lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

هەلومەرجی لاوانی کورد لە رۆژی جیهانی لاوان

هەلومەرجی لاوانی کورد لە رۆژی جیهانی لاوان



 

سارۆ حوسەینی
لە ساڵی ١٩٩٩ زاینی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری لیشبۆن بڕیاری دیاری کردنی ١٢ ئاگوستی وەک ڕۆژی جیهانی لاوان دا، بەو مەبەستەی لاوان هەست بە هەلومەرجی تایبەتی خۆیان و پێگەیان لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بکەن، و هەروەها ببێتە هۆی هاندانی لاوان بۆ کارو تێکۆشانی زیاتر لە پێناو ئامانجەکانی خۆیان و تێکڕای مرۆڤایەتی و بە دیاری کرانی رۆژی جیهانی لاوان گرینکی بە بیروڕا و بەرنامە و پرۆژە و پلانەکانی لاوان و هێنانە پێشەوەیان و رێ خۆشکردن بۆ جێبەجێ کردنیان بدرێ‌.
لە ١٢ ئاگوست رۆژی جیهانی لاوان، لە سەرەتاسەری جیهان بۆنەی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێ‌ و بە سازدانی بەرنامە و کۆڕ و سیمینار باس لە گرنگی و دەوری لاوان لە گشت بوارەکانی ژیان و چالاکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان دەکرێت.
لە کاتێکدا، لە تەواوی جیهاندا رۆژی جیهانی لاوان بۆ دڵخۆشی دەربڕین بە ئازادی و سەرکەوتن و دەستەبەرکرانی مافەکانی لاوان لە گشت بوارەکانی ژیان بەرز ڕادەگیرێت، بەڵام مەخابن کە لە کوردستان و ئێران لاوان لە خراپترین باروودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی ژیان بەرێدەکەن و لە هەموو مافە بنچینەییەکانیان بێبەش کراون.
هەلومەرجی نالەباری لاوان لە ئێران لە سەردەمی دەسەڵاتی رەزا شا، یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی زیاد بوونی رق و کینەی لاوان و خەڵک لە دەسەڵات و راپەڕینیان بوو. چونکە رژێمی شا کۆمەڵێک بەرنامە و یاسای بەسەر کۆمەڵگای کوردستان و ئێراندا سەپاندبوو بەمەبەستی بەلارێدابردن و تێکدانی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی فەساد، کە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ بەهاکانی کۆمەڵگەی کوردستان و ئێراندا نەدەگونجا، سەرەڕای سیاسەتی هەڵەو نەزانانەی دەسەڵات، لاوان لە زۆربەی مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش بوون.
لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە دژی خەڵکیانەو سەرکوت و چەوسانەوەی هاونیشتمانیانی کوردستان و ئێران بەگشتی و لاوان بەتایبەتی و بە ئاواتی بەدەست هێنانی ئازادی و گەیشتن بە مافەکانیان، دژ بە رژێمی رەزا شا راپەڕین، کە ئاکامی ئەو ڕاپەڕینە بووە هۆی گۆڕبەگۆڕکردنی حکومەتی شا. بەڵام بەداخەوە رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی دوای گەیشتن بەدەسەڵات لە ئێراندا هەر زوو خیانەتی لە متمانە و ماندووبوون و تێکۆشانی لاوان و خەڵک کرد و بەوەش ئاوات و خەونی لە مێژینەی لاوانی بۆ گەیشتن بە ئامانج و مافەکانیان و ئەو تۆزە ئازادیە سنووردارەی کە لەسەردەمی رژێمی شادا هەیانبوو نەما.
رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی بە درێژایی چل ساڵ دەسەڵات، هەموو جۆرو شێوازێکی ناحەزی لە پاکتاوکردنی لاوان پەیرەوکردووەو لاوان لەسەر ڕەخنە لە دەسەڵات و رادەربڕین و هەر جۆرە خۆپیشاندانێک مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت.
هاونیشتمانیانی کوردستان و ئێران بەگشتی و لاوان بەتایبەتی، بەهەموو شێوەیەک لەلایەن رژێمی ئاخوندی دەچەوسێندرێنەوە و بێکاری، بێ ماڵی، برسیەتی، نەبوونی یەکسانی، خراپی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی، ئاڵودەبوون بە مادەی هۆشبەر، بڵاوبوونەوەی فەسادی کۆمەڵایەتی، لەسەرووی هەمووشیانەوە لەسێدارەدان، زیندانی کردن، کوشتن و بڕینی لاوان و هاونیشتمانیان بەشی میللەتی ژێردەستەی کوردستان و ئێرانە.
بەرێزان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و رێکخراوی لاوانی خەبات خەبات هەمیشە لەسەر ئەو باوەڕەبوون کە تەنها چارەسەر بۆ بارودۆخی کوردستان و ئێران لە ناوچوون و روخانی رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندیەو هەر هەوڵێک بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەو رژێمە خوێنڕێژە بە قازانجی دەسەڵات و بە زیانی جەماوەرو جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانە. ئێمە پێشمەرگەکان و ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و رێکخراوی لاوانی خەبات و هۆگرانی رێبازی پیرۆزی جەنابی مامۆستا سەیید جەلالەدینی حوسەینی، تا دوا دڵۆپی خوێن و بێ سڵکردنەوە، تا روخان و لەناوچوونی رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبین.
لە خودای گەورە دەپاڕێتەوە و هیواخوازم کە کۆتایی رژێمی خوێنڕێژی ئاخوندی نزیک بێت و ساڵی داهاتوو ڕۆژی جیهانی لاوان و گشت یادەکانمان لە کوردستانی ئازاددا بەرزڕابگرین.


4 ساڵ و 3 مانگ و 15 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەلومەرجی لاوانی کورد لە رۆژی جیهانی لاوان

هەلومەرجی لاوانی کورد لە رۆژی جیهانی لاوان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر