lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان

 



 









 

لاوانی خەباتکاری کوردستان!
هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان!
بەبۆنەی ١١ی بانەمەڕ ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین.



 

هاونیشتمانیانی بەڕێز!



 

لە ١١ی بانەمەڕ ١٣٩٠  کۆچی خۆری، ژمارەیەک لە لاوانی ریزەکانی سازمانی خەبات لە دوای چەندین کۆبوونەوەو ،بە داڕشتنی گەڵالەێکی سەردەمیانە، رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان، بە مەبەستی زیاتر چالاک بوونی لاوان لە ڕیزەکانی سازمان و بەرەوپێشبردنی خەبات و تێکۆشانی لاوانی کوردستان بۆ قۆناغێکی نوێ‌ لە شۆڕشی مافخوازانەو بۆ گرینگی پێدان بە دەوری باڵای لاوان لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات و لە کوردستان بە گشتی دامەزراند.
بە دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران، ئەرک و بەرپرسایەتی زیاتر کەوتە سەر شانی لاوان لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات، ئەگەرچی لاوانی تێکۆشەر هەر لە سەرەتای دامەزرانی سازمانی خەبات دەوری بەرچاویان لە پاراستن و برەودان بە شۆڕش و سازمانی خەبات هەبوو، بەڵام وەک پێویست گرینگی بە فیداکاری و گیانبازیان و دەوریان لە سازمانی خەبات نەدرابوو، کە بە خۆشیەوە بە دامەزرانی ڕێکخراوی لاوان، تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات بە تێکڕاو، لاوان بە تایبەت، زیاتر لە ڕابردوو هەستیان بەو دەورە گرینگو کاریگەرە کرد.
 لاوانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات،بە دامەزراندنی ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان، پەرەیان بە هەوڵ و تێکۆشانیان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانی لاوانی کوردستان، و تێکرای خەڵکی کوردستان و رزگاری نیشتمانداو لە ماوەی نۆ ساڵ کارو چالاکی، وەک یەکێک لە رێکخراوە بەرچاو و مەترەحەکانی لاوان لە گۆڕەپانی خەباتی نەپساوە دەوری بەرچاومان گێڕاوەو و بە بەڕێوەبردنی دوو کۆنگرەی بەرهەمدار و بە پەسەندکردنی پەیڕەوپرۆگرامی سەردەمیانە لە خەبات و تێکۆشان بەردەوامە.
رێکخراوی لاوان لە ماوەی چەند ساڵی خەبات و تێکۆشانی دا، رۆڵی سەرەکی گێراوە لە پێک هێنانی چەندین کۆنفرانس و سیمنار لەسەر ئاستی کوردستانی ئێران و هەر چوار پارچەی کوردستان و هەروەها بە بەستنی بەردەوامی کۆبونەوەی سیاسی و کۆنفرانسەکانی ناوخۆیی، هەوڵی نوێگەری داوەو، بە دانانی کەلاسی جیاجیای زانستی و سیاسی و شۆڕشگێڕانە، لە پێناو پەروەردەو بردنەسەری ئاستی زانیاری لاوانی ریزەکانی تێکۆشاوە.
تەشکیلاتی ناوخۆیی رێکخراوی لاوان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، بەردەوام چالاکی یان ئەنجام داوە و لە هەموو یاد و بۆنەکاندا پەیامی سیاسی و مافخوازانەیان لە چوارچێوەی بیرو هزری نەتەوەیی و نیشتمانی هەبووەو لەو مەیدانەشدا خزمەتیان کردووە.
جێگەی باسە رێکخراوی لاوان هەمیشە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوە و بەردەوام بۆ خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی لاوانی کوردستان تێکۆشاوە.
لاوانی تێکۆشەر!
لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دەکەینەوە کە بەداخەوە ڤایرۆسی کوشندەی کۆڤید ١٩ (کۆرۆنا) تەنگی بە هاوڵاتیانی کوردستان و ئێران هەڵچنیوە و ژمارەیەک لە خانەوادە بەڕێزەکان، کەس و خۆشەویستانیان بە هۆی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارە لە دەست داوە. هەر بە هۆی ئەم نەخۆشی و ئەو بەڵا سامناکەو هەورەها بە هۆی نەزانی دەسەڵاتی ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندیی، باری ئابووری هاونیشتمانیان زۆر لە پێشوو خراپ تر بووە و رێژەیەکی زۆری هاوڵاتیانی کوردستان و ئێران بەدەست برسیەتی و نەداری دەناڵێنن، کە بێ بەرنامەیی و بێ‌ دەربەستی رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندیش هێندەی تر بارودۆخی خەڵکی خراپتر کردووە.
بە پێویستی دەزانین کە سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادەی  کۆچ کردوانی  نەخۆشی کۆڕۆنا پێشکەش بکەین و لە غەم و پەژارەیان خۆمان بە شەریک دەزانین.
جێگەی خۆیەتی سپاسی لاوانی خوێن گەرمی کوردستان بکەین کە لە خزمەت بە نەخۆشەکانی کۆڕۆناو هەروەها هاونیشتمانیانی زیان دیتو و هەژاری کوردستان پێشەنگ و سەرقافڵە بوون، بێگومان ئەو ڕەنج و ماندوو بوونەیان لە مێژووی خەباتی ڕەوای نەتەوەیی و نیشتمانی دەمێنێتەوەو دەبێتە دەرس و وانە بۆ لاوانی داهاتوو لە کوردستان و ئێران.
بەو هومێدەی بە زوویی شاهیدی کۆتایی هاتنی مەینەتی و ئازارەکانی خەڵکی کوردستان بین و هەروەها ئاکامی خەباتی کۆڵنەدەرانەی خەڵکی کوردستان و ئێران لە پێناو ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و دابین کردنی ئازادی و مافی بەرانبەر بێتە دیی.
جارێکی دیکە  بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوان، پیرۆزبایی بە ئەندامانی ریزەکانمان و دۆستانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران و لاوانی کوردستان بە تێکڕاو وجەماوەری کوردستان پێشکەش دەکەین.
بڕوخێ‌ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی.
سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلی کورد.









 

رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەریی









 

١٠ ی بانەمەڕی ١٣٩٩ کۆچی خۆری









 

 

4 ساڵ و 4 مانگ و 14 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر