lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سزای بڕینەوەی پەنجە لەسەر سێ زیندانی مێرمنداڵ جێبه‌جێ دەکرێ‌!

سزای بڕینەوەی پەنجە لەسەر سێ زیندانی مێرمنداڵ جێبه‌جێ دەکرێ‌!

سێ مێرمنداڵی زیندانی لە زیندانی ورمێ‌، سزای بڕینەوەی پەنجەیان بۆ دەرکرا بەتاوانی دزیکردن.
لقی ١ ی دادگای تاوانەکانی ڕژیم بۆ منداڵان و هەرزەکاران لە ورمێ‌، پێشتر ڕایگه‌‌‌یاندبوو که‌‌‌ سزای بڕینه‌‌‌وه‌‌‌ی په‌‌‌نجه‌‌‌ی سێ مێرمنداڵی به‌‌‌تۆمه‌‌‌تی دزی کردن ده‌‌‌رکردووه‌‌‌.
ئه‌‌‌م تاوانه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن لقی ١٣ی دادگایی باڵای ڕژیم پشتڕاست کرایه‌‌‌وه‌‌‌ و لە مانگی سێپتا‌مبری ئه‌‌‌مساڵ دا قه‌‌‌راره‌‌‌ سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست بۆ هه‌‌‌ریه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌و مێرمنداڵانه‌‌‌ به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی (هادی ڕۆستەمی، مێهدی شەرەفیان و مەهدی شەهیوەند)، به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی دزیکردن لە‌سه‌‌‌ریان جێبه‌‌‌جێ بکرێ.
جێبەجێکردنی سزایەکی لەو جۆرە بە ئاشکرا، پێچەوانەی بەندەکانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافەکانی منداڵ و نموونەیەکی تەواوە لە ئەشکەنجەدانی منداڵان له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕژیمی ئاخوندیه‌‌‌وه‌‌‌.
پێویسته‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌زگا و ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی مافی مرۆڤ و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی دیموکراتیخواز بۆ سزادانی ڕژیمی ئاخوندی و پاراستنی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ و له‌‌‌ناویشیان دا منداڵان و ئافره‌‌‌تان، هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانیان چڕتر که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و پشتیوانی دژبه‌‌‌رانی ڕژیمی ئاخوندی بکه‌‌‌ن تا هه‌‌‌رچی زووه‌‌‌ ئه‌‌‌م ڕژیم و نیزامه‌‌‌ له‌‌‌ناو بچێ و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێکی خه‌‌‌ڵکی و دیموکرات له‌‌‌ ئێران دا دابمه‌‌‌زرێ


4 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سزای بڕینەوەی پەنجە لەسەر سێ زیندانی مێرمنداڵ جێبه‌جێ دەکرێ‌!

سزای بڕینەوەی پەنجە لەسەر سێ زیندانی مێرمنداڵ جێبه‌جێ دەکرێ‌!


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر