lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کەڵک وەرگرتنی ڕژیمی ئێران لە لاوان و مێرمنداڵانی ئەفغان و ناردنیان بۆ شەڕی سوریە !

کەڵک وەرگرتنی ڕژیمی ئێران لە لاوان و مێرمنداڵانی ئەفغان و ناردنیان بۆ شەڕی سوریە !



 

زیادە خوازیەکانی ڕژیمی ئێران و سیاسەتی ناردنی ئینقلاب بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی شاراوە نیە....

ڕژیمی ئێران بەوپەڕی بێشەرمی دەستێوەردانی سیاسی و نیزامی لە وڵاتانی ناوچەکە وەکو شانازی ناودەبات و سیاسەتێکە کە لە سەرەتای هاتنە سەرکاری پەیڕەوی دەکات.
ماوەی چەندین ساڵە لە پەنابەرانی ئەفغان بۆ شەڕی دەرەکی خۆی کەڵک وەردەگرێ و لە نوێیترین کردەوەی خۆی
گردبونەوەیەکی بۆ ئەندامانی سپای فاتمیون لە شاری مەشهەد لە سنووری ئەفغانستان بەڕێوەبرد.
سپای فاتمیون لە لایەن، هێزی قودس کە لایەنی دەرەکی سپای ترۆریستی پاسدارانە دروست بوەو پێکهاتوە لە پەنابەرانی ئەفغانستانی لە ئێران.
لەم کاتەدا لەهەوڵدان ئەم سپایە بۆ پیلانەکانی داهاتوی خۆیان پەڕە پێبدەن.
بەرپرسانی سیاسی و نیزامی ئێران، دامەزران و پەروەردەکردنی هێزی ترۆریستی و چەکداران وەکوو هێزی ناوچەیی ڕژیمی ئێران ناودەبەن.
بۆ نموونە محەممەد جەوادی زەریف" لەم ماوەدا، لە حیزبوڵای لوبنان وەک نیشانەی هێزی ئێران لە نزیکی سنووەرەکانی ئێسرائیل ناو دەبات...

پەڕەپێدانی سپای فاتمیون هەربەم ئایدۆلۆژیە جێبەجێ دەکرێ.
لە زۆربەی ڕاپۆرت و هەواڵەکاندا هاتوە کە ڕژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە کێشەو گرفتی پەنابەرانی ئەفغان و پێدانی بەڵێنی چارەسەرکردن، ئەم پەنابەرانە دەباتە نێو ڕیزی هێزەکانی خۆی و بە بەڵێنی دۆزینەوەی ئیش وکار و یارمەتی ئابوری و چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێ بوونیان، ژمارەیەکی بەرچاو لەم پەنابەرانەی کە دانیشتویی ئێرانن، بۆ پەیوەست بون بە ڕیزی سپای فاتمیۆن هان دەدات.
بە پێی وتەی یەکێک لە بەرپرسانی ئەم هێزە لە دوو ساڵی ڕابردوو زیاتر لە دوو هەزار لەم پەنابەرانە لە سووریە کوژراون. زۆرجار مێر منداڵ لە نێو ئەم کوژراوانە بینراوە.
ئەم دۆخە پێچەوانەی یاسای نێونەتەوەیی و تەنانەت لە ڕیزی تاوانگەلێکە کە دەبێ سزای بۆ دیاری بکرێ.
کەڵک وەرگرتن لە منداڵانی ژێر تەمەنی 18ساڵ بۆ هێزی سەربازی و ناردنیان بۆ شەڕ لە بڕیارنامەی 1612 ئەنجومەنی ئاسایش قەدەغە کراوە و هەروەها بە پێی ئەم بڕیارنامە وڵاتەکان دەبێ پێبەند بن.
وڵاتی ئەفغانستان پەیڕەو پڕۆگرامی دادگایی دادوەری نێونەتەوەیی واژووکردوە و یەکێک لە ئەندامانی ئەم دادگایەیە، ئەگەر کەسێکی ئەفغانستانی لە هەر وڵاتێک وەکوو ئێران و سوریە کە تاوانبارە و تاوانی گەورەی نێونەتەوەیی وەکوو تاوانی شەڕی ئەنجام داوە، وەکوو هێزی سەربازی بنێردرێ بۆ شەڕ، دەبێ سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.


4 ساڵ و 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەڵک وەرگرتنی ڕژیمی ئێران لە لاوان و مێرمنداڵانی ئەفغان و ناردنیان بۆ شەڕی سوریە !

کەڵک وەرگرتنی ڕژیمی ئێران لە لاوان و مێرمنداڵانی ئەفغان و ناردنیان بۆ شەڕی سوریە !


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر