lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ئەندامێکی لاو و سەرکردەیەکی شیاو

ئەندامێکی لاو و سەرکردەیەکی شیاو




 


ماردین زاهدی


لاویەتی بە قۆناغی دەرکردنی بڕیارە بە پەلەو کاتی و هەستیاریەکان لە ژیانی مرۆڤدا دەناسرێت....
مرۆڤ بە غرور و بڕیارگەلێک کە هەندێک جار پەشیمانی لە دوادا دێت بەهۆی بێ ئەزمونیەکەی، بەڵام هێندێک جار کەسانێکی جیاواز دەردەکەون کە لە تافی لاوی دا باشترین و پەسەندترین بڕیاری تەمەنیان دەدەن، بڕیارێک کە ئەبێت بە چرای ڕووناکی ڕێگەی خۆی و هەزاران مرۆڤی درێژەدەری ڕێگاکەیان، کە هەتا هەتایە یادیان و ناویان لە دڵماندا زیندوو دەمێنێت و ئەبێت بە بەڵگەیەک و وەرچەرخانێک لە مێژووی پڕ لە شانازی ڕێگای خەبات و تێکۆشان.
یەکێک لەو کەسایەتیانەی کە لە تەمەنی لاوی و هەتا دوایین هەناسەی لە ڕێگەی خەبات و بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد و کوردستان بوو، کەسایەتیەکی بەنرخ بە ناوی ماموستا سەیید جەلالی حوسەینی، کە لە تەمەنی ۱۸ ساڵیدا بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژ-ک و هەر لەو کاتەوه سەرەتای وەرچەرخانێک و هەلێکی زێڕین بوو بۆ ئەو خواست و ویستانەی کە بەهۆی هەستی نەتەوەیی کە لە ڕیشەداو بەهۆی بابی ڕەحمەتی ببوە خولیای هۆکارێک، بۆ بەردەوام بون لە ژیانێکی پڕ لە خەبات و تێکۆشان، کە بە باشترین شێوە درێژەی بە ڕێگەی پڕ لە شانازی خەبات و تێکۆشانی ڕەوای گەلەکەی دا.
ئەمڕۆ ۲۶ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی کومەڵەی ژیانەوەی کورد یان بە کورتی کومەڵەی ژێکافە کە یەکەم ڕێکخراوی بەهێزی سیاسیی کوردی لە کوردستانی ئێران بوو. ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٤٢ لە مەهاباد پێکهات و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی پێهات. لەگەڵ ئەوەش دا کە ماموستا بە کۆتایی کۆمەڵەی ژ-ک ئەندامەتییەکەی هەڵوەشایەوە بەڵام ئەو قۆناغە بووە دەسپێکی بیچم گرتنی کەسایەتی شۆڕشگێڕانەی جەنابی ماموستاو ئەو هەست و گڕ و تینەی لە کۆمەڵەی ژ_ک بۆی دروست بوو لە قۆناغەکانی داهاتووی ژیانی سیاسی ڕەنگدانەوەی هەبوو.
ئەوە کۆتایی ژیانی سیاسی ماموستا نەبوو، بەڵکوو بوو بە دەست پێکردنی ژیانێکی جیاواز و پڕ لە شانازی لە ڕێگای خەڵک و نیشتمان دا درێژەی کار و چالاکی لە جوڵانەوەکانی ساڵەکانی ۴۶ و ۴· و لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و دەفتەری ماموستا شێخ عێزەدین، لە درێژەی ئەو ڕێگەیە دا لە µی خەرمانانی ۱۳µ۹ی کۆچی خۆری بە هاوکاری هێندێک لە ماموستایانی ئایینی دژ بە ڕژیمی دیکتاتور و خوێنڕێژی خومەینی، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی پێکهێنا و بوو بە ڕێبەرێکی شیاو بۆ گەل و نیشتمان کە هەتا ئەمڕۆ نزیک بە چل ساڵە بەردەوام و سەرفەراز لە سەنگەری خەباتدایە.
ماموستا سەید جەلالی حوسەینی ڕێبەرێکی کاریزماتیک بوو کە ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی بە هەموو دارایی و کوڕی گەورەی شەهید عەبدولکەریم، فەرماندەی لێهاتووی پێشکەش بە ڕێگای ئازادی کرد. ماموستا هەموو ژیانی خۆی فیدای ڕیگای دیموکراسی و ئازادی گەلەکەی کرد و لە تەمەنی ۸۳ ساڵی دا بە دوای ۶µ ساڵ خەبات و تێکۆشان له ساڵی ۲۰۱۰ گیانی پاکی سپارد و بۆ هەمیشە بوو بە سەرمەشقێک بۆ لاوانی ئەمڕۆ و درێژەدەرانی ڕێگاکەی، ڕێگایەک پڕ لە شانازی کە هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز ئاواتی بوونی لەو ڕێگەیەدا هەیەو لاوانی ئازادیخواز ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر دێنە ناو ڕێبازەکەی و درێژە بە ڕێگەی دەدەن.
یاد وناویان بەبەرزی دەمێنێتەوە.


4 ساڵ و 22 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەندامێکی لاو و سەرکردەیەکی شیاو

ئەندامێکی لاو و سەرکردەیەکی شیاو


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر