lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

نەوید ئەفکاری" زۆرانبازی ئێرانی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە، لە سێدارە درا.

نەوید ئەفکاری

 



ڕۆژی شەممە 22ی خەرمانان، سەرەڕای گوشارە نێونەتەوەییەکان و کەسایەتیەکانی جیهان، بە تایبەت وەرزشوانان، ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ و یەکێتی جیهانی یاریزانان، نەوید ئەفکاری زۆرانباز و وەرزشوانی ئێرانی لەسێدارە درا.

ئەم هەواڵە دڵتەزێنە لە لایەن کازمی موسەوی" سەرۆکی گشتی دادوەری پارێزگای فارس ڕاگەێیندراو و وتی:
ئەم حوکمە بە ئامادەبوونی بنەماڵەی نەوید ئەفکاری و بنەماڵەی کوژراو، جێبەجێ کراوە.
نەویدی ئەفکاری سەرەتا بەتاوانی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ساڵی 96 دەسبەسەرکرا و دواتر بە پێی شاهێدی ناڕاستی کەسێک بەناوی سەعیدی ئەرجومەند دەشتەکی" تاوانی کوشتنی ئیتڵاعاتێیکی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم شاهید حاڵە دوای ئازادی کاتی وتی: هەرچێک لە بارەی نەویدی ئەفکاری وتم هەموو درۆ بووە و ژێر شکەنجە ناچاریان کردووم.
دەقی شاهێدی فەرمی سەعیدی ئەرجومەند دەشتەکی" لە دەفتەری بەڵگەکانی فەرمی ژمارەی 240شیراز بوونی هەیە و ناوبراو سوێندی خواردوە لە هەرشێوە کردەوەیەکی تاوانبارانە لە لایەن نەویدی ئەفکاری" کوڕی حسین "، بێ ئاگایە و لەژێر فشار و شکەنجە شاهێدی ناڕاستی داوە.
شایانی ئاماژەیە دوو کوڕی دیکەی بنەماڵەی ئەفکاری بەناوی حەبیب و وەحید کە وەرزشوانن لە خۆپیشاندانەکان دەسبەسەر کراون و سزای قامچی و زیندانیان بەسەرسەپێندراوە.
هەروەها خەڵکی ئێران و کەسایەتی سیاسی و وەرزشی ئێران زۆربەیان لەم بارەوە هەڵوێستی توندیان گرتوە و مەحکومیان کردوە.
ئەمانە هەموو دەرخەری ئەوەیە ڕژیم لە لایەن ئەم کەسانە هەست بە مەترسی دەکات و ڕۆژانە هەزاران قاچاقچی مەوادی هۆشبەر بەئازادی و بەبڕیاری خۆدی ئیتڵاعات لەنێو لاوانی وڵات، بڵاو دەکەنەوە و بەهۆی ئەوەی کە سیاسەتەکانی ڕژیم پەیڕەو دەکەن ، ڕژیم بەتاوانباریان نازانێ و پێشیان پێ ناگرێ.
لاوانی هەژاری ئێران و بەتایبەتی کوردستان بەبێ تاوانی، بۆ چاوترسێنی خەڵکانی دیکە لە سێدارە دەدرێن، بەڵام وەک مێژوو دەریخستوە، ئەم کردەوە قێزونانە پەلە قاژەی کۆتایی پێهاتنی دەسەڵاتی نگریسی هەموو دیکتاتۆرانە.


3 ساڵ و 11 مانگ و 26 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەوید ئەفکاری" زۆرانبازی ئێرانی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە، لە سێدارە درا.

نەوید ئەفکاری" زۆرانبازی ئێرانی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە، لە سێدارە درا.


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر