فەرماندەی هەنگی سنووری سەردەشت وێڕای “دەستدرێژیکەر” ناو بردنی کۆڵبەران دەڵێ: زۆر بە توندی بەرەوڕوویان دەبینەوە.
سەرهەنگ “سولەیمان بایرامی” لەدانیشتنێک دا لەگەڵ کەسانی باوەڕپێکراوی خۆیان، و خەڵکی جێ متمانەی ناوچەی سەردەشت، باسی لە بەرەوڕووبوونەوەی توند دەگەڵ ئەوەی ناوبراو بە دەست درێژیکەران ناوی دەبات، (کۆڵبەران) کرد.
ناوبراو بە شانازی باسی کوشتنی ئەو سێ کۆڵبەرەی چەند ڕۆژ پێشی کرد و گوتی: ئێمە توانیمان سێ دەست درێژیکەر لەسەر سنوورەکان بکوژین!
ئەمە لەکاتێکدایە کە سیاسەتەکانی ڕژیم بۆ نەهێشتنی کار و تاڵان کردنی گیرفانی خەڵک و بەفێڕۆ دانی سەروەتی نەتەوەیی وڵات، هۆکاری سەرەکی کۆڵبەری کردنی خەڵکی کەم دەسەڵاتی کوردستانە.
پەرە پێدانی سیاسەتە ئاژاوە گێرانەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەکە و پشتگیری کردنی دارایی لە میلیشیا تیرۆریستیەکانی سەر بەو ڕژیمە, وەکوو حەماس و حەشدی شەعبی و فاتمیون و ... هتد, زۆر بە ئاسانی دەتوانێت کێشە ئابوری لە کوردستان چارەسەر بکات; بەڵام بەداخەوە کە ڕژیم نایەوێت خەڵکی کوردستان لە ئاسایشدا بن و سیخۆرەکان و خاک فرۆشە داعشییەکانی لە ژێر ناوی پاراستنی سنور و دەستدرێژی نەکردن، ڕۆژانە لاوانی کوردستان دەکوژن یا بریندار و نیشتەجێ ماڵیان دەکەن.