نە پەنابەری و نە جیهانی پەنابەران کۆتایی پێی نایە. ڕێژەی پەنابەران ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت، هەرچەند ئەمە هەموو ڕاستیەکان نیە. لەم هەلومەرجە زۆرکەس بێ سەرو شوێن دەبن، زۆرکەس گیانیان لەدەست ئەدەن، بەبێ ئەوەی ناسنامەیان دیاربێت.
سیاسەتی هەڵەی سیاسەتمەداران وبڕیاردەران، بووەتە هۆی سەرلێشێواوی زیاتری ملیۆنان مرۆڤ لە جیهان و کۆمەڵگەی جیهانی چاوی لە ئاستی ئەم کارەساتە بەستوە. لەم ئاڵۆزیە ئەنوەر نیلوفەری" زیاتر لە دومانگە لە شاری ئاتن" پێتەختی یونان" مانی گرتوە و تەنیا داواکاری، دەرچوون لە ئوروپایە کە ڕۆح و جەستەی بە بارمتە گیراوە. هەرئەو پێناسەیە کە بێهروز بوچانی چەندین جار لە وتەکانی خۆی دوبارەی دەکردەوە.
بێهروز بوچانی دەڵێ: کێشەی ئێمە و ئەنوەر نیلوفەری یەکێکە، تەنیا جیاوازی ئەوەیە ئێمە کۆمەڵێک بوین و کێشەکەی سیاسی دەکردەوە، بەڵام ئەو تاکە.
دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی چەندین ساڵە لە سیاسەتی یەکیەتی ئوروپا لە پێناو پەنابەران ڕەخنە دەگرن، یەکیەتی ئوروپا لە مانگی سپتەمبەری ساڵی 2018 بڕیاری دا هیچ پەنابەرێک بۆی نیە وڵاتێک بۆمانەوی خۆی دیاری کات، ئەوە وڵاتە ئۆروپاییەکانن کە دیاری دەکەن لە کامە وڵات نیشتەجێی ببێ. لە ئاکامدا سەدان هەزار کەس لە سنوورە جیاوازەکانی، جەزیرەکانی یونان لەکەمپەکاندا ئاوارەن و ساڵیانێک لە تەمەنیان بە فیڕۆ دەچێت. ئەوان دەبێ چاوەڕێ بکەن تا وەکو پەنابەرێک وەربگیرێت. خەرجی ژیان، خەو و خواردن و شوێنی ژیانیان تەنانەت ئەگەر ماڵێک بێ لە نێو دارستان، لە دەستی بڕیاردەرانی سیاسیە، کە بێهروز بوچانی، بە بارمتەگیران، ناوی دەبات.
بێهروز بوچانی، ڕۆژنامەنوس و نوسەری کتێبی، (هیچ هاوڕێیک بێجگە لە کوێستان) چەندین جار لەسەر ژیانی پەنابەران و سیاسەتێک کە لە حاستیاندا پەیڕەو دەکرێ، دەنوسێ و بڵاوی دەکاتەوە.
ناوبراو لەنوسراوەکانی باس لە چۆنیەتی ڕوانینی میدیا و سیاسەتوانان دەکات کە بە پەنابەر وەکو کەسێکی شایانی بەزەیی و بە کەسایەتی نزم سەیری دەکەن و ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی پەنابەران لە مافی مرۆیی خۆیان بێبەش بکرێن.