lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕاپۆرتی هەفتانە لەسەر کوژرانی کۆڵبەران و جینایاتی ڕژیم لە کوردستانی ئێران!

ڕاپۆرتی هەفتانە لەسەر کوژرانی کۆڵبەران و جینایاتی ڕژیم لە کوردستانی ئێران!




 


بنەما و بناغەی وڵات و وڵاتداری دەگەڕێتەوە بۆ خزمەت کردن بە گەل و نیشتمان و ئاوەدان کردنیەتی. هەروەها زۆر ڕوونه کە بەڕێوبردن و جووڵەی سەرکەتوویی کۆمەڵگە لە ئەستۆی لاوانەو بە هێز و توانا و بیرکرنەوەی سەردەمیانەی لاوان و ماندوو نەناسیان بۆ بەرهەم هێنانی داهاتوویەکی گەش لە دڵخۆشیەکانی وڵاتە بە گشتی. بە پێچەوانەی هەموو ئەو خاڵانە و بۆ لەناو بردنی ژیان و دیاردەی ئاوادانی ئەو کۆمەڵگە و وڵاتەو لەناو بردنی زانستی ماف و بیری ئەمڕۆژی و بەرەو لووتکە ڕۆیشتن، نەهێشتنی ئەو بزووتنەوەو لە ناوبردنی بەردی بناغەی سەرکەوتووییە کە پلەی وڵاتێک لە شوێنی خۆیدا ڕادەگرێت و ئەبێتە هۆی دواکەتوویی کۆمەڵانی خەڵک.
لە ئێران و ڕژیمی ئاخوندی و شێوەی بەڕێوبەری دیکتاتوری، ڕۆژانە بینەری تەواوی ئەو کردەوانەین که لە دژی مرۆڤایەتی و بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگە هەیە.
لە ماوەی چل ساڵ دەسەڵاتداری ئاخوندی، نەک هیچ شێوە پێشکەوتن و ئاڵوگۆڕێکی سەردەمیانە، نەهاتووتە دی بەڵکوو، بە هەموو شیوەیەک هەوڵ دراوە کە دۆخی وڵات بگەڕێتەوە بۆ چاخی ناوەڕاست و بیرۆکەکان لەو سەردەمەدا بمێنێتەوە.
ڕژیمی ئیران زۆرترین دژایەتی دەکات لەگەڵ خەڵک و ڕۆژانە کەسانی ئازادیخواز و چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزان و هەر کەسێک کە هەوڵ ئەدات بۆ بەرەو پێشبردنی وڵات. لە کاتێکدا کە ئێران یەکێکە له دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لە بواری ئابووری و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەڵام زۆربەی خەڵک لە هەژاری دا دەژین و ئەبێت بۆ پارویەک نان، لە ژێر ناوی کۆڵبەری دا کە پێناسەیەکی ناڕاستە لە پیشەیەک بۆ مرۆڤێک، هەروەها ناو بردن لە کۆڵبەر وەکو دەستدرێژی ئابوری و بڕیار بە کوشتنیان کە پێداگریەکە بۆ ناسینی بەڕێوبەرانی خوێنمژی ئاخوندی و دەرخستنی ماهیەتی ڕاستەقینەیان و هەروەها بڵاوکردنی مادە هۆشبەرەکان بە ساکارترین شێوەو بەندکردن و لە سێدارەدرانی بەکارهێنەرەکانی مادە هۆشبەرەکان. له ڕژیمی ولایەتی فەقێ ژیانی ئازادیخوازانەو هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی ماڤە ڕەواکانی خۆت واتای دژایەتی لەگەڵ ڕژیم پێناسە ئەبێت و بەو بۆنەوە هەرجۆرە بیرۆکەی جیاواز سەرکوت ئەبێت و ملیتاریزە دەکرێت.
داکەوتن له بەرزی کۆڵبەرێکی تەمەن ۱۴ ساڵ لە ۲۱ی خەرمانان، کوژراو و بریندار بوونی ۳ کۆڵبەر بە دەستی هێزەکانی تورکیە لە ۲۲ی خەرمانان، کوژراو بریندار بوونی دوو کوڵبەر لە سنورەکانی شنۆ لە ۲۳ی خەرمانان ، بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوری هەنگەژاڵ، کەوتنە خواری کۆڵبەرێک خەڵکی پاوه بریندار بوون و لە کار کەوتنی پێ و... هتد تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژ و هەروەها دەیان جۆرەی دیکەی لەناوبردنی خەڵکی وڵات بە گشتی و لاوان بە تایبەت لە دیاردە قیزەونەکانی ڕژیمی دیکتاتوری ئاخوندییە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات و بێ بەزەییانە بەبۆنەی گەیشتن بە ئامانجە نەیارەکانی خۆی و تێکدانی دۆخی ناوچەکە هەموو جۆرە جەنایەتێک پەیڕەو دەکات.
هەر لەم حەوتەدا کۆڵبەرێک بەناوی شارام محەممەدی، بەدەستی هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری تورکیە کوژرا و بۆ دانەوەی تەرمەکەی دەوڵەتی تورکیە داوای ·۰ ملیۆن تمەن دەکات.
هەروەها کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت ، بە ناوی محەممەد ڕەشید زادە کە تازە هاوسەرگیری کردبوو، لەکاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزەکانی ڕژیم کوژرا. وە شوانێک بەناوی کەیوان قادرپوور کە خەڵکی شاری بانەیە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئەمنیەکان برینداربوو و ناردەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە و بە پێی هەواڵەکان دۆخی تەندروستی نابراو باش نیە.
وە چوار کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە نەو سوود برینداربوون، آیەت خودادادی، هیدایەت و نامدار، ناوی سێ لە بریندارەکانە.
هەروەها کاوە عەبدی" تەمەن ۲۸ ساڵ، کە پلەی خوێندنی ئەندازیاری هەیە و خەڵکی گوندی زەراو" کە نزیکی سەوڵئاوای مەریوانە، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی هەورامان، کەوتە خوارەوە و برینداربوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، تەنیا لە مانگی خەرمانان ۲µ کۆڵبەر کوژرا و برینداربوون.
هەروەها لەم حەوتەدا چوار کچی خەڵکی ئاوایی میراولی ناوچەی باینگانی پاوە بەناوەکانی “نێرگز محەمەدی، بەهار ئەحمەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مرادی” بەبێ هیچ هۆکارێک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکران و برانە ئیتلاعاتی کرماشان.


ڕێژەی سێدارە !!
لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، ۲۴ هاوڵاتی کورد لەلایەن ڕژیم لەسێدارە دراون. کە دوانیان تەمەنیان کەمتر لە ۱۸ ساڵە و چوارکەسیان بەندکراوی سیاسی بوون.


3 ساڵ و 11 مانگ و 13 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپۆرتی هەفتانە لەسەر کوژرانی کۆڵبەران و جینایاتی ڕژیم لە کوردستانی ئێران!

ڕاپۆرتی هەفتانە لەسەر کوژرانی کۆڵبەران و جینایاتی ڕژیم لە کوردستانی ئێران!


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر