نێوان خەڵک و لە هەموو ئامراز بۆ ئەم ئامانجە کەڵک وەرئەگرێ.
ئاستی بیروو بۆچۆنی هەرکەس بە پێی زانیاریەکانی ئەوکەسەیە کە دەتوانێ باوەڕەکانی لەگەڵ هەموو ئەم پیلانانە ئاشنا بکات، بە واتای ئەوە کە ئاستی بیروبۆچونی هەرکەس لە بازنەێیکی دیاری کراوە و هیچ کات وەکو کەسێک نیە کە مێشکی کراوەترە و لە ڕێگای خوێندن و لێکۆڵینەوە و هەوڵدان بۆ ناسینی کلتوری خۆی و کردەوەێیک وەک پەرە پێدان بە جلو بەرگ و زمان و دابوو نەریت و پەرە پێدان بەکلتوری خۆی ڕێگە بۆ ناسینی شوناسی سەرەکی نەتەوەیی خۆی هەست پێ دەکات و کاری لەسەر دەکات.
هەروەها لاوان بەهەوڵدان لەم بوارەدا زیاتر دەتوانن بگەنە ئامانجی خۆیان و دەبێتە هۆی بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگەو بەرەو پێشبردنی کلتوری سەرەکی خۆیان و زیندوو کردنەوەی.
ئەم نەوە بە تێکۆشان و بەرپرسیارەتیان لە ئاستی ڕۆشنبیری بە بەرچاو ڕوونی و دورکەوتنەوە لە خێڵ گەری و ناوچەگەرایی و بیری دەمارگرژانەو بێ زانیاری لە کۆمەڵگە بەئامانجی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەو لە ڕاستای زیندوو کردن و پەرەپێدانی نەتەوەو ڕەچەلەکی کۆمەڵگە دەبێت. زانیاری درووست و ڕاستەقینە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لاوان باشتر بتوانن شوناسی خۆیان بناسن و بناسێنن.
ئاستی بیرکردنەوەی هەرکەس بە پێی زانیاریەکانی ئەوکەسەیە کەدەتوانێ باوەڕەکانی لەگەڵ هەموو پێشکەوتنەکانی سەردەم بگونجێنێ.
بە واتایەکی دیکە، ئاستی بیروبۆچونی هەرکەس لە بازنەێیکی دیاری کراودایە و لێکۆڵینەوە و هەوڵدان بۆ ناسینی کلتوری خۆیی و بەکردەوە هەنگاونان بۆ پەرە پێدان بە جلو بەرگ و زمان و دابوو نەریت و بەکلتوری خۆ نازین، ڕێگەی زیاتر بۆ ناسینی شوناسی نەتەوەیی دەکاتەوە