lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

دزی له گیرفانی خەلک لە ژێر نێوی یاسا

دزی له گیرفانی خەلک لە ژێر نێوی یاسا

 


ماردین زاهدی
مروڤ بەردەوام بە شوێن ڕێگەی ئاسان و سەرکەوتن بووە لە کارەکانی خۆیدا و بۆ بەدەست هێنانی ڕێگەی گونجاو و گەیشتن بە ئاوات و هیواکانی وەکوو فڕینێک کە چەندین ساڵ بەدوایەوە بووە وتەنانەت هەتا گەیشتن بە کوراتی دیکەو تێکۆشان بۆ دروست کردن و ئاسان کاری بۆ ژیان، هەتا ئێستاش هەر لەڕێگەی سەرکەوتنی دیکە دایە.
بەڵام بەردەوام کەسانێکیش هەن کە به پێچەوانەوە و تەنیا بە بۆنەی قازانجی خۆیان و پێشێل کردنی مافی خەڵک ئەیانهەوێت لەم پڕۆسە کەڵک وەر بگرن.
یەکێک لە گرنگترین ئامرازی ئەم ماوەیە، ئینترنت و فەزای مەجازییە کە توانیوتی بە پلەیەکی بەرز ژیانی مروڤ ئاسان بکات. لە کارگەلێکی ئاسایی وەکوو کڕینی شارژی موبایل و دانی غەیر حۆزووری هەتا پەیوەندی نێوان قارەیی و تا دروست کردنی هەزاران کارو پیشە کە توانیویەتی تا پلەیەکی زۆر باش لە بواری ئابوریەوه لە خزمەتی خەڵک بێت.
بەڵام هەر بەو شێوە کە ئاماژەی پێکرا، کەسانێکیش هەن کە بەدوای کەڵک وەرگرتن لەم ئاسانکاریانەوەن بۆ پێشبردنی دۆخی ئابووری خۆیان لە ڕێگای نەشیاو و بە شێوەی خەڵەتاندنی خەڵکی تەماحکار یا بە وتەێکی دیکە ڕۆیشتنی ڕێگەی سەد ساڵە بە یەک شەو و بە ڕێک خستنی کار و پیشەی درۆیین کڵاو لە سەرنانی ئینترنتی، دەبن بە هۆی لە ناوچوونی ژیانی زۆرێک لە خەڵکی هەژاری کۆمەڵگا.
بەرزکردنەوەی پلەی ئابووری لە ڕێگەی قومار و شانس لە نێوان سایتەکان و مەرج بەستن، یەکێکە لە نوێترین ڕێگاکانی کۆکردنەوەی پارەیە کە لە هێندێک لە وڵاتانی دونیا بەرەو زۆر بوونه. مەرج بەستن لەم وڵاتانە یاساییەو لەژێر چاودێری و بەپێی بەڕێوبردنی پرۆتۆکۆلی دیاری کراوی خۆی دەڕواتە پێشەوە، بەڵام لە ئێران کە قومار،کارێکی یاسایی نییەو هەم لە بواری شەرعی و هەم لە بواری قانونی قەدەغە کراوە، چۆن دەکرێت کە ئەم کارە وەکوو یاسایی بەڕێوە بڕوات و چ کەسانێک نەهێنانە دەستیان لەم کڵاونانە سەر خەڵکە بە شێوەی ملیاری هەیە?
ڕوونە کە کاتێک کەسانێک لە دەرەوەی ووڵاتی ئێران ڕێکلام بۆ ئەو سایتانەی قوماری خۆیان دەکەن و لە نێوخۆی ووڵاتیش بە دان بەشێوەی ڕیاڵی پیشتگیری دەبن, ئەبێت دەستی کەسانێکی کاربەدەستی ڕژیم و بەتایبەت سوپای پاسداران کە ئەو ووڵاتەیان کردووەتە چەوساوەی دەستی خۆیان لە کارا بێت.
کێشاندنی فالوور بە بۆنەی بردنە سەرەوەی پلەی چاولێکردن و پڕوپاگەندە بۆ سایتەکانی مەرج بەستن و قومار زۆر ڕۆیشتۆتە سەر و بەو بۆنەوە ئینفلوئێنسرەکان و کەسانی پەیوەندی دار و پەروەردە کراوی رژیم خۆیان توشی هەر شێوە کارێک وەکوو تێهەڵچوونی بەدرۆ, جوڵانەوەی شانۆیی, نیشاندانی پارە و خانوو و ماشینی لوکس, بێڕێزی کردن بە یەکتر و لە سەرەوەی هەمووی بەکار بردنی ژنان و کچان کەڵک وەردەگرن.
ئەم کەسانە بەبۆنەی سەرکەوتوو بوون لە کارەکانیاندا پێویستیان بە پشتگیریە کە بە شێوەی دیار لە لایەن هێندێک لە بێژەرەکانی ڕەپێر و بەشیوەی نەهینی و لە ناوخۆی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمەوە پشتگیر دەبن, بە شێوەیک که زۆر بە ئاسایی پڕوپاگەندە دەکەن بۆ سایتەکانی خۆیان و خەڵکیش لە ڕێگەی حیسابەکانیان لە بانکەکانی ناوخوی دەوڵەت دەڕۆنە نێو ئەو سایتانەوە و زۆربەی کات یان حیسابەکانیان هەک دەبێت و یان ئەو هێندە پارەیشیان کە هەیە بە نیەتی ڕزگاربوون لە هەژاری کە بە هۆی گەندەڵی ڕژیم هاتووته ڕێگەیان ،ئەو سەرمایە کەمەی خۆیشیان لە دەست ئەدەن و بەم شێوەیە هەژار، هەژارتر دەبێت و ئەو کەسانەی کە دەستبڕی دەکەن ئەبن بە خاوەنی سەروەتێکی زۆر کە خۆشیان نازانن کە تەنیا ئەمانەتداری ئەون و بە زووترین کات لە ڕێگەی کەسانی سەرەکی ڕژیم دەستی بەسەردا دەگیردرێت.
بەڵام ئەوەیش کۆتایی نییە و رژیم بە شێوەیکی دیکەیش کەڵک لەو کەسانەی کە خۆیان بە زیرەک دەزانن وەردەگرێ و لەو کاتانەی کە دۆخی ناووخۆ خراپ و دەنگی ناڕەزایی زۆر دەبێت, بە گەڕاندنەوەی سەرنجەکانی خەڵک و تیشک خستنە سەر دەستبەسرکردنی یەکێک لە مۆرە سووتاوەکان هەوڵ دەدات بەناوی دژایەتی لەگەل پارە شۆشتن و گەندەڵی خۆی بە دژی ئەو کەسانە نیشان بدات و بەم شێوەیەش کەڵکیان لێوەردەگرێت.
شایانی باسە کە دونیای مەجازی لەم ڕۆژانەدا لە سەرەوەی ژیانی خەڵکەو ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیەو بمانهەوێت یا نە ناکرێت لەو ڕاستیە چاو بپۆشین کە بەردەوام تێکەڵ بە ژیانی خەڵکە, بەڵام ئەبێت زۆر وریا بین کە ئەم شێوە فەزایە بە دەستی کەسانێکی قازانج خواز لە لایەن ڕژیمەوە کە بۆ لەناو بردنی خۆشگوزەرانی و تاڵان کردنی سەرمایەی خەڵک پەروەرده دەبن, نەبێتەهۆکاری لەناو چوونی ژیانمان


4 ساڵ و 3 مانگ و 28 ڕۆژ و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دزی له گیرفانی خەلک لە ژێر نێوی یاسا

دزی له گیرفانی خەلک لە ژێر نێوی یاسا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر