راپۆرتى پێشێلکارى مافى مرۆڤ – تایبه‌ت به مانگى خه‌رمانانى ١٣٩١
سه‌رچاوه: هێرانا/ وه‌رگێر: عه‌تا جه‌عفه‌رى
سه‌رچاوه: هێرانا
وه‌رگێر: عه‌تا جه‌عفه‌رى
دامه‌زراوه‌ى سه‌رژمێرى، بلاوکراوه و به‌رهه‌مى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران به پێى به‌رنامه‌ى مانگانه‌ى خۆى که زیانر له ٣٠ مانگ له ده‌ستپێکى تێده‌په‌رێ، سه‌رژمێرى پێشێلکارى مافى مرۆڤى تایبه‌ت به مانگى خه‌رمانانى ١٣٩١ى به‌م جۆره بلاو کردۆته‌وه.
له‌م نووسراوه‌دا ١٩٤ راپۆرتى پێشێلکارى مافى مرۆڤى بلاو کراوه له مانگى پووشپه‌ر له ١١ ره‌سته‌ى مافیدا خراوه‌ته به‌ر لێکۆلینه‌وه و
هه‌وڵدراوه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى وه‌ره‌کارى راپۆرته‌کان.
مانگى خه‌رمانانى ئه‌مساڵ له کاتێکدا کۆتایى پێهات که وه‌ک پێشوو بارودۆخى مافى مرۆڤ له ئێران قه‌یراناوى بوو، تا ئه‌و جێگایه‌ى دژکرده‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى لێکه‌وته‌وه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى کانادا به ده‌رکردنى به‌یاننامه‌ێک، وێر٠اى داخستنى بالوێزخانه‌که‌ى له تاران، وتى که بالوێزه‌کانى ئێرانى له کانادا که‌سانى گوماناوین و ده‌بێت کانادا به جێ بهێڵن.
به‌رپرسانى ئێرانى تا ئێستا ئیزنى سه‌فه‌رکردن بۆ ئیرانیان به ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتنێرى تایبه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له بارودۆخى ئێران، که له دواى سه‌رکوتى نارازیانى ساڵى ٨٨ له‌م پۆسته‌دا دیارى کرا ، نه‌داوه.
له پێراگه‌یشتن به ١٩٤ راپۆرتى پێشێلکارى مافى مرۆڤى مانگى خه‌رمانان، ٥٠ ٠ ٧١٣٢ حاله‌ت پێشێلکارى مافى که ٥٢٢٧٧ حاله‌تى پێشێلکارى راسته‌وخۆى مافى سه‌ره‌تایى مرۆڤه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جارنامه‌ى جیهانى مافى مرۆڤ و ٥٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ حاله‌تى پێشێلکارى مافى مرۆڤه که به بوونى په‌یماننامه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى، پێشێلکارى سه‌ره‌تایى مافى مرۆڤ ئه‌ژمار ناکرێت.
کرێکارى
له مانگى خه‌رمانانى ئه‌مساڵ ٢٨ راپۆرت له‌مه‌ر٠ پێشێلکارى مافى کرێکاران، له‌لایه‌ن چالاکانى مافى مرۆڤه‌وه تۆمار کراوه که کۆى ئه‌م پێشێلکارییه زیاتر له ٥٠ ٠ ٧١٣٢ حاڵه‌ته. به پێى ئه‌م راپۆرته ٢٣٥١ کرێکار حه‌قده‌ستیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن کاره‌کانیانه‌وه پێ نه‌دراوه، که ئه‌م کرێکارانه له ١٣٣ مانگ له وه‌رگرتنى حه‌قده‌ستى مانگانه‌ى خۆیان بێبه‌ش کراون.
به هۆى رووداو له سه‌ر کار به هۆى نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى کاریه‌وه ٧ کرێکار گیانیان داوه و ٦ که‌س بریندار بوون. ٤٧٤٠ کرێکار له کار بێکار بوون، ٢ کارخانه یان ناوه‌ندى به‌رهه‌مهێنان داخراوه. له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا چالاکێکى کرێکارى له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زاییه‌وه به چوار مانگ زیندان مه‌حکوم کراوه. ٢٧٤ که‌س له‌لایه‌ن خاوه‌نکاره‌کانیانه‌وه دهر٠کراون و ٥٠ ٠ کرێکاریش کاره‌که‌یان نادیاره، ١٦٠ ٣ کرێکار لانێکه‌م له یه‌ک مانگ حه‌قده‌ستى خۆیان بێ به‌ش کراون. به پێى ئاماره‌کان و به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلکارى مافى کرێکاران ١٦ له‌سه‌د زیادى کردووه و به به‌راورد به مانگى رابردوو ٢٤ له‌سه‌م که‌م بووه‌ته‌وه.
که‌مینه ئایینیه‌کان
له مانگى رابردوو له کۆى ٧ راپۆرت، ١٢ حاڵه‌ت پێشێلکارى مافى که‌مینه ئاینیه‌کان له ئێران رووى داوه، ٣ که‌س له که‌مینه ئاینیه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر و که‌سێکیش بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت کراوه. هه‌روه‌ها پێنج که‌س له که‌مینه‌ئاینیه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٢٥ مانگ زیندان و ٥٤ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو و ٢٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ قر٠ان جه‌ریمه مه‌حکوم کراون. هه‌روه‌ها ماڵى که‌سێک له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه پشکێنراوه و که‌سیکیش که‌وتووه‌ته به‌ر لێدانى ئه‌و هێزانه. به پێى ئاماره‌کان پێشێلکارى مافى که‌مینه ئاینیه‌کان به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو ٧٣ له‌سه‌د زیادى کردووه، له چاو مانگى پێشوو ٦٣ له‌سه‌د که‌مى کردۆته‌وه.
که‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
له مانگى رابردوو له کۆى ٨ راپۆرت، ٣٢ حاله‌ت پێشێلکارى مافى که‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ئێران روى داوه، که بریتییه له ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ٤ شارۆمه‌ند و بانگهێشتى ٤ که‌سیتر بۆ دادگا و ستادى خه‌به‌رى ئیتلاعات. له مانگى رابردوو ١٨ که‌س له که‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ٩٦ مانگ زیندان و ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ قران جه‌ریمه مه‌جکوم کراون. به پێى سه‌رژمێرییه‌کان پێشێلکارى مافى که‌مینه قه‌ومى نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو ٧٣ له‌سه‌د که‌مى کردووه، له به‌راورد به مانگى پێشوو ٢٠ له‌سه‌د زیادى کردووه.
ئه‌سناف و پیشه‌وه‌ران
له مانگى رابردوو له کۆى ١٢ راپۆرت ١٠ ٨ حاڵه‌ت پێشێلکارى مافى ئه‌سناف له ئێران روویداوه، له‌م مانگه‌دا لانیکه‌م ١٠ ٥ ناوه‌ندى سینفى جل و به‌رگ، کافى شاپ، چایخانه و ناوه‌ندى فرۆشتنى قه‌نه‌یان له ژێر ناوى ئه‌منیه‌تى ئه‌خلاقى و هاوته‌ریب نه‌بوون له‌گه‌ڵ ده‌ستووراتى ئیسلامى له لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌کانه‌وه داخراوه. هه‌روه‌ها سێ که‌س له مامۆستایان بۆ دادگا بانگهێشت کراون. به پێى ئامار و به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلکارى مافى ئه‌سناف له ئێران ٢٧ له‌سه‌د و له چاو مانگى رابردوو ٣٣ له‌سه‌د که‌مى کردووه.
فه‌رهه‌نگى
له مانگى رابردوو له کۆى ١٠ راپۆرت ، ١٩ حاله‌ت پێشێلکارى مافى فه‌رهه‌نگیان له ئێران رووى داوه. له‌م به‌شه‌دا ئیزنى چالاکى هۆنه‌رمه‌ندێک پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه، پێش به قسه کردنى هۆنه‌رمه‌ندێک گیراوه، پێش به چالاکى دوو ناوه‌ندى فه‌رهه‌نگى گیراوه و جێگاێکى فه‌رهه‌نگى پلۆمپ کراوه. به پێى ئامار، به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلکارى مافى فه‌رهه‌نگیان له ئێران ٦٤ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو٩٢ له‌سه‌د زیادى کردووه.
ژنان
له مانگى رابردوو له کۆى ٨ راپۆرت، ٧ حاله‌ت پێشێلکارى مافى ژنان له ئێران رووى داوه، که ده‌توانین به کۆشتنى ٤ ژن به تۆمه‌تى نامووسى و ٢ حاله‌ت جیاوازى ره‌گه‌زى ئاماژه بکرێت. به پێى ئاماره‌کان و به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلکارى مافى ژنان له ئێران ١٦ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٥٧ له‌سه‌د زیادى کردووه.
مندالان
له مانگى رابردوو له کۆى ٦ راپۆرت. ٣١١ حاله‌ت پێشێلکارى مافى مندالان له ئێران رووى داوه، چالاکێکى مافى مندالان ده‌ستبه‌سه‌ر و چالاکێکیتر به ٦٠ مانگ زیندان مه‌حکوم کراوه. به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو پێشێلکارى مافى مندالان له ئێران ٦٥ له‌سه‌د که‌مى کردووه و له چاو مانگى رابردوو ٥٧ له‌سه‌د زیادى کردووه.
ئێعدام
له مانگى رابردوو له کۆى ٢٣ راپۆرت، ٦١ حاله‌ت سه‌پاندن و به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئێعدام له زیندانه‌کان یان له به‌ر چاوى گشتى له ئێران به‌رێوه چووه. له مانگى خه‌رمانان به پێى ئاماره‌کان ٢٩ شارۆمه‌ند به ئێعدام مه‌حکوم کراون که ١٥ که‌سیان پیاون، هه‌روه‌ها ٢٠ که‌س له مانگى رابردوو ئێعدام کراون، که سێ که‌سیان له‌به‌ر چاوى گشتى بووه. به پێى ئاماره‌کان و به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو سه‌پاندن و به‌رێوه بردنى حوکمى ئێعدام له ئێران ٢٤ له‌سه‌د که‌مى کردووه و له چاو مانگى رابردوو ٢٤ له‌سه‌د زیادى کردووه.
خوێندکاران
له مانگى رابردوو له کۆى ١٣ راپۆرت، ١٤ حاله‌ت پێشێلکردنى مافى خوێندکاران له ئێران رووى داوه که بریتیه له، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى چه‌ند خوێندکار و بانگهێشتى ٣ که‌س بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات و دادگاى شۆرش و ٢ که‌سیش له خوێندن بێ به‌ش کراون. هه‌روه‌ها ٢ که‌س له چالاکانى خوێندکارى به ٦٨ مانگ زیندان مه‌حکوم کراون. به پێى ئامار و به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى سالى رابردوو ٦١ له‌سه‌د پێشێلکردنى مافى خوێندکاران که‌م بووه‌ته‌وه و له چاو مانگى پێشوو ٨٤ له‌سه‌د زیادى کردووه.
زیندانیان
له مانگى رابردوو له کۆى ٤١ راپۆرت، ١٥١٠ ٠ حاله‌تى پێشێلکارى مافى زیندانیان له ئێران رووى داوه. ١٥٠ ٧ حاله‌تى راگرتنى زیندانیان له شوێنى نه‌شیاو، بێبه‌ش کردن له چاوپێکه‌وتنى تلفوونى و حزورى ٤ حاله‌ت، بێبه‌ش کردن له پێراگه‌یشتنى ده‌رمانى ١٤ حاله‌ت گواستنه‌وه‌ى ئیجبارى بۆ شوێنى نادیار، ١٤ حاله‌ت گواستنه‌وه بۆ ژورى تاکه‌که‌سى، ٢ حاله‌ت مانگرتنى ١٤ زیندانى سیاسى، پێرانه‌گه‌یشتن به داواکارى قه‌زایى زیندانیان ٤ حاله‌ت، به‌کارهێنانى پابه‌ند و که‌له‌بچه ٢ حاله‌ت، بێبه‌ش کردن له مۆره‌خه‌سى ٢ حاله‌ت، کوشتن و مردنى زیندانیان ٢ حاله‌ت، جیانه‌کردنه‌وه‌ى زیندانیان به پێى تاوانه‌کانیان ٣ حاله‌ت. هه‌روه‌ها پێنج ده‌ستبه‌سه‌ر کراو له ژورى تاکه‌که‌سى راگیراون و پێنج که‌سیش خراونه‌ته به‌ر لێدان و شکه‌نجه بۆ وه‌رگرتنى ئیعتراف، به‌م پێیه ١٠ که‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر کراوان تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره. به پێى ئامار و به به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى ساڵى رابردوو ٥٥ له‌سه‌د پێشێلکارى مافى زیندانیان که‌م بووه‌ته‌وه و له چاو مانگى پێشوو ٢٥ له‌سه‌د زیادى کردووه.
ئه‌ندیشه و به‌یان
له مانگى رابردوو له کۆى ٤٢ راپۆرت، ٢٩٧٩٠ حاله‌ت پێشێلکارى ماف له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له ئێران رووى داوه، به پێى ئه‌م ئاماره ٢٢ که‌س به شێوه‌ى مه‌وردى و ٤٦ که‌س له خۆرایى ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، ٩ که‌س بۆ ئیداره‌ى یتلاعات و دادگا بانگهێشت کراون و ٩ که‌سیتر لێکۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه. هه‌روه‌ها ١١ که‌س له‌لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٣٤٣ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ١٢٤ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو، ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حکوم کراون. هه‌روه‌ها له درێژه‌ى پێش‌گرتن له بوونى فه‌زاى ئازادى زانیارى ٢٩٦٨٢ ده‌زگا ماهواره ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه. به پێى ئاماره‌کان له به‌راورد به مانگى خه‌رمانانى سالى پێشوو پێشێلکارى له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له ئێران ٢٠ له‌سه‌د و له چاو مانگى رابردوو ٣ له‌سه‌د که‌مى کردووه.