هاونیشتمانیانی هێژا !
کادرو پێشمەرگە و ئەندامانی تێکۆشەری سازمانی خەبات!
لاوان و ئەندامانی ڕێکخڕاوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران!
بە بۆنەی ٤۰مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات گەرمترین پیرۆزبایی گەرممان بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕادەگەێنین .پیرۆزبایی لە تەواوی کادر و پێشمەرگە و ئەندام ولایەنگر و دۆستانی سازمان دەکەین وهیوا دەخوازین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەکگرتویی و جۆش وخرۆشی زیاتری خەبات و سەرکەوتن و داهاتویەکی گەش بۆ تێکڕای هاونیشتمانیانی دڵسۆز و وەزاڵە هاتوو لەدەست زۆڵم و زۆری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی.
لە ٥ی خەرمانانی ساڵی ۱۳٥۹ بەپێی دۆخی نا لەباری ئێران و بە تاڵان بردنی بەرهەمی بزوتنەوەی ئازادیخوازی دژ بە ڕژیمی گەندەڵی پەهلەوی لە لایەن خومەینی و دارو دەستەکەی و هێرشی بەرین بۆ سەر کوردستان، پۆلێک لە مامۆستایانی ئاینی و بیرخوازانی ئازادی بە ڕێبەری مامۆستای هەرگیز نەمر مامۆستا شێخ جەلالی حسینی، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێک هات و بوو بە سەنگەری خەباتگێڕان و هاوکات چەقڵی چاوی ڕژیمی دژە مرۆڤی خومەینی. سازمانی خەبات دەستی دا بە چالاکی و تێکۆشان دژی ئەو ڕژیمە لە پێناو ئازادی کوردستان ک و لەو ڕێگەیشەدا دەیان لاوی بە ئەمەک گیانی خۆیان پێشکەش بەخاک و نیشتمان کرد و سەدان لاوی دیکە لەو پێناوە دا ژیانی خۆیان داناو سەربەرزانە بوون بە ڕیشەو بناغەی خەبات و تێکۆشان، دژ بە خویێنڕژترین و بێ بەزەیترین ڕژیمێک کە زۆر بە ئاسانی حوکمی جیهاد لە دژی ئینسانیەت و ئازادی خوازی دەرکرد و ئێستاش بەردەوامە.
ڕوونە بەشداریکردنی بەرچاوی لاوانی کوردستان لە سەنگەرەکانی خەبات بەرجەستەیە و مۆمی ئەم شۆڕشە بوون.
سازمانی خەبات هەر لە سەرەتاوە باوەڕی بە یەکسانی و ڕێزگرتن لە بیرو باوەڕە جیاوازەکان بوو و هیچ جۆرە جیاوازیەکی بیروباوەڕ، نەبۆتە بەربەست لە تێکۆشان، بەڵکوو بێ جیاوازی بیروباوەڕ، هەموو کەس لەو ڕیزەدا خەبات دەکات و خۆی لە پێناو ئامانجە ڕیشەیەکانیدا دەکاتە قوربانی.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بوو بە ڕووناکی دڵی خەڵکی بە شەرەف و کورد پەروەرو نیشتمان دۆستی کوردستان و ماوی ٤۰ ساڵە لەم پێناوە دا خەبات دەکات و تا سەرکەوتنی کۆتایی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێ.
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی چلەمین ساڵوەگەڕی سازمانی خەبات دەکەینەوە کە ڕژیمی ئاخوندی لە بەرزترین ئاستی گەندەڵی و جنایەتی خۆیدایە و هەموو شێوە هەڵسووکەوتێکی دژە مرۆڤانە و قێزەوەن لەگەڵ خەڵکی ئێران وبەتایبەت کوردستان دەکات. هەر تاوانێک
،لە کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران بگرە تا لە ناو بردنی ژینگەی کوردستان و ئاگر تێبەردانی دارستانەکانی و پێڕەوکردنی سیاسەتی هەڵخەڵاتاندن بە پاساوی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ بنکە ناوکەیەکان و هەروەها ئاگر تێبەردانی دەرمانگا و شوێنە پزیشکیە گشتیەکان،هەوڵی سەرکوت وسەرقاڵ کردنی خەڵکی ناڕازی ئێران و بە گشتی کوردستان داوە.
کوشتن و بریندار کردنی دوکتەرو پەرەستار و خەڵکی مەدەنی، لەو نمونە کارە دژە مرۆڤانانەی ئەو دەسەڵاتەیە کە پێی ماوەتەوە.
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بۆنەی ۲۲ی ڕێبەندان و هەڵبژاردنەکانی مانگی سەرماوەز, دەستی دا بە شاردنەوەی ئەو ڤایرۆسەو کەرەنتینە نەکردنی شوێنی سەرهەڵدانی کڕۆنا، جینایەتێکی دیکەی مێژوویی کرد. هەروەها ڕژیم هیچ شێوە مانیفێستێک پەیڕەو ناکات و هەوڵ ئەدات ئاماری درۆینە و دوور لە ڕاستی بڵاو بکاتەوە.
دۆخی ئێستای ئێران و قەیرانی ئابوری و نەبوونی پرۆتوکوڵێک لە ژێر یاساکانی جیهانی تەندروستی و قەیرانی دەرمانی بە بیانویی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ خراپ کردنی لە پێش چاوی خەڵک، لە کاتێکدایە کە ڕژیم بە ڕوونی دەرمان و پارە دەنێرێت بۆ میلیشیا توند ئاژۆکان لە ناوچەکەو بۆ بردنە پێشی ئامانجە ترۆریستیەکانی خۆی، نیشاندەری بێ نرخ بوونی خەڵک و ژیانیان لە لای ئەو ڕژیمە گەندەڵە دەگەیەنێت.
دەستەی بەڕێوبەری و ئەندامانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات کوردستانی ئێران بەبۆنەی ئەم یادەوە، بەڵێن تازە دەکاتەوە کە هەتا ڕووخان و لەناوبردنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران ناسرەوێت و تا سەرکەوتنی یەکجاری و تا دوایین هەناسەی خۆمان سەنگەری خەبات و تێکۆشان چۆڵ ناکەین.
بێگومان ئەرکی لاوان ،بەرەو پێشبردنی ئامانجەکانی کۆمەڵگایەو بەکارهێنانی ئەزموونی لاوانی ڕابردوو یەکێکە لە میکانیزمەکان بۆ درێژەدان بە خەبات و وێستانەوەیە لە بەرانبەر زوڵم و ستەمی ئەو ڕژیمە.
هیوادارین بە زوترین کات لە شارو گوندەکانی خۆمان دا بە ئازادی وڵات ویادەکانمان جێژن بگرین.
بڕۆخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوبەری
۲۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۰
µی خەرمانانی ۲·۲۰