lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

مافیای کۆنکور، پردێک بۆ پێشکەوتنی خوێندکاران، یان بەرژەوندی بۆ دەسەڵاتداران.

مافیای کۆنکور، پردێک بۆ پێشکەوتنی خوێندکاران، یان بەرژەوندی بۆ دەسەڵاتداران.



 

خوێندکاران بە هیوای دەسکەوتی زیاتر لە ڕێگای خوێندن و بە دەست هێنانی بەڵگەی باڵای خوێندن، دەبێت لە پردی کۆنکوور تێپەڕبن. ئەم قۆناغە لە نێوان لاوانی خوێندکاری ناوخۆیی ئێران زۆر گرنگە و بەهۆی سیستەمی نابەرابەری لە پەروەردەی دەسەڵاتی ئاخوندی، دەتوانین بڵین تەنیا ڕێگەیە بۆ پێشکەوتن لە ڕێگای خوێندنەوە.
زۆر جار لە کۆنکوور بەهۆی جیاوازی خستنەوە لە نێوان لاوانی توێژی هەژار و خاوەن سەرمایە ڕەخنە گیراوە. ئەوانەی کە بنەماڵەیان خاوەنی سەرمایەیە، دەتوانن لە پێداویستییەکان کەڵک وەربگرن و ئەوانەش کە باری ئابوریان لاوازە بێ بەشن لە هەموو جۆرە پێداویستیەک کە بۆ کۆنکوور پێویستە. دوای هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئێران بۆ بنەماڵەی بەناو ( ایثارگران، جانبازان، منداڵانی کوژراوان )جێگە و پێگەی تایبەت دیاری کراوە.
ڕەخنەگران ئەم شێوە جیاوازیەیان بە نیشانەی ڕوون و ئاشکرای هەڵاواردن بەراورد کردوە و دەڵێن ئەمە تەنیا تایبەت بە حکومەتە ئیدئۆلۆژیکەکانی جیهانە.
وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆەکان بە هۆی ڕەگەز(ڕێژەی وەرگرتنی ژنان زۆرترو ئاسانترە لە پیاوان)، ئایین و مەزهەب جیاوازە. تەنانەت لەم ساڵانە خاڵی ( دیگر ادیان ) یان بیروباوڕە جیاوازەکان لە پرسیارەکانی وەرگرتنی خوێندکار لابراوە. ئەمە بوە هۆی ئەوەیکە کەسانی وەکوو بەهاییەکان و کەسانێک کە بیروباوەڕێک لەگەڵ یاسای ڕژیمی ئێران جیاوازە، نەتوانن لە کۆنکوور بەشداربن و لە کۆمەڵگەی خوێندکاران دوورکەون.
وێڕای ئەوەی کە چەندین ساڵە باس لە نەمانی کۆنکوور دەکرێ، بەڵام تا ئێستە هەربەردەوامە. ئەم شێوە وەرگرتنی خوێندکار وێڕای ئەوەی کە خەسارەتی دەروونی و کۆمەڵایەتی لەسەر کۆمەڵگە هەیە، لە سیستەمی پەروەردەی جیهانی ڕەد کراوەتەوە.
تەنانەت سەرەڕای ئەوەی کە یاسای نەمانی پڕۆسەی کۆنکوور پەسەند کراوە بەڵام تا ئێستە جێگرەوەیەکی شیاو بۆ وەرگرتنی خوێندکار دیاری نەکراوە.
زۆربەی ڕەخنەگران باس لە مافیای کۆنکوور و لابیگەری دەکەن و دەڵێن ئەو کەسانە کە بەرژەوەندیان لە مانەوەی کۆنکوورە، بەرگیری دەکەن لە لابردنی ئەم شێوە ئەزموونە. بەپێی وتەی فەرهاد ڕەهبەر" بەڕێوەبەری پێشویی زانکۆیی ئازادی ئیسلامی، کۆنکوور لەئێران هەشت هەزار ملیار تمەن هەڵسوڕانی ئابوری هەیە، هەر بۆیەش کەسانێک کە قازانجی زۆر دەکەن، ڕێگە بە نەمانی پڕۆسەی کۆنکوور نادەن.

لەسەرەتای هاتنە سەرکاری حەسەنی ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران، دەوڵەت هەمووکات باسی لە هەوڵەکانی خۆی بۆ نەمانی کۆنکوور داوە. محەممەد بەتحایی" وەزیری پێشوویی پەروەردەی دەوڵەتی ڕۆحانی، لە ڕۆژی 12ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو وتی : کۆنکوور بۆ لانیکەم 85 لەسەدی جێگەی وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆ و دامەزراوەکان کەم دەبێتەوە و هەروەها حسینی تەوەکولی" ڕۆژێک دواتر وتی : وەرگرتنی خوێندکار تەنیا بەپێی پێشینەی خوێندنی خوێندکار ئەنجام دەدرێ، نەک تاقی کردنەوەی بە کۆمەڵ و لە هەموو شارەکان.
بەڵام دیارە ئەمساڵ قورسایی کۆنکوور لە هەموو ساڵێک زیاتر لەسەر ڕەوانی خوێندکاران بوە. وێڕای پەرۆشی بۆ سەرکەوتن لەم ئەزموونە ، هەم خۆیان هەم بنەماڵەکانیان پەرۆشی توش بوونی خوێندکارانیان بە کۆڕۆنایە و گۆڕینی ڕێکەوتی کۆنکوور ئیسترسی زۆری داوە بە خوێندکاران ،کە لە درێژماوە کاریگەریەکانی لە کۆمەڵگە دیاری دەبێ.


4 ساڵ و 21 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مافیای کۆنکور، پردێک بۆ پێشکەوتنی خوێندکاران، یان بەرژەوندی بۆ دەسەڵاتداران.

مافیای کۆنکور، پردێک بۆ پێشکەوتنی خوێندکاران، یان بەرژەوندی بۆ دەسەڵاتداران.


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر