lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کۆڕۆنا و دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەئێران

کۆڕۆنا و دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەئێران

 



ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە کۆڕۆنا لەهەموو جیهان درووستی کردووە، لەئێستادا کە وەرزی کردنەوەی خوێندنگاکانه‌‌‌ زیاتر هه‌‌‌ستی پێ ده‌‌‌کرێ. لە زۆربەی وڵاتەکان دەسەڵاتداران بە لەبەرچاوگرتنی باری تەندروستی هاووڵاتیان بڕیاریان داوە و له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی میتۆد و شێوه‌‌‌ی جیاواز، که‌‌‌‌ ببێته‌‌‌ هۆی که‌‌‌متر به‌‌‌رکه‌‌‌وته‌‌‌و لێک نزیک بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی خوێندکاران و به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی ڕێگرتن له‌‌‌و ڤایرۆسه‌‌‌. یه‌‌‌کێک له‌‌‌و میتۆدانه‌‌‌ی که‌‌‌ زۆرترین ووڵاتانی جیهان کاری پێ ده‌‌‌که‌‌‌ن خوێندنه‌‌‌ بە شێوەی ئۆنلاین، بەڵام لەئێران تەنانەت تا ڕۆژێک پێش دەسپێکی قوتابخانە، بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی ڕێک نەکەوتبون وهەرکامەیان سازی خۆی دەژەنی.
یەک لە بەرپرسان دەیگوت دەبێ باوکان ودایکان پێش ناردنی منداڵانیان بۆ خوێندنگاکان پێوەندی بە خوێندنگاوه‌‌‌ بگرن و کردنەوەی خوێندنگا بە پێی بارودۆخی شارەکانە، هەروەها یەکی دیکەش دەیگوت کە هەموو قوتابخانەکان کراوەیە، بەڵام بەپێی ڕەچاو کردنی پڕۆتۆکۆڵی بێهداشتی. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌حاڵێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ هەموو کەس دەزانێ منداڵان لەو تەمەنەدا لە مانای پرۆتۆکۆلی بێهداشتی تێناگەن. له‌‌‌لایه‌‌‌کی تریشه‌‌‌وه‌‌‌ پلانی له‌‌‌و شێوه‌‌‌ ده‌‌‌بوو چه‌‌‌ند مانگ پێش ده‌‌‌سپێکی خوێندگاکان پلان و ڕێکاری پێویستی بۆ دابنرایه‌‌‌ و زانیاری به‌‌‌و دایک و باوکانه‌‌‌ درابا که‌‌‌ منداڵه‌‌‌کانیان ده‌‌‌نێرن بۆ قوتابخانه‌‌‌.
تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا لەئێران له‌‌‌ ئێستادا زۆرتر بووە و باس لە شەپۆلی سێهەمی ئەم ڤایرۆسە دەکرێ. سیما سادات لاری" وتەبێژی وەزارەتی ته‌‌‌ندروستی ڕژیم، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان ڕایگەیاند کە لەماوەی ٢٤کاتژمێردا ٢٠ ٢٦کەس توشی ئەم ڤایرۆسە بوون و ١١٨کەس بەهۆی توشبوون بەم پەتایە گیانیان لەدەست داوە. هەرچەند بەڵگە لەسەر ناڕاست بوونی ئاماری فەرمی ڕژیم هەیە، بەڵام تەنانەت هەر بەم ڕێژەیە مەترسێیکی زۆر لەسەر خەڵکی ئێران هەیە. بە پێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی ته‌‌‌ندروستی، لە ئێستادا ٩٩شار لەدۆخی سوور دان، و ٨٣شارلە دۆخی هۆشداردایە، ئەمەش بە واتای ئەوەیە٤٠ لەسەدی شارەکانی ئێران لە دۆخێکی مەترسیداردان.
خوێندنگاکان بە پێچەوانەی وتەی بەرپرسان، خوێندکاری زۆریان تێدایە، و زۆربەی خوێندنگاکانی ئێران کە ناحکومین، هەر پۆلێک لانیکەم سی خوێندکار لەخۆ دەگرێت، و ئەگەر یەک لە خوێندکار هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێ ، سی بنەماڵە توش دەبێ و ئەمەش کارەساتە. هەروەها باس لەوە دەکرا کە خوێندنگاکان بەشێوەی ئۆنلاین دەکرێنەوە، بەڵام ئەمەش لەکاتێکدا زۆربەی منداڵانی هەژار لە ئەنترنێت و مۆبایل و ئایپاد بێبەشن، کێشەێیکی چارەسەر نەکراوە لەلایەن حکومەتەوە.
وەزیری پەروەردەی ڕژیم لەلایەن نوێنەرانی مەجلیس هەڕەشەی پرسیارو وەڵامی لێکراوە و نوێنەرانی مەجلیس وەکو (وەلی ئیسماعیلی)نوێنەری شاری گەرمی و دامغان لەتوییتێری خۆیدا نوسی: وەزیری پەروەردە بە بێ دابین کردنی پێکهاتەکان بەتایبەت لەناوچەی هەژارەکان بەرەو پیچشوازی کۆڕۆنا چووە. ئێران تەنیا ولنجک" نیە کە منداڵانی بەرپرسان لەباشترین پێداویستی نوقم بوون و لەناوچە هەژارەکان، منداڵان تەنانەت لە ئاو بۆ شۆردنی دەستیان بێ بەشن و وەزیری پەروەدە دەبێ ئامادە بێ بۆ وڵامدانەوە لە مەجلیس. ئەوەی سەرەنجی مێدیاکانی ڕاکشاوە و لەناوخۆ ولەدەرەوە باسی لێ دەکرێ، بەشداری ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ڕژیم بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی خوێندنگا لەترسی گیانی خۆیە، و بە سەردێڕی (بەشداری ئۆنلاینی سەرۆک کۆمار وئامادەبوونی منداڵان بەشێوەی ڕاستەوخۆ)تانەیان لە ڕژیم و هەستی بەرپرسیارەتیان داوه‌‌‌. هەروەها ئەو کەمتەرخەمیە کە لەلایەن ڕژیم لەسەرخەڵکی ئێران هەیە، ولێرەدا کە تەنانەت ڕەحم بە منداڵانیش نەکراوە. لەم ناوەدا دایکان وباوکانیش سەریان لێشێواوە و لەدوو ڕێیانیدا ماونەتەوە، هەرچەند لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دا هەندێک باسیان لەوە کردووە کە تەندروستی منداڵمان گرنگترە و بەساڵێک دواکەوتن لەئێران و لەم بارودۆخەدا شتێکیان بۆ لەدەست دان نیە، هەندێکیش بە دڵەڕاوکێ منداڵیان ناردووەتە خوێندنگا.


4 ساڵ و 12 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆڕۆنا و دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەئێران

کۆڕۆنا و دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر