ماردین زاهدی
میدیاکان یەکێک لە گرنگترین ئامرازێکن بۆ ناسین و پەڕە پێدانی هۆشیاری لە کۆمەڵگەدا، پێکهێنانی وێنایەکی بیرکردنەوەی دروست لەو بابەتەکە، زۆرترین بەردەنگی هەیە. لە نێوان ئەم میدیایانە دەکرێ بە تەلەفیزوێن ئاماژە بکەین، کە زۆرترین بینەری هەیە کە تا چەند ساڵی ڕابردوو تەنیا میدیای متمانەداری ناو خەڵک بوو.... بە هۆی ئەم میدیایانە دەکرێ زانیاری گشتی و پێناسەی کلتور و دابونەریتی نەتەوەکانی جۆراوجۆر بڵاو بکرێتەوە. کلتورێک کە پێناس و بنەڕەتی هەر نەتەوەێیک و دەرخەری چۆنیەتی کلتوری ئەو نەتەوەیەیە. لە ساڵانی ڕابردوو و دەورانی پەهلەوی ئەم بابەتە هەر هەبوو،کە دەرهێنەرانی فیلم بە مەبەست سڕیاڵ گەلێکیان دروست دەکرد لە بواری کۆمێدی کە ئامانجی سەرەکیان لە ناوبردنی کلتوری نەتەوەکان بوو. بێگومان هەر فیلم و سریاڵێک بە کات و تێچوێیکی زۆر پێک دێت، بۆئەوەی بگەن بە ئامانج، جا لە هەر بوار و گۆشە نیگایەک بێت. زۆربەی کارەکتەرەکان لە فیلمەکاندا دەبنە هۆی وێناو بیرکردنەوە لەسەر بینەر، کە ئەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕەفتارو گوفتار و شێوەی دانێت. بەڵام ئایا ئەبێت بەبێ ناسینی نەتەوەیەک ،هەوڵ بۆ دروست کردنی فیلم یا سریاڵێک لە بارەی کولتور و فەرهەنگی نەتەوەیەک بدرێت? بابەتی کۆمێدی زۆر جیاوازەو ناتوانین زۆرێک لە بیرەوەریەکان و ڕەوانگە ناڕاستەکان بەشێوەی کۆمێدی دەرخواردو نیشانی بینەری بیدەن، مەگەر ئەوەی کە ئامانجێکی دیاری کراو لە پشت ئەم کارە بێت. لێرەدا دەکرێ ئاماژە بە سریاڵێک بە ناوی( نون خ) بکەین کە لەم ماوەدا لە تەلەفزیون بڵاو ئەبێتەو و بە شێوەیەکی دیار بەتەواوی هێرش ئەکاتە سەر کلتور و زمانی نەتەوی کورد و لەگەڵ کلتوری ڕاستەقینە کورد نییەو تەنیا بەمەبەستی بە لاڕێدا بردنی باوەڕی گشتی و گۆڕانی ڕوانگەی نەتەوەکانی دیکە بڵاو ئەبێتەوە. ئەم شێوە کارکردنە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم، بە دڵنیاییەوە ئامانجی دیاری کراوی هەیە و بۆ لەناو بردنی سیمای نەتەوەێیک، وەکو فیلم یا سریاڵێک لە تەفیزیۆنی میللی بڵاو ئەبێتەوە ،کە لەوێدا ناڕاستەوخۆ نەتەوەێیک بەر پەلاماری ڕیکلامی درۆیی کلتوری ئەکەوێت، کە لەوانەیە هەموو کارەکتەرەکانی بە گشتی، بەکرێگیراوانێک هەر لەو نەتەوە بن. هیچ کات نابێ تەلەفزیۆن یا میدیای میللی کە ئەبێت جێگەی متمانەی میلەتێک بێت و ڕاستیەکان بڵاو بکاتەوە، لەگەڵ ئیینفلوئنسرەکان کە تەنیا بەبۆنەی پارە هەر جۆرە ڕێکلامێک لەسەر هەر بابەتێک کە هیچ زانیاریان لەسەری نییە، پێکەوە بەراورد بکرێن. دوا بە دوای ڕوداوەکانی مانگی خەزەڵوەر و کەوتنە خوارەوی فڕۆکە ئۆکرانیەکەو ڤایروسی کوڕۆنا، زۆربەی خەڵک بەبۆنەی بیستنی هەواڵی درۆ و زانینی ئەوەی کە هیچ متمانەێکیان بەو ئۆرگانە گەندەڵە نییە و بڕیاریان بە بایکۆتی ئەم میدیا داوەو چەندین کەسایەتی لە هونەرمەندەکان و پێشکەش کارەکانی ئەم میدیایانە کارەکانیان بەجێ هێشتووە. ئەم پڕۆسە ئەبێت بەهێزتر بێ و بە شێوەێیک هونەرمەندان و بینەر بە گشتی، لە هەوڵی زیاتر ناساندنی دەسەڵات و میدیای گەندەڵی ئێران بن و لە قاویان بدەن